ئێرانیه‌کان ١٠ ساڵ زووتر له خه‌ڵکى تر ده‌مرن
رۆژنامه‌ى حکومه‌تى جمهورى ئیسلامى له راپۆرتێک‌دا له زمان سه‌رپه‌ره‌ستى کۆمیته‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى جه‌راحى دڵ نووسى: ئێرانیه‌کان ١٠ ساڵ زووتر له خه‌ڵکى تر ده‌مرن.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه دوکتور محراب مه‌رزبان سه‌رپه‌ره‌ستى ناوه‌ندى ناوبراو رایگه‌یاند: ته‌مه‌نى تووش بوون به نه‌خۆشى دڵ و ده‌مار له ئێران ٧ تا ١٠ ساڵ که‌متر له وه‌لاتانى دیکه‌ى جیهان.
هه‌روه‌ها گووتوویه‌تى له وه‌لاتانى پێشکه‌وتووى جیهان که‌سه‌کان له شه‌ست ساڵى تووشى نه‌خۆشى دڵ و ده‌مار ده‌بن به‌لام ئه‌و مه‌سه‌له له ئێران‌دا له ٥٠ ساڵیدا روو ده‌دا.
ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها له زمان دوکتور ئیره‌ج خوسره‌ونیا سه‌رۆکى هه‌یئه‌تى کۆمه‌ڵگاى پزیشکانى پسپۆرى ناوخۆى ئێران نووسیویه‌تى: گۆر٠انى له شێوه‌ى ژیان هۆى سه‌ره‌کى زۆر بوونى ژماره‌ى تووشبووان به نه‌خۆشى دڵ له ئێرانه. ناوبراو ته‌ئیدى کرده‌وه به هۆى هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى و کۆمه‌لایه‌تى وه‌لات، هاووه‌لاتیان ناچارن زیاد له تواناى رۆحى و جه‌سته‌یی خۆیان هه‌وڵ بده‌ن که ده‌بێته هۆى زیاد بوونى فشارى خوێن، ترس، نه‌خۆشى دڵ و مردن.