دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تاوانى محاربه‌ بۆ ٥ که‌س له‌ گیراوه‌کانى رۆژى عاشورا

تاوانى محاربه‌ بۆ ٥ که‌س له‌ گیراوه‌کانى رۆژى عاشورا

سه‌ر له‌ به‌یانى رۆژى شه‌ممه‌ ١٠ ى رێبه‌ندانى ١٣٨٨، دادگایی ١٦ که‌س که‌ به‌ ووته‌ى به‌رپرسانى قه‌زایی رژیم له‌ رۆژى عاشورادا گیراون له‌ لقى ١٥ى دادگاى رژیم به‌ سه‌رۆکایه‌تى پاسدار سه‌لواتى

ده‌ستى پێ کرد و نوێنه‌رى دادستان له‌ خوێندنه‌وه‌ى تاوانه‌کاندا ٥ که‌سى به‌ محاربه‌ تاوانبار کرد.
به‌ پێى هه‌واڵده‌ریه‌کان جوێ له‌و پێنج تۆمه‌تباره‌، تاوان گه‌لى محاربه‌ و گه‌نده‌ڵى سه‌ر ئه‌رز که‌ باس کراوه‌، له‌ باقى بابه‌ته‌کانى دیکه‌ تێکدانى ئاسایش، پروپاگه‌نده‌ دژ به‌ رژیم و تێکدانى ئاسایشى وه‌لات له‌ رێگه‌ى هاندانى خه‌ڵک بۆ ئاژاوه‌ و کارى تێکده‌رانه‌، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ن که‌ باس کراون.
پێشتر دادستانى رژیم له‌ تاران له‌ راگه‌یێندراوێکدا بلاوى کرده‌وه‌ که‌ په‌روه‌نده‌ى ٣٧ که‌س له‌ تۆمه‌تبارانى رۆژى عاشورا که‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ته‌واو بووه‌ و به‌ ده‌رکردنى سکالانامه‌یێک دراون به‌ دادگاى ئینقلابى ئیسلامى له‌ تاران و سه‌باره‌ت به‌ به‌رێوه‌چوونى دادگایی ١٦ که‌س له‌ تۆمه‌تباران له‌ رۆژى شه‌ممه‌ ١٠ ى رێبه‌ندان هه‌واڵى دابوو.

14 سال و 9 ماه و 25 روز و 9 ساعت و 8 دقیقه پیش از این

تاوانى محاربه‌ بۆ ٥ که‌س له‌ گیراوه‌کانى رۆژى عاشورا

تاوانى محاربه‌ بۆ ٥ که‌س له‌ گیراوه‌کانى رۆژى عاشورا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن