جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران،به‌شی کۆتایی .

بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران،به‌شی کۆتایی .
که‌ریم فه‌یزیان

به‌و هیوایه‌ی به‌شی کۆتایی به‌سه‌رهاتی ئه‌م جه‌وله‌یه‌و بیره‌وه‌ریه‌کانی، بوبێته‌ هانده‌ر بۆ سه‌رهه‌لدانێکی نوێی و بزواندی هه‌ستی به‌رزی شۆشڕگێڕی گه‌نج و لاوانی (کچ و کوڕی) کورد بۆ هاتنه‌ کۆڕی خه‌بات و تێکۆشان له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و هاندان بۆ راپه‌رین و به‌رخودانێکی تیکرایی له‌ پێناو وه‌به‌ر هاتنی باغی ئاواته‌کانمان.
فه‌رمون له‌ گه ڵ‌دواین به‌شی بابه‌ته‌که‌مان.

...که‌ له‌ پشتی واوان ئه‌و رۆژه‌ ماینه‌وه‌. رژێم بێ پسانه‌وه‌ تۆپ بارانێ ناوچه‌که‌ی ئه‌کرد که‌ له‌ چه‌ند شوێنه‌وه‌ بووه‌ هۆی ئاور که‌وتنه‌وه‌. له‌ ده‌مه‌و عه‌سردا ڕی که‌وتین بو ئاوایی گردێنه‌، له‌ گردێنه‌ش دوای ئه‌وه‌ی وچانێکماندا ، ری که‌وتین به‌ره‌و قه‌ندیل. له‌ ناو رێدا چاییخانه‌یه‌کی لێ بوو که‌ هه‌مو هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک لێی ماینه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه ی
پێشمه‌رگه‌کان بتوانن پیداویستییه‌کانی خۆیان بکرن. ئه‌م شوێنه‌ رێگای کاروان بو که‌ له‌وێوه‌
به‌ره‌و بارخانه‌کانی ئه‌وده‌می سوونێ باریان ئه‌برد. کاروانچییه‌کی زۆری به‌ سه‌ره‌وه‌ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی چاییخانه‌که‌ زه‌ختی زۆری نه‌که‌وێته‌سه‌ر ده‌سته‌یه‌ک له‌ پێشمه‌رگه‌کان زوتر که‌وتنه‌ رێ به‌ره‌و قه‌ندیل و ده‌سته‌ی دواییش که‌ ئێمه‌ بووین، دوای ماوه‌یه‌ک چاییخانه‌که‌مان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و قه‌ندیل که‌وتینه‌ رێ. ‌ ده‌بوایه‌ به‌ دوای جه‌ماعه‌ته‌که‌ی خۆماندا به‌ رێگای کا‌رواندا برۆین.! به‌ داخه‌وه‌ هه‌ر که‌ گه‌یشتینه‌ سه‌ر جاده‌ی ماشێن که‌ له‌ کونه‌مشکێ وه‌ بۆ مه‌قه‌ره‌کانی ئه‌وده‌می یه‌کیه‌تی نیشتیمانی ده‌چوو، له‌ به‌ر تاریکی شه‌و و ناشاره‌زایی ئێمه‌ له‌ ناوچه‌که‌، له‌ بری ئه‌وه‌ی به‌ جاده‌که‌دا تێپه‌رین، به‌ پێچه‌وانه‌ به‌ جاده‌ی ماشێنه‌که‌دا به‌ره‌و کونه‌مشکی که‌ له‌ سه‌ر رێگاکه‌مان مۆڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی رژیمی لێ بو هاتبوین. له‌ سه‌ر
له‌سه‌ر جاده‌که‌ به‌ مه‌وداێکی باش و له‌ سه‌ر خۆ ده‌رۆیشتین که‌ له‌ ناکاو دراینه‌به‌ر ده‌سترێژ. هه‌لویسته‌یه‌کمانکردو که‌مێک شله‌ژاین و تۆزیک گه‌راینه‌وه‌ بو دواوه‌. له‌ ده‌وری جاده‌که‌ سه‌نگه‌رمان گرت. دژمن ته‌قه‌ی ده‌کردو په‌یتا په‌یتا ته‌لقه‌ته‌نوره‌ی هه‌ڵ ده‌دان -
که‌ پێشمه‌رگه‌کانمان به‌سه‌ر کرده‌وه‌ ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌ی که‌ له‌ پێش هه‌موانه‌وه‌ بوون ، یه‌کیان به‌ ناوی کاک جه‌لال
تاژانی هه‌ر له‌ ئه‌وه‌ل ته‌قه‌دا له‌ به‌رده‌می مۆلگه‌ی داگیرکه‌راندا ده‌پێکریو ده‌که‌وێ به‌ سه‌ر ته‌لدڕده‌وری مۆڵگه‌که‌داو
شه‌هێد ده‌بی. هه‌ڤاله‌ پێشمه‌رگه‌که‌ی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ناکاو ته‌قه‌یان لێ ده‌کرێ نه‌یتوانیبو رایگوێزێ، دوایه‌ هه‌ولماندا
که‌ به‌ هه‌ر جۆر بێ بتوانین جه‌نازه‌ی شه‌هیده‌که‌مان بێنینه‌وه‌. ماوه‌یه‌ک له‌ نزیک مۆلگه‌که‌ ماینه‌وه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی ده‌شتایی بو و زۆریشی نه‌مابو رۆژ بێته‌وه‌ نه‌مانتوانی بچینه‌وه‌ شوینه‌که‌. به‌ ناچار به‌ قه‌راخ جاده‌که‌دا
گه‌راینه‌وه‌ دواوه‌ تا رێگای کاروانه‌که‌مان دۆزیه‌وه‌، تازه‌ رۆژ ده‌بوه‌وه‌ که‌ گه‌یشتینه‌وه‌ جه‌ماعه‌ته‌که‌مان. به‌ داخێکی گرانه‌وه‌ لێره‌دا به‌و کاره‌ساته‌ دلته‌زێنه‌ شۆره‌لاوی شۆرشگیر کاکه‌ جه‌لال تاژانی شه‌هید بوو . هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی
پاکی کاکه‌ جه‌لال و رۆحی به‌ به‌هه‌شت شادبێ.
دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت یه‌کمانگرته‌وه‌، به‌ره‌و قه‌ندیل رێ که‌وتین و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌وه‌ تاوڵه‌کانی بناری قه‌ندیل، توشی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌شمان هاتین که‌ وه‌ک هێزی پشتیوان بۆ یارمه‌تیدانی ئێمه‌ هاتبون. له‌و شوێنه‌ دوای کۆبونه‌وه‌یه‌ک بریار درا هێزی پشتیوان له‌ ناوچه‌ بمێنێته‌وه‌و. ئێمه‌ش پێوه‌ندی بکه‌ین به‌ یه‌کیه‌تی نیشتیمانیه‌وه‌ بۆ
ئاگادار کردنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ شه‌هید بوونی پێشمه‌رگه‌که‌مانو داوای ئه‌وه‌یان لێ بکه‌ین ئه‌گه‌ر کاریکیان له‌ ده‌ست بێ
بۆ هێنانه‌وه‌ی جه‌نازه‌ی شه‌هیده‌که‌مان، بومان بکه‌ن. برایانی یه‌کیتی زۆر شۆرشگێرانه‌ به‌ ده‌نگ داواکه‌مانه‌وه‌ هاتن، وه‌عدی ئه‌وه‌یان دا هه‌رچی له‌ ده‌ستیان بێ کۆتایی نه‌که‌ن. دواتر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ زۆر هیلاک بون به‌ره‌و ده‌فته‌ری سیاسی بوۆ باشووری کوردستان گه‌راینه‌وه‌ . دوای دوو ڕۆژ حه‌سانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی رانیه‌، سازمان دوباره‌ من و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی نارد بۆ مه‌عمورییه‌ت بۆ لای برایانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان که‌ سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ی جه‌نازه‌ی شه‌هید کاک جه‌لال تاژانی، و هه‌روه‌ها خه‌به‌رو باسێک له‌ سه‌ر وه‌زعی نامه‌علومی شه‌هید کاک عبدالکر‌یم و هه‌ڤا ڵه‌کانی قسه‌و باسیان له‌ گه‌ڵ بکه‌ێن .که‌ تا ئه‌و کاته‌ به‌ باشی لێمان رون نه‌بو ‌ ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌مان که‌ له‌ به‌ینی دو له‌شکری ئێران و عێراقدا که‌وتنه‌ مه‌یدانی مینه‌وه‌ له‌ چه‌می زاخه‌ شه‌هێد بون یا گیراون.
له‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی چاومان به‌ دوکتور که‌ریم ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و چه‌ند‌‌ هه‌ڤاڵی تری یه‌کیه‌تی که‌وت که‌ به‌ راستی پێشوازییه‌کی شۆڕشگێڕانه‌یان لێ کردین. له‌ کاتێکدا ئه‌وانیش نێوانیان زۆر باش نه‌بو له‌ گه‌ڵ رژێمی ئێراندا. هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ چه‌ند بۆڵدزێری رژێم جاده‌یان لێ ده‌دا بۆ نزیک مه‌قه‌رو باره‌گاکانی یه‌کیه‌تی.
دوای چه‌ند رۆژ به‌ یارمه‌تی برایانی یه‌کیه‌تی و هه‌وڵ وتێکۆشانێکی زۆری بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری شه‌هید جه‌لال به‌ هه‌ر
جۆر بو توانیان جه‌نازه‌ی شه‌هێد جه‌لال به‌رنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی بانه‌و له‌وێ له‌ گوندی تاژان به‌ خاکیان سپارد. هه‌زاران هه‌زار سلاو بوۆ گیابی پاکی شه‌هید کاکه‌ جه‌لال تاژانی و تێکرای شه‌هیدانی سوور خه‌ڵاتی گه‌لی کوردستان .
دوای مه‌عمورییه‌ته‌که‌ گه‌راینه‌وه‌ بۆ ده‌فته‌ری سیاسی له‌ باشووری کوردستان. دوای چه‌ند رۆژ خه‌به‌ری شه‌هیدبونی
کاک عبدالکریمی حسینی ،کاک سالحی ره‌سوڵی و کاک خه‌لیلی پاشائیمان به‌ روونی له‌ لایه‌ن باوه‌‌ڕ پێ کراوانی سازمانه‌وه‌ پێ گه‌یی ، که‌ ئه‌و پۆله‌ قاره‌مانه‌ .ئه‌و هه‌ڵۆ شاباڵ خویناویانه‌ له‌ مه‌یدانی مینه‌کاندا شه‌هێد بوون و جه‌نازه‌ی
پیرۆزیان ئه‌که‌ویته‌ به‌ر ده‌ستی دژمنی قین له‌ دڵ ،هه‌ر له‌و شوینه‌ وه‌ک ئه‌سحابه‌کان چۆن له‌ شه‌ردا دژی کوفار
شه‌هێد ده‌بوون و به‌ جلوبه‌رگی خۆیانه‌وه‌ ئه‌یانناشتن. ئاوه‌ها جلوبه‌رگیان بۆ ئه‌بێته‌ کفن و به‌کرێگیراوانی رژێم هه‌ر له‌و
شوینه‌ شه‌هێده‌کانمان ژێر خاک ئه‌که‌ن .
که‌ ئه‌و خه‌به‌ره‌مان سه‌باره‌ت به‌ شه‌هید بونی ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌ پێ گه‌یی. له‌ باشووری کوردستان، له‌ رانیه‌و سوله‌یمانی، مه‌جلیسی ته‌عزییه‌و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ دانان . که‌ زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌کان ئێران و رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌شداری رێوره‌سمی ته‌عزییه‌که‌‌ بوون.
دوای ته‌عزییه‌‌ که‌وتینه‌ فکری ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ر قیمه‌تێک که‌ بووه‌ جه‌نازه ی شه‌هێده‌کانمان له‌و شوێنه‌ راگوێزین،
هه‌ر له‌و سه‌رو به‌نده‌شدا که‌سوکاری چه‌ند به‌کرێگیراوی رژێم که‌ لای ئێمه‌ به‌ دیل کرابوون، له‌ لایه‌ن رژێمه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ
دۆستێکی سازمانی خه‌بات به‌ ناوی ده‌روێش خه‌لیلی زاهێدی، که‌ ئه‌لعان له‌ حالی حه‌یاتدا نه‌ماوه‌ خودا لێی خۆش بێ،
ناردرابون بۆ لای سازمان که‌ کوره‌کانیان بۆ ئازاد بکرێ. کوڕه‌کانیان دو به‌کرێگیراو(جاش) بوون که‌ له چالاکییه‌کی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانان له‌ رۆژی 5ی خه‌رمانانی ساڵی1365، له‌ناوه‌راستی شاری بانه‌ له‌ په‌نا حه‌مامی شاره‌داری ئه‌م شاره‌دا له‌ گه‌ڵ چه‌ندین به‌کریگیراوی تر به‌ دیل گیرابوون.‌‌‌
ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان به‌ هه‌لێکی باش زانی بۆ هێنانه‌وه‌ی شه‌هێده‌کانمان، سازمان پێشنیاری ئه‌وه‌ی پێ کردن که‌ ئه‌وانیش
بچن جه‌نازه‌ی شه‌هێده‌کانمان بۆ بێننه‌وه‌ .دوای چه‌ند جار هاتوچۆی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ له‌ نێوان ئێمه‌و رژێمدا، چون رژێم
به‌و کاره‌ رازی نه‌ده‌بوو . له‌ کۆتاییدا که‌سوکاری جاشه‌کان کاربه‌ده‌ستانی رژێم رازی ده‌که‌ن که‌ جه‌نازه‌ی شه‌هیده‌کانمان
بێننه‌وه‌ بۆ گۆڕستانی سڵیمانبه‌گی بانه‌ . دوای ئه‌وه‌ی که‌سوکاری ئه‌و به‌کریگئراوانه‌ جه‌نازه‌ی شه‌هێدان کا‌ک ،، سه‌یدعبدالکریمی حسینی و کاک سالح ره‌سولی و کاک خه‌لیل پاشاییان،، بۆ گواستینه‌وه‌ بهۆ گۆرستانی سڵیمان به‌گ له‌ خوار
شاری بانه‌وه‌. ئێمه‌ش له‌ سه‌ر وه‌عده‌که‌ی پێماندابوون ئه‌و دو به‌کریگیراوه‌ی رژێممان بۆ ئازاد کردن.
له‌ کۆتایی ئه‌م بیره‌وه‌ریه‌دا سڵاو ئه‌نێرم بۆ یه‌ک به‌ یه‌کی ئه‌و براپێشمه‌رگانه‌ی که‌ له‌م جه‌وله‌یه‌‌دا له‌گه‌ڵ بوون و زۆر قاره‌مانه‌تی و له‌خۆبردوییان له‌ خۆ نواند، زۆر ساردی و گه‌رمی و رۆژانی تاقه‌تپروکێنیان بێ نان و ئاو ئه‌برده‌ سه‌ر.
پێویسته‌ هه‌ر لێره‌وه‌ سپاس و سڵاو بکه‌م له‌ گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ تاییبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌سیری جه‌وله‌که‌مانی پێدا تێ ده‌په‌ری. هه‌ر له‌ ناوچه‌ی پیرانشاره‌وه‌(خانێ ) تا ده‌گاته‌ ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت و بانه‌و مه‌ریوان، خه‌ڵکی شۆرشگێر به‌و په‌ری توواناوه‌ به‌ ده‌نگمانه‌وه‌ ئه‌هاتن و یارمه‌تیان ئه‌داین بۆ دابینکردنی هه‌موو جۆره‌ که‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌ک. با ئه‌وه‌ش بزانین هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ هه‌وڵ و تێکۆشان و قوربانیدان نه‌گه‌ێشتوو‌نه‌ ئامانجه‌کانیان ،
جا موبارزه‌که‌یان مه‌ده‌نی بوبێ یا چه‌کداری. وه‌ک هه‌مو لایه‌کمان باش ئه‌زانین ئێمه‌ش گه‌لی کورد زۆرمان ره‌نج و مه‌ینه‌ت دیوه‌و به‌ زۆر قۆناغی سه‌خت و دژواردا تێ په‌ریوین ، به‌ هیوای خوداو هیممه‌تی گه‌لی کوردی شۆرشگێرو خۆ ڕاگر، ئیمه‌ش شۆڕشی ره‌وای میلله‌تی کورد ئه‌گه‌ینه‌ سه‌ربه‌ستوی ئازادی. ناهێلین زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی رۆله‌کانی گه‌له‌که‌مان و خوێنی شه‌هیدانمان به‌ فیرۆ بروات.
به‌ پێویستی ئه‌زانم لێره‌دا سپاسی ئه‌و هاورێ یانه‌ بکه‌م که‌ له‌ بیرهێنانه‌وه‌ی ناوی هێندێک جێگاو شوێن یارمه‌تییان دام ، به‌ تایبه‌ت کاک رێبواری حسینی که‌ له‌ رێکوپێک کردن و پێداچونه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌کانی بیره‌وه‌ریه‌که‌دا به‌وپه‌‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ یارمه‌تی داوم ،زۆری سپاس ئه‌که‌م.
هه‌ر شادو به‌خته‌وه‌ر بن. به‌ هیوای ژیانێکی خۆش بۆ‌ هه‌مو لایه‌ک له‌ هه‌ر کوی که‌ هه‌ن.

مردن و سه‌رشۆڕی بۆ به‌کرێگیراوانی رژێم.
بڕوخێ رژێمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئیران.
سه‌رکه‌وتوووبێ جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد.



14 سال و 9 ماه و 17 روز و 12 ساعت و 57 دقیقه پیش از این

بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران،به‌شی کۆتایی .

بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران،به‌شی کۆتایی .


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن