به‌شداری کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی،ی کوردستانی ئێران له رێ و ره‌سمی ٢ی رێبه‌ندان.
کومتهی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ١٠ ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٨٨، کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان رێ و ره‌سمێکی بۆرێزلێنان له بیره‌وه‌ری ٦٤ هه‌مین ساڵه‌ی کۆماری کوردستان له شاری ڤێسترۆس له وڵاتی سوئێد، پێک هێنا.
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات به ره‌سمی له لایه‌ن کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه بۆم رێ و ره‌سمه بانگ هێشتن کرابوو. به‌م بۆنه‌وه و بۆ رێزگرتن له بیره‌وه‌ری ئه‌م رۆژه مێژووییه، شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات که پێک هاتبوون له هاوڕێیان کاک رێبوار حسینی و کاک زاهیر حسینی ، له‌م رێ و ره‌سمه پیرۆزه‌دا به‌شدار بوون و به‌م بۆنه‌وه په‌یامی کومیته‌ی ئوروپای سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێرانیان پێشکه‌ش به به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م ڕێ و ره‌سمه کرد.