دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کار و پیشه‌ى ژنان له‌ ئێران که‌متر له‌١٥ له‌سه‌ده‌

کار و پیشه‌ى ژنان له‌ ئێران که‌متر له‌١٥ له‌سه‌ده‌

بانکى جیهانى له‌ راپۆرتێکى نوێدا له‌باره‌ى ئێران رایگه‌یاند که‌ ته‌نیا ١٥ له‌سه‌دى ژنان کاریان هه‌یه‌. راگه‌ێندراوى ئامانجى په‌ره‌پێدانى هه‌زاره‌ له‌ سپتامبرى ساڵى ٢٠ ٠ ٠  له‌لایه‌ن ١٨٩ وه‌لاته‌وه‌ په‌سه‌ند کرا.

ئه‌و راگه‌ێیندراوه‌ هه‌شت ئامانجى گشتى مه‌به‌ستیه‌تى که‌ وه‌لاتان به‌ڵێنیان داوه‌ تا ساڵى ٢٠ ١٥ جا به‌ جا ى بکه‌ن. ئامانجى هه‌شت لایه‌نه‌ى ئه‌و راگه‌ێندراوه‌ بریتیه‌ له‌: ١ـ له‌نێوبردنى برسیه‌تى و فه‌قیرى.
٢ـ خوێندنى سه‌ره‌تایى بۆ هه‌موان.
٣ـ زیادکردنى به‌رانبه‌رى ره‌گه‌زى و تواناى ژنان.
٤ـ که‌م کردنه‌وه‌ى مردنى منالان.
٥ـ باشترکردنى له‌ش ساغى دایکان.
٦ـ موباره‌زه‌ له‌گه‌ڵ ئێچ ئاى وى ئیدز.
٧ـ به‌ده‌ست هێنانى دڵنیایى له‌ جێگیربوونى ژینگه‌.
٨ـ به‌شدارى جیهانى بۆ گه‌شه‌پێدان.
ئێستا بانکى جیهانى راپۆرتێکى بلاو کردۆته‌وه‌ و له‌ودا سه‌رکه‌وتنى وه‌لاتانى له‌رێگه‌ى گه‌یشتن به‌ ئامانجى سێهه‌مى به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌زاره‌، یانى زیاد کردنى به‌رانبه‌رى ره‌گه‌زى و تواناى ژنانى لێک داوه‌ته‌وه‌. ئه‌و راپۆرته‌ به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئاکامى سه‌رژمێرى وه‌لاتان و له‌باره‌ى پێشه‌وه‌ چوونى ره‌گه‌زى بۆ وێنه‌ به‌رانبه‌رى له‌ راهێنان و بارهێنان هیواى به‌ره‌وپێش چوونى ده‌ربر٠یوه‌. له‌و سه‌رژمێریه‌دا ئیشاره‌ به‌ ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان کراوه‌ که‌ له‌باره‌ى پیشه‌ و کار بۆ ژنان زۆر له‌ دوایه‌. یه‌کێک له‌ به‌رنامه‌ دیاره‌کانى په‌ره‌پێدانى هه‌زاره‌ى سێهه‌م، به‌شى ژنانه‌ له‌ کار و به‌شه‌کانى غه‌یره‌ که‌شاوه‌رزى. ئه‌و راپۆرته‌ ده‌رى ده‌خات که‌ ئه‌و به‌شه‌ له‌ساڵى ١٩٩٠ تا ١٩٩٥و ٢٠ ٠ ٠ تا ٢٠ ٠ ٦له‌ ته‌واوى ناوچه‌کان بێجگه‌ له‌ رۆژهه‌لاتى نێوه‌ر٠است و باکورى ئه‌فریقا زیادى کردوه‌. ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان له‌و به‌شه‌دا له‌گه‌ڵ به‌حره‌ین، بورکینا فاسو، چاد، مالاوى، نیجیر، پاکستان، عه‌ره‌بستانى سعودى و ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بى له‌و وه‌لاتانه‌ن که‌ به‌ که‌مترین له‌ ١٥ له‌سه‌د، له‌و بژارده‌یه‌یان تایبه‌ت به‌خۆ کردوه‌، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ژنان له‌ ئوروپا و ئاسیاى ناوه‌ر٠است به‌ ٤٥ له‌سه‌د زۆرترین به‌شیان له‌ کار و پیشه‌ى پر٠داهات له‌ به‌شه‌کانى غه‌یره‌ که‌شاوه‌رزى به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌و راپۆرته‌دا ئاکام وه‌رگیراوه‌ که‌ وه‌لاتانێک که‌ له‌ که‌مترین له‌سه‌دى ئه‌و بژارده‌یه‌ به‌شدارن زۆرتر له‌ ناوچه‌کانى رۆژهه‌لاتى نێوه‌ر٠است، ناوه‌ند و باکورى ئه‌فریقا هه‌ڵکه‌وتون و خستنه‌ لاوه‌ى ژنان فه‌رهه‌نگیانه‌. له‌و وه‌لاتانه‌ به‌تایبه‌ت ئێران فه‌رهه‌نگى دواکه‌وتوو، جوڵه‌ى ژنانى که‌م کردوه‌ و کارکردنى ژن و پاره‌ په‌یداکردنى به‌پێچه‌وانه‌ى یاسایى بنه‌ماڵه‌ ده‌زانن. ئه‌و راپۆرته‌ به‌م شێوه‌ کۆتایى دێت که‌ به‌شدارى هێزى کارى ژنان له‌ ئابوورى و په‌ره‌پێدانى وه‌لات گرینگى زۆره‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆى که‌م بونه‌وه‌ى فه‌قیرى. تێکۆشانى ژنان له‌بارى ئابووریدا، ئازادى و هێزى بر٠یاردان به‌دواى خۆیدا ده‌هێنا. جیاواز له‌وه‌ زیادبوونى به‌شدارى هێزى کارى ژنان ده‌توانا له‌سه‌ر ئازادى و سه‌رکه‌وتنى ئه‌وان له‌ باقى به‌شه‌کانى وه‌ک بنکه‌ى ته‌ندروستى و راهێنان و بارهێنان کاریگه‌رى هه‌با و شوێنه‌وارى ئه‌کتیڤى له‌سه‌ر ژیانى خۆیان و مناڵه‌کانیان ده‌با.

16 سال و 1 ماه و 27 روز و 18 ساعت و 4 دقیقه پیش از این

کار و پیشه‌ى ژنان له‌ ئێران که‌متر له‌١٥ له‌سه‌ده‌

کار و پیشه‌ى ژنان له‌ ئێران که‌متر له‌١٥ له‌سه‌ده‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن