جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رکه‌وتنى شۆڕشى گه‌لانى ئێران له‌به‌رامبه‌ر رژیمى پاشایه‌تى دا پیرۆزبێ

یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رکه‌وتنى شۆڕشى گه‌لانى ئێران له‌به‌رامبه‌ر رژیمى پاشایه‌تى دا پیرۆزبێ
سیامه‌ند

سیامه‌ند
ساڵ پێش ئێستا، پێک هاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و بیروبۆچوونه‌ جیاجیاکان له‌ئه‌نجامى راپه‌ر٠ینێکى پر٠ شکۆ دا کۆتاییان به‌ ده‌سه‌لاتى ٢٥٠  ساڵه‌ى پاشایه‌تى له‌ئێران هێنا. ئه‌و راپه‌ر٠ینه‌ به‌رینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ ته‌واوى ئێرانى گرته‌وه‌ و بووه‌ هۆى هه‌ستى نزیکایه‌تى و خۆشه‌ویستى نێوان تێکر٠اى دانیشتوانى ئێران و نه‌ته‌وه‌ جیا جیاکان. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ نوێ یه‌ که‌ هه‌ل و مه‌رجی ئازاد و دیموکراتیک بوو، به‌داخه‌وه‌ زۆرى نه‌برد خومینى و ئاخوندانى هاوکار و هاوبیرى به‌دامه‌زراندنى ده‌سه‌لاتێکى تاکڕه‌وانه‌ و دواکه‌وتوو، به‌دامه‌زرانى حکوومه‌تى ویلایه‌تى فقیه‌ له‌سه‌ر بیرۆکه‌ى دواکه‌وتووانه‌ترین نه‌وعى سیسته‌م و فکرى مه‌زهه‌بی ووشک،

هه‌موو ئاسۆ و ده‌رووێکیان له‌خه‌ڵکى ئێران به‌ست و له‌ماوه‌یێکى که‌مدا، سته‌م و دڕه‌نده‌یی خۆیان و ده‌سه‌لاته‌که‌یان به‌خه‌ڵکى دڵخۆش به‌ئازادى و شاد به‌سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتى پادشایه‌تیدا سه‌پاند و له‌ماوه‌یێکى کورتدا کارێکیان کرد که‌ زۆربه‌ى دانیشتووانى ئێران دڵیان له‌و ده‌سه‌لاته‌ ڕه‌ش بوو. خومه‌ینى و ئاخوندانى هاوفکرى رژیمى دیکتاتۆرى ویلایه‌تى فه‌قیهیان به‌ زۆر و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هه‌ستى مه‌زهه‌بی خه‌ڵک که‌ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ ئه‌و وه‌زعه‌ یارمه‌تى خومه‌ینى و لایه‌نگرانى دا بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و رژیمه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌.
له‌ماوه‌ى زیاتر له‌سی ساڵ حوکمرانى ئاخونده‌کان، وه‌لاتى ئێران گه‌وره‌ترین و قورس ترین زیانى، ئابوورى سیاسی، کۆمه‌لایه‌تى لێکه‌تووه‌. به‌فیرۆدانى به‌رهه‌مى خه‌بات و راپه‌‌ڕینى به‌رینى جه‌ماوه‌رى ئێران و نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌کانى ئه‌و وه‌لاته‌ و هاتنه‌ سه‌ر حوکمى رژیمى دیکتاتۆرى و ملهورى ئاخوندى بۆته‌ هۆى دواکه‌وتوویی و په‌ره‌سه‌ندنى فه‌ساد و بێ موتمانه‌یی و بێ هیوایی خه‌ڵک به‌داهاتوویان. سته‌م و دڕه‌نده‌یی رژیمى ملهورى ویلایه‌تى فقیه‌ به‌ ڕاده‌یێک به‌رینه‌، گه‌نده‌ڵى و نه‌زانکارى ئاخوندان به‌راده‌یێک زۆره‌ که‌ بۆته‌ هۆى له‌ریشه‌ ده‌رهێنانى بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندییه‌ گرینگه‌کانى باو له‌کۆمه‌ڵگاى ئێراندا.
ئه‌و سته‌م و بێعداڵه‌تیانه‌ى ده‌سه‌لاتداران رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنى. ئیعدام، زیندانى کردنى لاوان و تێکۆشه‌رانى رێگه‌ى ئازادى زیاتر بووه‌ و هه‌رکه‌سێک که‌ ڕه‌خنه‌ له‌و ده‌سه‌لاته‌ ملهوره‌ بگرێ، که‌وتۆته‌ به‌ر بێڕه‌حمانه‌ترین نه‌وعى سته‌م و شکه‌نجه‌. به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کان و ئامانجه‌کانى ئینقلابی ساڵى ١٣٥٧ى کۆچى خۆرى گه‌لانى ئێران له‌لایه‌ن خومه‌ینى و ئاخونده‌کانه‌وه‌ به‌ تالان و به‌لارێدا برا و هه‌روه‌ها سته‌م و بێعه‌داڵه‌تى تاقه‌ت پرۆکێن، تێکراى خه‌ڵکى ئێرانى گرته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ماوه‌رى ئێران له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ تاکڕه‌ و نادیموکرات و نامه‌نتیقیه‌، خۆڕاگرانه‌ بۆ هاتنه‌دی ئامانجه‌کانیان فیداکارى که‌م وێنه‌یان نیشان داوه‌.
ڕاپه‌رینى به‌ شکۆ و قاره‌مانانه‌ى جه‌ماوه‌رى ئێران له‌هه‌شت مانگى رابردوو که‌ به‌دواى دانانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به‌ سه‌رۆک کۆمارى گه‌رمتر بوونى جه‌نگى ده‌سه‌لات هاتۆته‌ ئاراوه‌، رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر بڵێسه‌ ده‌ستێنێ و ئاخونده‌ ده‌سه‌لاتداره‌کانى نیگه‌ران کردوه‌. سه‌ره‌‌ڕاى سه‌رکووتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى جه‌ماوه‌ر و گرتن و ئیعدامى ده‌یان لاوى شۆڕشگێرى کورد و فارس و باقى نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ له‌ئێران، ڕاپه‌رین و هه‌ستى به‌ربه‌ره‌کانێ و خه‌بات کردنى له‌به‌رانبه‌ر ئاخوندان زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ.
چاوه‌‌ڕوان ده‌کرێ له‌ بیست و دووى رێبه‌ندان چالاکى و ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى له‌زۆربه‌ى شار و ناوچه‌کانى ئێران له‌دژى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه‌ به‌رێوه‌ بچێ. بۆ رێگه‌گرتن له‌ناره‌زایه‌تى خه‌ڵک ماوه‌ى چه‌ند مانگه‌ ناوه‌نده‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کانى ده‌سه‌لات و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ غه‌یره‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان، هه‌رکام به‌ شێوه‌ و کارکردى تایبه‌ت به‌ خۆى که‌وتوونه‌ هه‌وڵ بۆ رێگه‌ گرتن له‌به‌رێوه‌چوونى ناڕه‌زایه‌تى. له‌لایێک باڵى ته‌واو ئیرتجیاعى به‌رێبه‌رایه‌تى خامنه‌یی به‌هه‌‌ڕه‌شه‌ له‌خه‌ڵک و هه‌روه‌ها به‌ده‌رکردنى راگه‌ێندراوى جیاجیا و هێنانه‌ مه‌یدانى ئاخوندان بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ له‌ گه‌وره‌یی رژیمه‌که‌یان و ئاخوند خامنه‌یی بکه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ هه‌‌ڕه‌شه‌ له‌خه‌ڵک و ترساندنیان به‌ ئیعدام و زیندانى کردن، له‌هه‌وڵدایه‌ رێگه‌ بگرێ له‌و ناره‌زایه‌تیه‌ چاوه‌‌ڕوانکراوانه‌ که‌ وێده‌چێ زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێران بگرێته‌وه‌. له‌لایێکى دیکه‌، به‌رپرسانى رژیم له‌هه‌وڵدان به‌ به‌رتیل دان به‌ به‌کرێگیراوان و ژماره‌یێک له‌کارمه‌نده‌کانى ئیداره‌کان، هه‌ل و مه‌رجى رۆژى ٢٢ى رێبه‌ندان به‌ قازانجى سیاسه‌ته‌کانى خۆیان رێک بخه‌ن، هه‌روه‌ها سپاى پاسدران ستادى بوحرانى دروست کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌رۆژى ٢٢ى رێبه‌ندان رێگه‌ له‌به‌رێوه‌چوونى نار٠ه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى بگرێ.
ئاشکرایه‌ له‌ماوه‌ى ٣١ ساڵ ده‌سه‌لاتى ئاخوندى به‌‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ئه‌وه‌ى سته‌م و دڕه‌نده‌ییه‌ له‌به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رى ئێران به‌رێوه‌یان بردووه‌، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و گشته‌ سته‌مه‌، موقاوه‌مه‌ت و پایه‌داریه‌ى جه‌ماوه‌ر ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که‌ خه‌ڵکى ئێران و کوردستان به‌ هه‌‌ڕه‌شه‌ى ئاخونده‌ دڕه‌نده‌ان ترسیان لێ نانیشێ و له‌٢٢ى رێبه‌ندان و رۆژان و مانگه‌کانى داهاتوو، به‌به‌رده‌وام بوون له‌ راپه‌رین و خۆراگرى به‌ردى بناغه‌ى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه‌ له‌‌ڕیشه‌ ده‌ردێنن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، سازمانى خه‌بات و حیزبی دیموکراتى کوردستان و پارتى ئازادى کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان له‌راگه‌ێندراوێکى هاوبه‌ش به‌ بۆنه‌ى ئه‌و رۆژه‌ مێژووییه‌ و خه‌باتى به‌رفراوان و به‌رده‌وامى خه‌ڵکى ئێران له‌به‌رانبه‌ر حکوومه‌تى ملهورى ئاخونده‌کان، داوایان له‌جه‌ماوه‌رى کوردستان کردووه‌ له‌و رۆژه‌دا چه‌نده‌ و چۆن ده‌توانن له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندان ناره‌زایه‌تى و بێزارى خۆیان ده‌رببڕن، تا ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ پشتیوانێک بێ له‌‌ڕاپه‌رین و ناره‌زایه‌تیه‌ که‌م وێنه‌کانى خه‌ڵک له‌شاره‌کانى تاران، ئیسفه‌هان، مشهه‌د، ته‌ورێز و باقى شاره‌ و ناوچه‌کانى دیکه‌ى ئێران.
بێگومان به‌ به‌رده‌وامى خه‌بات و کۆڵنه‌دان و یه‌کێتى و هاوکارى هێزه‌ ئێرانى و کوردستانیه‌کان و هه‌روه‌ها له‌مه‌یداندا بوونى جه‌ماوه‌رى خۆراگر و قاره‌مان کۆتایی به‌ ده‌سه‌لاتى ڕه‌شی ویلایه‌تى فه‌قیه‌ دێت و زۆرتر ئاسۆى ئازادى و دیموکراسی باڵ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌کێشێ.

14 سال و 9 ماه و 10 روز و 19 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رکه‌وتنى شۆڕشى گه‌لانى ئێران له‌به‌رامبه‌ر رژیمى پاشایه‌تى دا پیرۆزبێ

یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رکه‌وتنى شۆڕشى گه‌لانى ئێران له‌به‌رامبه‌ر رژیمى پاشایه‌تى دا پیرۆزبێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن