فیدراسیۆنى بارهێنانى نێونه‌ته‌وه‌یى نیگه‌رانى له بارودۆخى موعه‌للیمانى ئێران دهربر٠ى
بهر٠ێوهبهرى گشتى فیدراسیۆنى بارهێنانى نێونه‌ته‌وه‌یى که ٣٠ میلیۆن مه‌عه‌للیم له ١٧١ وه‌لاتى جیهان تێیدا ئه‌ندامن، له نامه‌ێیکدا له‌ژێر ناوى سه‌رکوتى موعه‌للیمان له ئێران، نیگه‌رانى قۆڵى خۆى دهربر٠ى.
ناوبراو له‌و نامه‌یه‌دا که ناردویه‌تى بۆ پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد، ده‌ست به‌سه‌ر کردن و زیندانى کردنى ٣٧ که‌س له موعه‌للیمان و ئه‌ندامانى دامه‌زراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌کان که نیازى به‌شداریکردنیان له کۆبونه‌وه‌ى ٢٦ى خه‌رمانان هه‌بوو، مه‌حکوم کردوه. ئه‌و دانیشتنه له‌سه‌ر بانگهێشتى شوراى هاوکارى کردنى دامه‌زراوه‌ى غه‌یره ده‌وڵه‌تى موعه‌للیمان بوو. ئه‌و شورایه له ساڵى ١٣٨١ى خۆرى، ده‌ستى به‌کار کردوه و نیزیک به ٤٠ ته‌شه‌کولى مه‌عه‌للیمان له سه‌رانسه‌رى جیهان تێیدا ئه‌ندامن. ئامانج له وهر٠ا خستنى ئه‌و دانیشتنه، وتووێژ له‌باره‌ى تێکۆشانى ئاشتیخوازانه‌ى موعه‌للیمان بۆ به‌رز راگرتنى رۆژى جیهانى موعه‌للیم له رۆژى ١٤ى ئۆکتۆبر بووه. بهر٠ێوهبهرى گشتى فیدراسیۆنى بارهێنانى نێوده‌وڵه‌تى به دهربر٠ینى داخ و که‌سه‌ر له‌وه‌ى که تێکۆشه‌رانى مافى موعه‌للیمان له ئێران ته‌نانه‌ت ئیمکانى چاوپێکه‌وتن و راگۆر٠ینهوهى بیره‌کانى خۆیان بۆ رۆژى جیهانى موعه‌للیم نه‌بوو، نووسى: موعه‌للیمان که نیازى به‌شداریان له‌و دانیشتنه بووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه به‌با ره‌حمانه که‌وتنه به‌ر ئازار و شکه‌نجه و برانه پاسگاى جۆراوجۆر. له‌دواى ١٦ سه‌عات ده‌ست به‌سه‌رى غه‌یره یاسایى، ٢٢ که‌سیان ئازاد کران و باقى دیکه له زیندان دا راگیران. به‌گوته‌ى فه‌ردون لى وون مامۆستایان با هیچ تاوانێک لێپرسینه‌وه‌یان لێکراو ژماره‌ێیکیان دارکاری کران. بهر٠یوهبهرى گشتى فیدراسیۆنى بارهێنان له‌و نامه‌دا که‌بۆ سه‌رۆکى مه‌جلیسى شوراى رژیم و وه‌زیرى کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئاخوندى ناردوه، به هه‌نگاوه‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر ده‌ستوردان له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌کردنى ههڵسور٠انى دامه‌زراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌کانى موعه‌للیمان، نار٠هزایهتى دهربر٠ى و رایگه‌یاند که مافى یه‌کیه‌تیه‌کانى کرێکارى و دامه‌زراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ وهر٠ا خستنى کۆبونه‌وه و باس له‌باره‌ى مه‌سائلى زانستى با ئیجازه‌ى پێشتر، به‌شێک له ئوسولى بنهر٠هتى ئازادى دامه‌زراوه‌کانه و ده‌با لێپرسراوان له هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێک که مافى یه‌کیه‌تى موعه‌للیمان به‌ربه‌ست ده‌کا خۆ بپارێزن. ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى موعه‌للیمان، گرتنى مامۆستایانى به پێشێلکردنى مافى مرۆڤ زانى. بهر٠ێوهبهرى گشتى ئاموزشى نێوده‌وڵه‌تى داواى له پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد کرد به‌ربه‌ستى دامه‌زراوه‌کانى موعه‌للیمان هه‌ڵبگرا و رێگه‌یان پێ‌بدا نار٠هزایهتى له هه‌مبه‌ر کار‌و سیاسه‌ت و ئابورى دهرببر٠ن. \"فه‌ردوون لى وون\" له‌کۆتایى نامه‌که‌یدا رایگه‌یاند که فیدراسیۆنى بارهێنانى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌کیه‌تیه‌کانى سه‌ر به‌و، چاودێرى خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌نوکه بۆ تێکۆشانه‌کانى دامه‌زراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌کان له ئێران درێژه پا ئه‌ده‌ن. به‌رله فیدراسیۆنى بارهێنانى نێوده‌وڵه‌تى، دامه‌زراوه‌ى غه‌یره ده‌وڵه‌تى موعه‌للیمان و سازمانى موعه‌للیمانى ئێران گرتنى ٣٧ موعه‌للیمیان مه‌حکوم کردبوو. له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا دامه‌زراوه‌کانى موعه‌للیمان که خوازیارى ژیانى باشتر و موچه‌ى زیاترن، له‌گه‌ڵ ره‌فتارى ئه‌منیه‌تى و دادوه‌رى جۆراوجۆرى رژیم بهرهور٠وو بونه‌ته‌وه. به‌پێى راپۆرته‌کان، که‌م بوونه‌وه‌ى مانگانه، جه‌ریمه‌ى نه‌قدى، ده‌رکردن له خزمه‌ت هه‌ڵپه‌ساردن و دورخستنه‌وه‌ى مامۆستایان بۆ شاره‌کان سه‌دان موعه‌للیمى گرتۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌یان موعه‌للیم و تێکۆشه‌رى داکۆکى مافى موعه‌للیمان له‌کاتى دهربر٠ینى نار٠هزایهتیهکان له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا گیراون و بۆ ماوه‌ێیک له زیندان هێشتوویاننه‌وه. جیاواز له‌وه ههڵسور٠اوانى موعه‌للیمى به‌رده‌وام بانگ کراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێکراوه.