زیندانیێکى مەحکوم بە ئێعدام بە دڕندانەترین شێوە شکەنجە دەکرێ
شیرین علم هولى کە حوکمى ئێعدامى بە سەردا سەپاوە لە نامەیێکدا باسى لە فشار و شکەنجەى نامرۆڤانەى بازجۆ و هێزە ئەمنیەتیەکانى وەزارەتى ئیتلاعاتى رژیمى ئێران لە زیندان کردوە.
لەو نامەدا ناوبراو لەگەڵ ئیشارە بە شێوەى گیرانى خۆى لە بانەمەڕى 1387 و شکەنجە کران و مانگرتنى 22 رۆژەى زیاد دەکا چەندین جار بە هۆى شکەنجەى زۆرى جەستەیی تا لێوارى مەرگ چووە و لە ژێر چاودێرى توندى ئەمنیەتى نێردراوە بۆ نەخۆشخانەکان.
هەروەها باس لە شێوەکانى شکەنجەى نامرۆڤانە لە بەندى 209ى زیندانى ئەوین بە مەبەستى ئیعتراف وەرگرتن دەکا کە ئەوە بۆتە هۆى دروست بوونى پەروەندەکەى و سەپاندنى حوکمى ئێعدام بە سەریدا.