به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی چوار حیزبی کوردستانی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
به‌شی ڕاگه‌یاندن
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان
مامۆستایانی به‌ڕێزی قوتابخانه‌و خوێندنگاکان!
لاوان و قوتابییان،خوێندکارانی ئازیز!
رۆژی 21ی فێوریه به‌رانبه‌ر به 2ی ره‌شه‌مه، له لایه‌ن رێکخراوی یونسکۆوه وه‌ک رۆژی جیهانیی زمانی دایک دیاری کراوه. کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش بۆ گرینگیدانی زیاتر به‌م رۆژه ساڵی 2008ی زایینیی وه‌ک ساڵی جیهانیی زمانه‌کان راگه‌یاند.
رۆژی 21ی فێوریه به‌رانبه‌ر به 2ی ره‌شه‌مه، له لایه‌ن رێکخراوی یونسکۆوه وه‌ک رۆژی جیهانیی زمانی دایک دیاری کراوه. کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش بۆ گرینگیدانی زیاتر به‌م رۆژه ساڵی 2008ی زایینیی وه‌ک ساڵی جیهانیی زمانه‌کان راگه‌یاند.
گرینگی‌دان به زمانی دایک، گرینگدان و یارمهتیکردنه به جۆاروجۆریی زمانی و فه‌رهه‌نگی و له راستیدا نیشانه‌ی رێزگرتنه له که‌سایه‌تیی هه‌موو مرۆڤه‌کان به بێ جیاوازی. چوون بێگومان زمان یه‌کێک له پایه‌کانی شوناسی مرۆڤه‌و له‌په‌راوێزخستنی مانای لهپهراویزخستنی مرۆڤه‌کان و که‌ڵکوه‌رنه‌گرتن له‌و ده‌سمایه گرینگه ئینسانییه ده‌گه‌یه‌نێ.
هه‌ر له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ زمانی دایک له مادده‌ی 30ی په‌یماننامه‌ی جیهانیی مافی منداڵدا هاتووه: منداڵانی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان مافی ره‌وای خۆیانه که به پێی فه‌رهه‌نگ و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی- ئایینیی خۆیان گه‌شه بکه‌ن و ده‌بێ له هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیانیاندا به زمانی دایکیی خۆیان بخوێنن و بدوێن.
خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ‌و ئازادیخوازی کوردستان
ئه‌گه‌رچی ده‌بینین زمان وه‌ک بنه‌مایه‌کی هۆویه‌تیی مرۆڤه‌کان به ئه‌ژمار دێت و بوونی فره‌زمانی له هه‌ر وڵاتێک‌دا سه‌رمایه‌یه‌کی گرینگه بۆ گه‌شه‌کردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی زمان، به‌ڵام مخابن له وڵاتی فره نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا ماوه‌ی زیاتر له 80 ساڵه نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێ له‌م وڵاته‌دا که‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی شووینیستیی حاکمانی زاڵ به سه‌ر وڵاتدا‌و سیاسه‌تی یه‌کسانسازیی هۆویه‌تی نه‌ته‌وه‌کان له ژێر گوشار‌و تووندوتیژییه‌کی بێ وێنه‌و دژه مرۆڤانه‌دا ره‌چاو ده‌کرێ و به‌ڕێوه ده‌چێ.
چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته له سه‌ر بنه‌مای یه‌ک زمان ، یه‌ک فه‌رهه‌نگ و یه‌ک میلله‌ت دانراوه‌و به کرده‌وه‌و به ئاشکرا زمان، فه‌رهه‌نگ و هو٠Žویه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره فارسی نیشته‌جێ له وڵاتی ئێران‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه سوکایه‌تییان پێ ده‌کرێ. بۆ بردنه‌پێشی ئه‌م سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه، رژیمه‌کانی زاڵ به سه‌ر وڵات‌دا له به‌ڕێوه‌بردنی هیچ چه‌شنه پیلانێکی دژی ئینسانی خۆیان نابوێرن. بۆ رێزگرتن له زمانی دایکیمان که هۆویه‌تی کوردبوونمانه، بۆ پێداگری و سووربوون له سه‌ر خۆیندن و نووسین به زمانی زگماکی پێویسته ده‌ست بده‌ینه زنجیره چالاکییه‌ک و به حاکمانی سه‌رکوتکه‌ر بسه‌لمێنین که کوشتن، بڕین و زیندانیکردن ناتوانێ له داوای ره‌وامان که ویستی حاکمبوون به سه‌ر چاره‌نووسی خۆماندایه‌و خۆیندن و نووسین به زمانی دایکی وه‌ک یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی ئه‌و ویسته ره‌واوو عادڵانه‌یه، دوورمان بخاته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌و به مه‌به‌ستی نیشاندانی یه‌کریزیی گه‌لی کورد له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رحه‌ق به درێژی ئه‌م سته‌مه ناسراوه، داوا ده‌که‌ین له رۆژی 2ی ره‌شه‌مه، رۆژی زمانی دایک ئه‌م چالاکییانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رن:
له نێوخۆی وڵات:
1- قوتابییان، خوێندکاران و مامۆستایان له‌و رۆژه‌دا به جلوبه‌رگی کوردییه‌وه بڕۆنه قوتابخانه‌کان.
2- له زانکۆکان‌دا،خوێندکاران به هه‌ڵدانی پلاکاردی تایبه‌ت به‌و رۆژه بۆ هێنانه‌گۆڕی ئه‌م داوا ره‌وایه تێ بکۆشن.
3- ئه‌رکی هاووڵاتییانی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستانه که تراکت، فایله سه‌وتی و تهسویرییهکان و به‌یاننامه‌ی ده‌رچوو به‌م بۆنه‌یه‌وه له پانتاییه‌کی به‌رفراواندا بڵاو بکه‌نه‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات:
-رێپێوان له به‌رده‌م رێکخراوه‌کانی سه‌ر به UN و هه‌روه‌ها سه‌فاره‌تخانه‌کانی ئێران له وڵاتانی رۆژئاوا وه‌ڕێ بخرێ و ویڕای مه‌حکوومکردنی سیاسه‌تی رژیم له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا داوای یارمه‌تییان لێ بکرێ.
له کۆتاییدا داوا له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران ده‌که‌ین به به‌ڕێوه‌بردنی چالاکیی تایبه‌ت له‌م رۆژهداو به هاوئاهه‌نگی و سووربوونی خۆیان له سه‌ر داوا‌و مافه ره‌واکانیان که زمانی دایکی، یه‌کێک له‌وانه‌یه، به گوێی خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی جیهان بگه‌یه‌نن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان
19ی رێبه‌ندانی 1388ی هه‌تاوی
8ی فێوریه‌ی 2010ی زایینی