جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ده‌قى دیمانه‌ى گۆڤارى شه‌قام له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

ده‌قى دیمانه‌ى گۆڤارى شه‌قام له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران:
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ک له‌ موسه‌وى و که‌روبی به‌ سه‌رۆک کۆمار دیارى بکرانایه‌، نار٠ه‌زایه‌تى و گازنده‌یان له‌ ده‌سه‌لات نه‌ده‌بوو.
له‌ ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى شه‌قام دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ له‌ کۆنگره‌ى پارته‌که‌یاندا خاڵێکى گرنگ له‌ په‌یره‌و و پر٠ۆگرامى سازمانى خه‌بات په‌سه‌ند کراوه‌ که‌ تیایدا "هه‌ر نه‌وعه‌ ده‌سته‌به‌ندى و ناوچه‌گه‌رایی و فراکسیون و فراکسیون بازى به‌ خه‌یانه‌ت و زیان به‌ جوولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد و سازمانى خه‌بات ناسێندراوه‌"

و ئاماژه‌ش ده‌کات که‌ " سازمانى خه‌بات له‌ ر٠ابردوودا زیانى له‌ ده‌سته‌به‌ندى بینیوه‌ و که‌سانێک بۆ هێنانه‌ دى قازانجه‌ شه‌خسیه‌کانیان، که‌ڵکیان له‌ ناوچه‌گه‌رایی و ده‌سته‌به‌ندى وه‌رگرتووه‌".
بابه‌شێخ حسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران که‌ له‌ کۆنگره‌ى چواره‌مى پارته‌که‌یاندا بۆ جارێکى دیکه‌ به‌ سکرتێرى گشتى سازمان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا له‌ باشوورى کوردستان به‌سترا، له‌و ووێووێژه‌دا وێر٠اى جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ "سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران باوه‌ر٠ى به‌ هاوکارى له‌گه‌ڵ تێکر٠اى هێزه‌کانى کوردستان هه‌یه‌" هاوکات سه‌باره‌ت به‌ ئاڵۆزى و خۆپیشاندانه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى خولى ده‌یه‌مى سه‌رۆکایه‌تى له‌ ئێران ده‌ڵێ:"سازمان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى ئێران به‌تایبه‌ت سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران ده‌ورى به‌رچاویان له‌ سازدان و رێکخستنى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان هه‌یه‌".
دیدارى: محه‌مه‌د چاوشین
شه‌قام: له‌و ماوانه‌ى پێشوودا کۆنگره‌ى چواره‌متان به‌ست، ده‌کرێ بزانین گرنگترین ئه‌و خالانه‌ى له‌ کۆنگره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌ سه‌ر کرا چی بوون؟ گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌کانى کۆنگره‌ چی بوون؟
بابه‌شێخ حسینى: به‌ پێى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ ناسک و چاره‌نووسسازه‌ که‌ له‌ ئێران و ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌، بێگوومان زۆر خاڵ و باس هه‌بوون که‌ له‌ کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات، هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌ سه‌ر کرا که‌ به‌ کورتى ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵى دیاریان ده‌که‌م، که‌ باسیان له‌ سه‌ر کرا.
یه‌که‌م هه‌ل و مه‌رجى جوولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد له‌ کوردستانى ئێران و ده‌ورى سازمانى خه‌بات تیایدا.
دووهه‌م جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌رى له‌ ئێران و نار٠ه‌زایه‌تیه‌ به‌رینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و لێدوان له‌ سه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیژى سازمانى خه‌بات له‌و پێوه‌ندیه‌دا.
سێهه‌م، باس له‌ کێشه‌ و ناکۆکیى نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران و رێگه‌چاره‌کان بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ حه‌سته‌م و زیانباره‌ى که‌ جوولانه‌وه‌ى کورد له‌ کوردستانى ئێران ئێستا شاهیدیه‌تى و پێدا تێ ده‌په‌ر٠ین.
چواره‌م، په‌سه‌ند کرانى خالێکى گرنگ له‌ په‌یره‌و پرۆگرامى سازماندا خه‌باتدا، که‌ ئه‌ویش، هه‌ر نه‌وعه‌ ده‌سته‌به‌ندى و ناوچه‌گه‌رایی و فراکسیون و فراکسیون بازى به‌ خیانه‌ت و زیان به‌ جوولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد و سازمانى خه‌بات ناسێندراوه‌ و ئه‌و به‌نده‌ له‌ په‌یره‌وپرۆگرامه‌ دا ئه‌سڵێکى بنه‌ر٠ه‌تى و گرینگه‌ و ده‌کرێ بڵێین سازمانى خه‌بات پێشره‌وى ئه‌و کاره‌ به‌نرخه‌یه‌ دیاره‌ سازمانى خه‌بات له‌ رابردوودا زیانى له‌ ده‌سته‌به‌ندى بینیوه‌ و که‌سانێک بۆ هێنانه‌دی قازانجه‌ شه‌خسیه‌کانیان، که‌ڵکیان له‌ ناوچه‌گه‌رایی و ده‌سته‌به‌ندى وه‌رگرتووه‌.
به‌ باوه‌ر٠ى من گرینگترین ئه‌نجامه‌کانى کۆنگره‌ى چواره‌م په‌سه‌ند کرانى په‌یره‌وپرۆگرامى شیاو، دروست و واقعیانه‌یه‌ که‌ دوور له‌ ئیحساسانه‌ و ده‌توانێ وه‌لامده‌ره‌وه‌ى ویسته‌کانى گه‌لى کورد بێ. له‌ هه‌مان کاتدا هه‌ڵبژاردنى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و هه‌روه‌ها بر٠یارى تێکر٠اى ئه‌ندامان و هاورێبازان بۆ کارى جیددى و دڵسۆزانه‌تر بۆ بردنى پێشى خه‌باتى ره‌واى گه‌له‌که‌مان و سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، بوو.
شه‌قام: له‌ راگه‌یێندراوى کۆتایی کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمان له‌ به‌شێکدا نووسراوه‌ "کۆنگره‌ به‌ تێکر٠اى ده‌نگ له‌ سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوکارى له‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌ کوردستانیه‌کان پێى داگرت" هێزه‌ ره‌سه‌نه‌کان مه‌به‌ستان کێیه‌؟
بابه‌شێخ حسینى: سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران باوه‌ر٠ى به‌ هاوکارى له‌گه‌ڵ تێکر٠اى هێزه‌کانى کوردستان هه‌یه‌، که‌ باس له‌ هێزه‌ ره‌سه‌نه‌کان ده‌کرێ، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ چه‌ند که‌س، به‌ دروشمى بریقه‌دار و به‌ دروستکردنى ماڵپه‌ر٠ێکى ئینترنێتى و یان ده‌رکردنى راگه‌یێندراو له‌ بۆنه‌کاندا، ناوى حزب و رێکخراو له‌ خۆیان ده‌نێن که‌ ناکرێ به‌ هێزى سیاسى و خاوه‌ن پێگه‌ى جه‌ماوه‌ر بناسرێن، ره‌نگه‌ ئه‌و ئه‌فرادانه‌، له‌ چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه‌ى که‌له‌پوورى کار بکه‌ن باشتر بێ، دیاره‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ر٠ێته‌وه‌ بۆ خۆیان که‌چى ده‌که‌ن و ئامانجیان چیه‌، بۆیه‌ سازمانى خه‌بات پێیوایه‌ هێزى سیاسى کوردستانى ده‌بێ خاوه‌ن ریشه‌ى جه‌ماوه‌رى بێ و له‌ ناو قوولایی شار و ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان، پشتیوانى لێ بکرێ.
شه‌قام: با له‌ باسى کۆنگره‌ بچینه‌ده‌ر، چ خوێندنه‌وه‌یێکتان بۆ ره‌وشى ئێستاى ئێران هه‌یه‌، پێتانوایه‌ پارته‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانى ئێران به‌تایبه‌ت پارته‌ کوردیه‌کان له‌ کوێى هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانى ئێستاى ئێران دابن؟
بابه‌شێخ حسینى: ره‌نگه‌ ئه‌و وه‌لامه‌ى من، نه‌زه‌رى که‌سانى دیکه‌ش بێ. بێگومان وه‌زعى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى له‌ ئێراندا، به‌ ر٠اده‌یێک گۆر٠انى به‌ سه‌ردا هاتوه‌ که‌ ده‌کرێ بڵێم، که‌س چاوه‌روانى ئه‌و وه‌زعه‌ى نه‌ده‌کرد. وه‌ک ده‌بینین ده‌سه‌لاتدارانى ئێران به‌ توندترین و بێ به‌زه‌ییانه‌ترین جۆرى شکه‌نجه‌، ده‌ستدرێژى سیکسى بۆ سه‌ر ئافره‌تان و پیاوانى زیندانى، گرتنى که‌س و کارى زیندانیه‌کان و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژى کردنه‌ سه‌ر که‌س و کارى زیندانیه‌کان و چه‌ندین تاوانى دیکه‌، روبه‌رووى گیراوان و ئازادیخوازان ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ى هێزه‌ سه‌ربازیه‌کان هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر رێپێوانى جه‌ماوه‌رى نار٠ازى. به‌ بوونى ئه‌و گشته‌ سته‌م و سه‌رکوته‌ شاهیدى به‌رده‌وام بوونى نار٠ه‌زایه‌تیه‌ به‌رین و تێکر٠اییه‌کانى جه‌ماوه‌رین. من پێموایه‌ ده‌سه‌لاتداران له‌ ئێران ناتوانن وه‌زعه‌که‌ کونترۆڵ بکه‌ن. بۆ ئاگاداریتان له‌ سالانى رابردوودا هه‌رکات هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ده‌سه‌لات هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر خه‌ڵک، مقاومه‌تى ئه‌وتۆیان له‌ به‌رانبه‌ردا نه‌ده‌کرا، له‌ کوردستاندا ئه‌گه‌ر چه‌ند پاسدار بچونایه‌ گوندێک، به‌ که‌یفى خۆیان و به‌ شێوه‌یێکى بێ به‌زه‌ییانه‌ هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌کرد. به‌لام له‌ ئێستادا خه‌ڵک له‌ به‌رانبه‌ر هێزى گه‌وره‌ و زۆر و ته‌یار به‌ چه‌ک راده‌وه‌ستن و رووبه‌روویان ده‌بنه‌وه‌. به‌و به‌ڵگانه‌ و هه‌روه‌ها به‌ بوونى کێشه‌ى قووڵ له‌ نێوان ده‌سه‌لاتداران و باڵه‌کانى ده‌سه‌لات، ده‌ڵێین سیستمى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ تووشى قه‌یرانى کوشنده‌ هاتووه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک ناتوانێ به‌ سه‌ریاندا زاڵ بێ. سه‌باره‌ت به‌ رۆڵى هێزه‌کانى ئۆپۆزسیۆنیش، سازمان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى ئێران به‌تایبه‌ت سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران ده‌ورى به‌رچاویان له‌ سازدان و رێکخستنى نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان هه‌یه‌، بێگوومان هێزه‌ کوردستانیه‌کان وه‌ک چۆن له‌ ر٠ابردوودا ده‌وریان هه‌بووه‌ له‌ ئێستادا راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌ور و به‌شى دیار و به‌رچاویان له‌ کێشه‌کان، یان هاوکێشه‌ى سیاسیه‌کانى ئێران هه‌یه‌.
شه‌قام: ده‌ورو رۆڵى ئێوه‌ وه‌ک "سازمانى خه‌بات" له‌ بارودۆخى ئێستاى ئێران چیه‌؟
بابه‌شێخ حسینى: سازمانى خه‌بات هێزێکى کوردستانیه‌ و زیاترى ئه‌رک و کاره‌کانى له‌ چوارچێوه‌ى کوردستانى ئێراندایه‌، له‌ پێوه‌ند به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى سه‌رانسه‌ریش ده‌ورى هه‌یه‌ و ئه‌ندام و دۆستان و خوێندکارانى کوردى لایه‌نگرى سازمان له‌ زانستگاکانى تاران و شاره‌کانى ئێران ده‌وریان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سازمانى خه‌بات توانیویه‌ پردێکى نێوان جولانه‌وه‌ى کوردستان به‌ جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌رى ئێران بێ و له‌و پێوه‌ندیه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌ دیار و تێکۆشه‌ر و شۆرشگێر٠ه‌ ئێرانى دۆستایه‌تى و هاوکارى هه‌یه‌ و توانیویه‌ نه‌قشى دیارى هه‌بێ له‌و نار٠ه‌زایه‌تیانه‌دا.
شه‌قام: پێتان وانیه‌ که‌ ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆنى ئێران به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى هیچ رۆڵ و کاریگه‌رییه‌کیان له‌ سه‌ر ره‌وتى رووداوه‌کانى ئێستاى ئێران نیه‌ و له‌و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌یه‌ دووره‌په‌رێزن که‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى خولى ده‌یه‌مى سه‌رۆکایه‌تى له‌ ئێران هاتۆته‌ مه‌یدان؟
بابه‌شێخ حسینى: پێم وایه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى ئێران و هه‌روه‌ها سازمانى خه‌بات هه‌ر کام به‌ راده‌ى توانا و پشتیوانى جه‌ماوه‌رى که‌ هه‌یه‌تى ده‌ورى له‌ ر٠اپه‌راندن و بزواندنى خه‌ڵک له‌ دژى ده‌سه‌لات هه‌یه‌، هه‌ر وه‌ک پێشتر گووتم، سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌و چوارچێوه‌دا ده‌ورى دیاریان هه‌یه‌.
شه‌قام: له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى خولى ده‌یه‌مى سه‌رۆکایه‌تى له‌ ئێران ئێستا بزوتنه‌وه‌یێکى جه‌ماوه‌رى به‌ ناوى "بزوتنه‌وه‌ى سه‌وز" هاتۆته‌ مه‌یدان که‌ زیاتر له‌لایه‌ن حسێن موسه‌وى سه‌رکردایه‌تى ده‌کرێت، ئێوه‌ چۆن له‌و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ ده‌روانن؟
بابه‌شێخ حسێنى: بزوتنه‌وه‌ى سه‌وز له‌ ئه‌نجامى ململانێ و ناکۆکى باڵه‌کانى ده‌سه‌لات دروست بوو. ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌ موسه‌وى و که‌روبی، به‌ سه‌رۆک کۆمارى دیارى بکرانایه‌، ئه‌وان ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تى و گازنده‌یان له‌ ده‌سه‌لات نه‌ده‌بوو. ئه‌وان ته‌نیا داوایان چه‌ند ئاڵوگۆر٠ێکى سه‌ره‌تایی بوو، هیچ کات رایان نه‌گه‌یاندووه‌، دژ به‌ ته‌واویه‌تى ده‌سه‌لات و نه‌مانى حکومه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ له‌ ئێراندان.
له‌ ر٠ابردووشدا محه‌ممه‌د خاته‌مى که‌ یه‌کێک له‌ مۆره‌کانى ده‌سه‌لات و سه‌رۆک کۆماریش بوو و یه‌کێک له‌ هه‌ڵسوور٠اوانى باڵى به‌ ناو ریفۆرمخوازه‌، به‌ڵێنى به‌ ئاڵوگۆر٠ و کرانه‌وه‌ى سیاسیدا، به‌لام هه‌ر له‌ ده‌ورانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌ودا زیاتر له‌ هه‌ر ده‌وره‌یێکى دیکه‌ ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نووسان و خوێندکاران که‌وتنه‌ به‌ بێره‌حمانه‌ترین شکه‌نجه‌ و ئازار، هه‌روه‌ها خاته‌مى له‌ ١٦ى ئازه‌رى ١٣٧٦ى کۆچى خۆرى هه‌ر٠ه‌شه‌ى له‌ خوێندکاران له‌ زانستگاى تاران کرد که‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌ مانگرتن و نار٠ه‌زایه‌تى هه‌ڵنه‌گرن، ده‌ستوورى سه‌رکوت ده‌دا. به‌ پێى ئه‌و روون کردنه‌وه‌ کورته‌، دروست نیه‌، جوولانه‌وه‌ و نار٠ه‌زایه‌تى تێکر٠ایی جه‌ماوه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ى سه‌وزه‌وه‌ گرێ بده‌ین. وه‌ک له‌ دروشمه‌کانى خه‌ڵکى نار٠ازیدا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وان خوازیارى رووخانى رژیمن، له‌ دروشمه‌کانى جه‌ماوه‌ردا مه‌رگ بۆ خامنه‌یی و مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر ده‌گوترێته‌وه‌، له‌ کاتێکدا نه‌ موسه‌وى و نه‌ که‌روبی مه‌به‌ستیان رووخانى رژیمى ئاخوندى نیه‌ و ته‌نانه‌ت دژ به‌ هه‌ر نه‌وعه‌ دروشمێکى توندن. جه‌ماوه‌ر وێنه‌ى خومه‌ینى و خامنه‌یی ده‌سوتێنێ و ئامانجى له‌ ناوچوونى ده‌سه‌لاته‌. موسه‌وى له‌ تازه‌ترین هه‌ڵوێستى داواى ئاشتى و کۆتایی هێنان به‌ ته‌گژه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات کردوه‌، که‌ نه‌وعێک پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌کانى رابردوویه‌تى. به‌لام سه‌ر٠اى ئه‌وانه‌ى باس کران ئێمه‌ ده‌بێ که‌ڵک له‌ ناکۆکى و دژایه‌تى نێوان ده‌سه‌لاتداران وه‌رگرین. هه‌روه‌ها ده‌بێ بزوتنه‌وه‌ى سه‌وز که‌ ئێستا هه‌یه‌ و چالاکه‌ به‌ بایه‌خ لێى بر٠وانین و بتوانین ئه‌و که‌ڵکانه‌ى که‌ ده‌توانن بۆ خه‌ڵکى ئێران هه‌یان بێ، لێیان وه‌رگیرێ. هه‌ر بۆیه‌ من بزوتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى به‌ بزوتنه‌وه‌یێکى شۆرشگێر٠انه‌ ده‌زانم که‌ ئامانجى سه‌ره‌کى رووخانى رژیمى ئاخوندیه‌ و بێ گومان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ.
شه‌قام: باسى ناکۆکى نێوان باڵه‌کانى ده‌سه‌لاتت کرد، ئێوه‌ ئاینده‌ى ئه‌و ململانێیانه‌ چۆن ده‌بینن و پێتوان وایه‌ به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟
بابه‌شێخ حسینى: ناکۆکى له‌ نێوان ده‌سه‌لاتداران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى هاتنه‌ سه‌رکارى ویلایه‌تى فه‌قیه‌وه‌ هه‌بووه‌، به‌لام تا خومه‌ینى مابوو، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کران، جا به‌ کوژرانى نه‌یارانى ده‌سه‌لات، یان به‌ ده‌رکردنیان له‌ وه‌لات ته‌واو بووایه‌. ره‌خنه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانى ئایه‌توڵلا مونته‌زرى له‌ ساڵى ١٣٦٦ى کۆچى خۆرى ـ ١٩٨٧ى زایینى له‌ حکومه‌ت به‌رانبه‌ر ئێعدامى هه‌زاران لاوی شۆرشگێر٠، هه‌روه‌ها هه‌لاتنى ئه‌بولحه‌سه‌نى به‌نى سه‌در یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆمار و چه‌ندها به‌ڵگه‌ى دیکه‌، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن که‌ ئاخوندان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کێشه‌یان له‌ نێواندا هه‌بووه‌. به‌لام له‌ دواى مردنى خومه‌ینى ئیتر هه‌ل و مه‌رج گۆر٠انى به‌ سه‌ردا هات و خامنه‌یی نه‌یتوانى ئه‌و ده‌وره‌ى خومه‌ینى بگێر٠ێ، هه‌ر وه‌ک ده‌بینین تا دێت له‌ نێوان مۆره‌کانى حوکمر٠انى دا ناکۆکى قووڵ ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و ناکۆکیانه‌ ته‌نیا له‌ نێوان باڵى ریفۆرمخواز یان باڵى پاوانخوازى ده‌سه‌لاتدار نیه‌، ناکۆکى له‌ نێوان مۆره‌کانى هه‌ر کام له‌ باڵه‌کانیشدا هه‌یه‌، وه‌ک ناکۆکى لاریجانى سه‌رۆکى مه‌جلیس و ئه‌حمه‌دى نژاد و ناکۆکى ئایه‌تووڵلاکان له‌گه‌ڵ خامنه‌یی. بێگومان کێشه‌ى قووڵى نێوان ئاخونده‌کان له‌ هۆکانى لاواز بوونى ده‌سه‌لاته‌ و ئه‌و شه‌ر٠ى ده‌سه‌لاته‌، پاڵپشتێک ده‌بێ بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یشتنى هه‌رچى زووتر رووخانى تێکر٠ایی حاکمیه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیه‌.
شه‌قام: ئه‌و بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ زیاتر له‌ تاران و هه‌ندێک له‌ شاره‌ گه‌وره‌کانى تر به‌دى ده‌کرێت و چالاکانى له‌ گۆر٠ه‌پانه‌که‌دا ده‌بینرێت و له‌ رۆژهه‌لاتى کوردستان که‌متر، پیتانوایه‌ بۆ؟
بابه‌شێخ حسینى: ئه‌وه‌ى که‌ زیاتر له‌ شاره‌ گه‌وره‌کانى ئێران به‌تایبه‌ت تاران ده‌بیندرێ، به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ له‌ باقى ناوچه‌ و شوێنه‌کانى دیکه‌ نار٠ه‌زایه‌تى نیه‌، نار٠ه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ر له‌ ده‌سه‌لات له‌ سه‌رانسه‌رى ئێراندا ووجودى هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ناو هێزه‌ سه‌ربازى و ئیداریه‌کان و تێکر٠اى چین و تووێژه‌کانى کۆمه‌ڵ نار٠ه‌زایه‌تى هه‌یه‌. دیاره‌ شاره‌ گه‌وره‌کانى وه‌ک تاران و مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان حه‌شیمه‌تیان زۆرتره‌ و هه‌ر به‌و پێیه‌ش نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان دیارتر و زیاتر ده‌بێ. له‌ پێوه‌ند به‌ کوردستانى ئێران بۆ ئاگادارى به‌رێزتان و خوێنه‌رانتان، کوردستان له‌ ماوه‌ى سی ساڵ ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان له‌ سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى تێکۆشاندا بووه‌ و هه‌زاران شه‌هید و وێرانکردنى کوردستان و دواکه‌وتوویی و نه‌بوونى ناوه‌ندى پیشه‌سازى و هه‌ژارى و بێکارى به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى که‌ خه‌ڵکى کوردستان له‌ ئاخونده‌کان بێزارن و ده‌سه‌لاتدارانیش بۆ تۆڵه‌ له‌ خه‌ڵکى کوردستان له‌ هه‌موو بارێکه‌وه‌ فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر جه‌ماوه‌رى کوردستان.
شه‌قام: زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى بارودۆخى ئێستاى ئێران به‌ بارودۆخ و سه‌رده‌مى به‌ر له‌ رووخانى شا ده‌شوبهێنن و پێیان وایه‌ ئه‌و هه‌ستانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ى که‌ هه‌نووکه‌ به‌ شێوه‌ى به‌رین له‌ ئێران به‌دى ده‌کرێت جارێکى تر گه‌ر٠انه‌وه‌ى بۆ نیه‌ و ده‌بێ به‌ ئاکامێک بگا، روانگه‌ى به‌رێزتان له‌و باره‌وه‌ چییه‌؟
بابه‌شێخ حسینى: منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌م که‌ ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌ى که‌ ئێستا له‌ ئێراندا هه‌یه‌ بێ ده‌نگ ناکرێ، دیاره‌ ره‌نگه‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان به‌ رۆژ و کات، که‌م و زۆر و به‌رین بن و هێندێک جار له‌ چوارچێوه‌یێکى دیارى کراودا رووبده‌ن. به‌لام ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ که‌ زۆر گرانه‌ ده‌سه‌لاتدارى بتوانێ کۆتاییان پێ بێنێ، هه‌ر به‌ زویی به‌ ئامانج ده‌گا. له‌ پێوه‌ند به‌وه‌ى که‌ بیشوبهێنین به‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى جه‌ماوه‌رى ئێران له‌ دژى ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى، به‌ باوه‌ر٠ى من ئه‌وه‌ جارێکه‌ زووه‌.
شه‌قام: هیچ جۆره‌ دانیشتن یان پێوه‌ندییه‌کتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌یه‌؟
بابه‌شێخ حسینى: له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دانیشتنمان هه‌بووه‌ به‌لام پێوه‌ندیمان نیه‌، دیاره‌ بوونى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتێکى جیهانى که‌ نه‌بێته‌ هۆى له‌ ده‌ستدانى سه‌ربه‌خۆیی سیاسى و ته‌شکیلاتى به‌ خراپ نازانین، به‌لام ده‌بێ ئه‌و شیکردنه‌وه‌ش بدم که‌ سازمانى خه‌بات دژى هه‌ر نه‌وعه‌ ده‌خاڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانێکى ئه‌مریکایه‌ له‌ ناوخۆى ئێران و کوردستان. سازمانى خه‌بات، دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ر هێز و ده‌سه‌لاتێک بکا له‌ چوارچێوه‌ى قازانجه‌کانى گه‌لى کورد و گه‌لانى ئێران و له‌ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوى سیاسى و ته‌شکیلاتیه‌وه‌ ده‌بێ.
شه‌قام: پێتان وایه‌ له‌ قۆناغى ئێستادا ده‌بێ ئه‌حزابی کوردى ئۆپۆوسیۆنى ئێرانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا هه‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى که‌ ده‌گووترێ "دوژمنى دوژمنه‌که‌م دۆستمه‌"؟
بابه‌شێخ حسینى: وه‌ک گوتم پێموایه‌ دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ جوولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد گرینگه‌، به‌لام به‌و مه‌عنایه‌ نا که‌ رێخۆشکه‌ر بێ بۆ ده‌ستێوه‌ردان و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هێزى ده‌ره‌کى بۆ ناو خاکى ئێران و کوردستان و له‌ ده‌ستدانى سه‌ربه‌خۆیی سیاسى.

14 سال و 9 ماه و 23 روز و 12 ساعت و 18 دقیقه پیش از این

ده‌قى دیمانه‌ى گۆڤارى شه‌قام له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران

ده‌قى دیمانه‌ى گۆڤارى شه‌قام له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن