به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌ورووپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان
به‌شی ڕاگه‌یاندن
خه‌بات مێدیا: بانگه‌واز بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ پابه‌ندکردنی به به‌ڵێنیه‌کانی ده‌رباره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ
یه‌کێتی ئه‌ورووپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٢ی ژۆئه‌ن (حوزێران)وه مه‌حکووم ده‌کات.ده‌ستبه‌سه‌رکردنی به‌رفراوان و دادگایی‌کردنی به کۆمه‌ڵ، هه‌ڕه‌شه‌کردنی ئیعدام له ناڕازییه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌کردن بۆ ترساندنی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی گیراوه‌کان،
حاشاکردن له مافی راده‌ربڕین به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی مافه‌کانی مرۆڤه.
نیگه‌رانیه‌کانمان به پێی بهڵێنیهکانمانه بۆ رێزگرتنی نێوده‌وڵه‌تی له مافه‌کانی مرۆڤ. ئێمه به تایبه‌تی نیگه‌رانی توندوتیژی و سه‌رکوتکردنی زیاترین له رۆژانی داهاتوودا، به تایبه‌تی له ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی له ١١ی فێبریه. ئێمه داوا له ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌که‌ین پابه‌ند بێت به به‌ڵێنیه‌کانی خۆی ده‌رباره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، کۆتایی بهێنێت به به‌دڕه‌فتاری و هه‌ڵس و که‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ی و لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت له‌و که‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپیان کردووه و ئه‌و که‌سانه ئازاد بکات که به پێی مافه‌کانی خۆیان کاریان کردووه