جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا سیستمى دیفاعیى مووشەکى لە کەنداوى فارس بەهێز دەکا

ئەمریکا سیستمى دیفاعیى مووشەکى لە کەنداوى فارس بەهێز دەکا

هاوکات لەگەڵ بەرنامەى نوێى ئەمریکا بۆ زیاتر ئابڵوقەدانى رژیمى ئێران، بەرپرسانى ئەمریکایی دەڵێن ئەو وەڵاتە سیستمى دیفاعیى مووشەکى خۆى لە کەنداوى فارس لە بەرانبەر هەڕەشەى مووشەکى ئێران، بەهێز دەکا.

بە پێى ئەو راپۆرتانە ئەمریکا سیستمى دیفاعیى مووشەکى خۆى لە ئاوەکانى کەنداوى فارس و چوار وەڵاتى ئیمارات، قەتەر، بەحرەین و کوەیت بەهێز دەکا.
بە پێى راپۆرتى ئاسوشیتدپرێس، بەرپرسێکى سەربازى ئەمریکا گوتویەتى: ناوگانى دەریایی ئەمریکا بۆ بەرەنگارى لە بەرانبەر هێرشى مووشەکى، هەڵسووڕانى خۆى لەو ناوچەیە زیاتر دەکا.
ئەو بەرپرسەى دەوڵەتى ئەمریکا کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێ، هەروەها گووتى: چەندین مانگ لەو بارەوە کار کراوە و ئەو بەرنامە بەشێکە لە بەرنامەیێکى بەربڵاوترى گۆڕان لە بەرنامەى دیفاعى مووشەکى ئەمریکا لە کەنداوى، ئوروپا و ئاسیایە. ووردەکارى ئەو بەرنامەیە تا ئێستا بڵاو نەبووەتەوە.

14 سال و 9 ماه و 21 روز و 8 ساعت و 20 دقیقه پیش از این

ئەمریکا سیستمى دیفاعیى مووشەکى لە کەنداوى فارس بەهێز دەکا

ئەمریکا سیستمى دیفاعیى مووشەکى لە کەنداوى فارس بەهێز دەکا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن