یک‌شنبه 

4 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کاترین ئه‌شتون: یه‌کیه‌تى ئوروپا کێشه‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌با

کاترین ئه‌شتون: یه‌کیه‌تى ئوروپا کێشه‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌با

کاترین ئه‌شتون به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کیه‌تى ئوروپا رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ١١ى رێبه‌ندان رایگه‌یاند که‌ هه‌نگاوى دوایی ئه‌م یه‌کیه‌تیه‌ له‌ باره‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران، ناردنیه‌تى بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش.

ناوبراو له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ "ئیسکاى نیوز" به‌ ده‌ربر٠ینى نیگه‌رانى له‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران گووتى: حه‌وتووى اربردوو له‌گه‌ڵ هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئێران قسه‌ى کردوه‌ و هه‌ر دووکمان له‌و باوه‌ر٠ه‌دا بووین که‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران کێشه‌یێکه‌ و ده‌بێ زیاتر سه‌رنجى بدرێتێ.
ئه‌شتون هه‌روه‌ها زیادى کرد که‌ ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌ ئێراندا رووده‌دا نیگه‌رانین. من له‌وه‌ى رژیمى ئێران ئاماده‌ى وتووێژ نیه‌ نیگه‌رانم و ئێستا پێویسته‌ جارێکى دیکه‌ بزانین له‌و باره‌وه‌ ده‌بێ چ هه‌نگاوێک هه‌ڵگرین.
سه‌رۆکى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوروپا گووتى: هه‌نگاوى دوایی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ باسه‌کان ببه‌ینه‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.
حه‌وتووى رابردوو هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: ئێستا ده‌بێ له‌ باره‌ى رێگه‌یێک قسه‌ بکه‌ین که‌ باشترین کاردانه‌وه‌ى ده‌بێ.

14 سال و 9 ماه و 23 روز و 6 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

کاترین ئه‌شتون: یه‌کیه‌تى ئوروپا کێشه‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌با

کاترین ئه‌شتون: یه‌کیه‌تى ئوروپا کێشه‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌با


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن