جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌رێوه‌چوونى دادگایی دوو زیندانى سیاسى کورد

به‌رێوه‌چوونى دادگایی دوو زیندانى سیاسى کورد

کۆبوونه‌وه‌ى به‌دواداچوون به‌ تۆمه‌ته‌کانى دوو زیندانى سیاسى کورد که‌ له‌ چوار مانگ له‌وه‌به‌ره‌وه‌ له‌ زینداندان له‌ شارى سنه‌ به‌رێوه‌چوو.

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هرانا، کۆبوونه‌وه‌ى به‌دوادا چوون به‌ تۆمه‌ته‌کانى دوو زیندانى سیاسى کورد به‌ ناوه‌کانى ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى کور٠ى حه‌سه‌ن و ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى کور٠ى فارس که‌ نزیک به‌ چوار مانگ له‌وه‌ به‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم له‌ شاره‌ کامیاران گیرابوون، رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ١١ى رێبه‌ندان له‌ لقى ٢ى دادگاى رژیم له‌ سنه‌ به‌رێوه‌ چوو. ناوبراوان به‌ پێى کاواکاریێک که‌ له‌لایه‌ن دادستان گشتى و دادستانى رژیم له‌ شارى کامیاران له‌و دادگایه‌دا به‌ دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ رێگه‌ى ئه‌ندامه‌تى له‌ ئه‌حزابی کوردستانى تۆمه‌تبار کراون.
شاسانى باسه‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ مانگى ره‌زبه‌رى رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه‌ گیراون و ماوه‌ى دوو مانگ له‌ گرتووخانه‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه‌دا شکه‌نجه‌ى رۆحى جه‌سته‌یی کراون.

14 سال و 9 ماه و 19 روز و 9 ساعت و 9 دقیقه پیش از این

به‌رێوه‌چوونى دادگایی دوو زیندانى سیاسى کورد

به‌رێوه‌چوونى دادگایی دوو زیندانى سیاسى کورد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن