بانگه‌وازی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵێک له‌حیزب‌و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به‌شی ڕاگه‌یاندن
خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان!
گه‌ڵانی زۆرلێکراوی ئێران!
هاونیشتمانه ئازادیخوازه‌کان!
٢٢ی رێبه‌ندان، بیره‌وه‌ریی رووخانی نیزامی ٢٥٠ ٠ ساڵه‌ی شایه‌تی له ئاکامی خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌ی گه‌لانی ئێران دا، ئه‌مساڵ له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی دا یادی ده‌کرێته‌وه. ئه‌مساڵ له کاتێک دا یادی ئه‌م رۆژه مێژوویی یه ده‌که‌ینه‌وه که بزووتنه‌وه‌ی ئازدایخوازی له دژی سێ ده‌یه دیکتاتۆری، سته‌م‌و جیاوازیدانان‌و سه‌رکوت، پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێ.
خه‌ڵکی ئێران له دوای هه‌ڵبژاردنی٢٢ی جۆزه‌ردانی رابردوو‌و سه‌پاندنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد وه‌ک سه‌رکۆمار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامییه‌وه ، یه‌کگرتووانه‌تر‌و لێبڕاوتر له هه‌میشه هاتوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و داوای کۆتاییهاتن به ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی تاقمی پاوانخواز‌و سه‌رکوتکه‌ر ده‌که‌ن. زیاترله‌٧مانگه بریاروئیراده‌ی خه‌ڵکی ئێران بۆ دوایی هێنان به سیسته‌می ویلایه‌ت فه‌قیهی‌و توتالیتاریزم‌و جیاوازیدانانی نه‌ته‌وه‌یی، جینسی‌و ئایینی به شێوه‌ی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریی که‌م وێنه، خۆی ده‌نوێنێ. له‌و کاته‌وه تاران‌و شاره‌گه‌وره‌کانی ئێران له‌هه‌ر بۆنه‌و ده‌رفه‌تێک دا هاتنه‌سه‌رشه‌قامی ده‌یان‌و سه‌دان هه‌زار که‌سیی خه‌ڵکی راپه‌ڕیویان به خۆیانه‌وه دیوه که به شێوه‌ی هێمنانه‌و به‌ده‌ستی به‌تاڵ به‌ڵام به دروشمی مردن بۆ دیکتاتۆری، لێبڕاویی خۆیان بۆ پێکهێنانی گۆڕان‌و گه‌یشتن به ئازادی، دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ دووپات کردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی هێمنانه‌ی خه‌ڵک هه‌موو جارێ به‌و په‌ڕی درنده‌یییه‌وه سه‌رکوت کراوه‌و، هه‌ر خۆپێشاندانێک چه‌ندین شه‌هید، ده‌یان بریندار‌و سه‌دان گیراوی لێ که‌وتۆته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵکی راپه‌ریو بۆ جاری داهاتوو، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رینتر‌و لێبڕاوتر هاتوونه‌وه مه‌یدان‌و، دروشمی رادیکاڵتر له پێشوویان هێناوه‌ته گۆرێ.
گه‌شه کردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له تاران‌وهێندێک له شاره‌گه‌وره‌کانی ئێران له کاتێک دایه که خه‌ڵکی کوردستان ٣٠ ساڵه دژی رێژیمی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی له خه‌بات‌و تێکۆشان دان. گه‌لی کورد له کاتێک دا شانازی ده‌کا که ره‌چه‌شکێن‌و پێشڕه‌وی خه‌بات دژی ئه‌م نیزامه دواکه‌وتوو، دیکتاتۆر‌و خوێنڕێژه‌یه، خۆشحاڵه که ئه‌مڕۆ هاونیشتمانانمان له ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئێران له دژی ئه‌م نیزامه هاتوونه مه‌یدان. ئێستا که بیره‌وه‌ریی ٣١ ساڵه‌ی سه‌رکه‌وتنی شۆرشی ئێران‌و هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی له پێشمانه‌ویه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م رێژیمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌هێڵن خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی ئێران له‌م بۆنه‌یه‌دا بێنه سه‌ر شه‌قام‌و ناره‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌م بۆنه‌یه دا نیشان بده‌ن که بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی خه‌ڵکیان تێک شکاندوه‌و نیزامه‌که‌یان هه‌روا به‌رده‌وامه‌و به‌رقه‌رار. به‌ڵام له روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌م بۆنه‌یه ده‌بێ بکرێته ده‌رفه‌تێکی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران یه‌کگرتوویی‌و لێبڕاویی خۆیان له سه‌ر خه‌بات بۆ دیمۆکراسی و شێلگیر بوونی خۆیان له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به دیکتاتوری‌و ملهوڕی، پێشان بده‌نه‌وه. ٢٢ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له کوردستان‌و سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ده‌نگی به‌رز به ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بڵێن چی دیکه ده‌سه‌ڵاتی جه‌هه‌ننه‌میی ئێوه ته‌حمول ناکه‌ین.
خه‌ڵکی خه‌باتکاری کوردستان!
ئێمه کۆمه‌ڵێک له‌حیزب‌و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هه‌ست کردن به گرنگی‌و چاره‌نووسساز بوونی بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێران‌و، به‌له‌به‌ر چاو گرتنی پێویستیی هاوپێوه‌ندی‌و هاو خه‌باتیی گه‌لی کورد‌و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران، داوا له ئێوه خه‌ڵکی وشیار‌و خه‌باتگێڕی کوردستان ده‌که‌ین رۆژی ٢٢ی رێبه‌ندان بکه‌نه ده‌رفه‌تێکی دیکه بۆ "نا" گوتنه‌وه به کۆماری ئیسلامی‌و له‌م بۆنه‌یه دا، جارێکی دیکه وێڕای پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له تاران‌و به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران، ویست‌و داخوازه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموکراتیکه‌کانی خۆتان بێننه‌وه گۆرێ. با له‌م رۆژه دا داوای ئازادیی به‌ندییه‌سیاسییه‌کان، هه‌ڵوه‌شانی حوکمی ئێعدام بۆ گیراوانی سیاسی، لاچوونی سانسۆر له‌سه‌ر راگه‌یه‌نه‌کان، کۆتاییهاتن به سته‌م و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و پیشێل‌کردنی سه‌ره‌تاییترین ماف‌و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک له کوردستان ، تێکه‌ل به دروشم دژی دیکتاتوری‌و سه‌ره‌رۆیی بکرێ‌و، رێبه‌رانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی تێ بگه‌ن که به‌سه‌رکوت‌و زه‌بروزه‌نگ‌و ئه‌شکه‌نجه‌و تاوان‌و ئێعدام ناتوانن پاشه‌کشه به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له کوردستان‌و ئێران دا بکه‌ن‌و، سه‌رئه‌نجام ئیراده‌ی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی ئێران، تۆماری ده‌سه‌لاتی ئه‌وانیش وه‌ک تۆماری رێژیمی پاشایه‌تی تێکه‌وه ده‌پێچێ.
سڵاو له شه‌هیدانی شۆرشی پڕشکۆی گه‌لانی ئێران،
سڵاو له ٢٢ی رێبه‌ندان، رۆژی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌ی گه‌ڵانی ئێران دژی دیکتاتۆریی رێژیمی شایه‌تی،
بۆ پێشه‌وه بۆ به‌دیهێنانی دێمو‌کراسی و ئازادی بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێران.
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
٢١ی رێبه‌ندانی ١٣٨٨
١٠ فێوریه‌ی‌٢٠ ١٠