روون کردنه‌وه‌یێک له کۆمسیونى دارایی سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
ماڵپهر٠ى تابناکى رژیمى ئاخوندى له هه‌واڵێکى سه‌راپا درۆدا بلاوى کردۆته‌وه که گۆیا سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران مانگانه ٥٠ ملوێن دینارى عێراقى کۆمه‌گ له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌رده‌گرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆرمان پێ باشه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یارمه‌تى و هاوکاریمان بکا و له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵمان داوه، به‌لام به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌کانمان بۆ وه‌رگرتنى کۆمهگى ماددى چ که‌م و چ زۆر پێ نه‌کراوه.
هه‌ر بۆیه به پێویستى ده‌زانین بۆ راى گشتى بلاوبکه‌ینه‌وه که به‌داخه‌وه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ هاوکاریێکى ماددى به سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ناکا و هه‌واڵى سایتى تابناک دووره له راستى.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمسیونى دارایی
٨ى رێبه‌ندانى ١٣٨٨