به‌شدارى کومیته‌ى فینلاندى سازمان له‌مه‌راسیمى یادکردنه‌وه‌ى کۆمارى کوردستان
رۆژى ٣٠ /١/٢٠ ١٠ هه‌یئه‌تێکى کومیته‌ى فینلاندى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر بانگهێشتى کومیته‌ى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران له‌و وه‌لاته له مه‌راسیمى به‌رز ر٠اگرتنى ٢ى رێبه‌ندان
ساڵرۆژى دامه‌زرانى کۆمارى کوردستان به‌شداریان کرد. هیئه‌تى سازمان که له به‌رێزان شوانه شێخه به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانى کومیته و محمد شێخه ئه‌ندامى کومیته‌ى فینلاندى سازمان پێکهاتبوو په‌یامى سازمانیان به‌و بۆنه‌وه پێش که‌ش کرد. جێگه‌ى باسه له‌په‌راوێزى مه‌راسیمه‌که شاندى سازمان چاوى به کۆمه‌ڵێک حیزب و لایه‌ن که‌وت و به بۆنه‌ى داه‌زرانى کومیته‌ى فینلاند و کۆتایی هاتنى چواره‌مین کۆنگره‌ى سازمانى خه‌بات پیرۆزباییان لێ‌کرا.