٢٢ی ڕێبه‌ندان و ڕه‌وتی سه‌وز – هه‌نگاوێک بۆ گوتاریی سیاسی هاوبه‌شی کورد
جه‌لال خۆشکه‌لام
جه‌لال خۆشکه‌لام
ئهمساڵ٣١ ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران به گشت نه‌ته‌وه وهێز و لایه‌نه‌کانی ئێران دا تێده‌په‌ڕێ، که له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو وێکڕا له ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ دا. ڕاپه‌ڕینێکی بێ وێنه‌یان ده‌سپێ کرد وتوانیان کۆتایی بێنن به ڕێژیمی پاشایه‌تی، که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بوو خه‌ڵک و گه‌لانی ئێرانی ده‌چه‌وسانده‌وه و زوڵمی لێ ده‌کردن. جێگه‌ی خۆیه‌تی که بۆ به‌رز ڕاگرنتی ئه‌م ڕۆژه پڕشنگداره له‌مێژووی گه‌لانی ئێران دا، یاد له‌م سه‌رکه‌وتنه بکرێته‌وه و په‌یمان و به‌ڵێن و وهفاداریهکان نوێ بکرێنه‌وه.
گه‌لانی ئێران هه‌موو وێکڕا ده‌ستیان دایه ئه‌و ڕاپه‌ڕینه و خوێنیان ڕژا، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه بوو که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان بێزار بوون له و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ڕێگری ده‌کرد، له به‌یانی ئازاد و فه‌زای دیموکراسی، مافی تاک و ڕه‌خنه گرتن و چه‌وسانه‌وه. ئه‌مه چه‌مک و ئامانج و داخوازی یه‌کگرتووی گه‌لانی ئێران بوو. شوعار وناڕه‌زایه‌تی و دروشمه‌کانیش دژی ڕێژیمی شا بوون و داوای ڕووخان و له‌سه‌رکار لادانی ڕێژیمی پاشایه‌تیان ده‌کرد. هیچ گه‌ل و قه‌ومێک به‌زه‌قی باسی له‌ماف و ئازادی و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی نه‌ده‌کرد. هه‌موو وێکڕا داوای ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و ئازادیان ده‌کرد و به‌م شێوه‌یه پێناسه‌یان له داهاتووی کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌کرد. به‌شێوازێکی دیکه ئه‌مه ئاوات و ئاره‌زووی گه‌لانی سته‌م دیده‌ی ئێران بوو.
بزوتنه‌وه‌یه‌کی میللی بێ به‌رنامه و بێ سه‌رپه‌رشت له‌دایک بوو، تا ماوه‌یه‌ک فه‌زایه‌کی ئازاد دروست بوو، به‌ڵام که‌س له که‌س نه‌ده‌گه‌یشت، که‌س گوێ بیستی ویست و داخوازی ئه‌وی تر نه‌ببوو، هه‌ر بۆیه دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕازی نه‌بوون گوێبیستی داخوازی و فکر و تێڕوانیی یه‌کتر ببن وه‌کو نه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام وای لێهات که که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه شکۆداره بداته ده‌ستی کێ؟!
خومه‌ینی گۆڕ به گۆڕ که ساڵانێکی زۆر بوو دورخرابۆوه بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له‌و بۆ گرنه ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات، هات به کۆمه‌ڵێ قه‌ول و قه‌راری چه‌ور و پڕ له چه‌واشه‌کاری ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. پاشانیش ورده ورده له ڕێژیمی پاشایه‌تی خراپتر و دڕندانه‌تر که‌وته وێزه‌ی ئه‌و میلله‌تانه‌ی که له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا به‌ژداربوون، ئه‌مه جیاواز له‌وه‌ی که که‌وته وێزه‌ی ڕقابهر و ئه‌و بزوتنهوهنهی تری که به کورد و فارسه‌وه له مه‌یدانه‌که‌دا بوون. ده‌سه‌ڵات که له هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌ک به ده‌ست میلله‌تێک و خه‌ڵکه‌وه بوو، ورده ورده له‌لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه و به‌یارمه‌تی له‌شکری تێک شکاوی شا سه‌ندرایه‌وه له خه‌ڵک و که‌وتنه ژێر ڕکێفی ئاخونده‌کان. سهنجام گه‌لانی ئێران بێ پشتیوان و لاوازانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخه‌که‌دا کرد و هێز و لایه‌نی سیاسی کوردی و ئێرانی ده‌ستیان دایه خه‌باتی چه‌کداری.
باسکردنی ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان و ڕووخان و کۆتایی هاتنی ڕێژیمی پاشایه‌تی له ئێران دا، که نزیک به ٢٥٠ ٠ ساڵ حوکمی کرد. له‌پاشانیش هاتنه سه‌ر کاری تاقمێکی نامۆ به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران، ته‌وه‌رێکی گرنگی مێژووی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه به‌گشتی، هه‌ربۆیه ده‌بێ لهخاڵ و لایه‌نه لاوازه‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه بدوێین و ڕێگاش بۆ خاڵ و لایه‌نه به‌هێزه‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه شکۆداره واڵا بکه‌ین ه به شانازیه‌وه له‌باره‌یه‌وه بدوێین.
ئه‌مه له‌کاتێک دایه که ڕاپه‌رینێکی نوێی جه‌ماوه‌ری له‌دایک بووه، که ئه‌گه‌ر زیاتر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یی ئێستا و ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ئه‌وا به ئاسانی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که زۆر خاڵی لێک چوو و هاوبه‌ش هه‌ن که ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریان به‌سه‌ر داهاتوی گه‌لانی ئێرانه‌وه ده‌بێ. گه‌لانی ئێران و هێزی ئۆپزیسۆنی گه‌لانی ئێران، له‌ناوخۆ و خارج له ده‌سڵاتی ئاخونده‌کان، ده‌بێ به‌دڵفراوانی و وردبینیه‌وه ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان شی بکه‌نه‌وه و پرسیار له‌خۆیان بکه‌ن که بۆچی به‌رهه‌می ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه شکۆداره که‌وته به‌ر ده‌ستی کۆنه‌په‌رست و ئاخونده‌کان؟ چ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌لانی ئێران جارێکی تر گیرۆده‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری له‌و شێوه نه‌بێته‌وه؟
گرنگه که کوردیش وه‌ک گه‌لێکی به‌هێز و چاونه‌ترس، که خاوه‌نی ئه‌زمونێکی چه‌ندان ساڵه‌یه له خه‌باتی موباره‌زه و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێژیم، زیاتر له‌گه‌لانی تری ئێران پێناسه‌یه‌کی یه‌کگرتووی هه‌بێ و بزانێ چۆن و له چ خاڵ و کاناڵێکه‌وه ده‌توانێ ماف و داخوازیه‌کانی خۆی به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و ڕوون بخاته به‌رده‌م گه‌لانی ئێران و هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌سهێنان و سه‌رکه‌وتنیان بدا. له‌م په‌یوه‌ندیه‌ش دا گرنگه کورد گوتارێکی هاوبه‌ش و پێناسه‌یه‌کی یه‌کگرتوویان بۆ ڕاپه‌رینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان و هه‌روه‌ها ئه‌م بزوتنه نوێیه هه‌بێ. ڕوانگه و بۆچوونی سیاسی کورد، گوتاری یه‌کگرتووی کورد، به‌شداری چالاکانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌رده‌می ئێستا دا و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ دروسبوون و به‌رده‌وامی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز گرنگه.
گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کورد چالاکانه‌تر له گه‌لانی تری بنده‌ستی ڕێژیمی ئاخوندی له ئێران دا، داوای ویست و خواسته‌کانی ده‌کا و له‌باری سیاسی و ناوچه‌ییه وه داوا و ویسته‌کانی کامڵتر و زهقانهتر ناسراون. کورد هه‌میشه داوای ماف و ئازادیه‌کانی خۆی کردوه، جا به هه‌ر جۆرێک که داوای کردبێ. ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تریشه‌وه، زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی ئێران چاویان به خواست و ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد هه‌ڵنایه و له داخوازیه‌کانی ئه‌م گه‌له ستمه‌م دیده‌یه خۆ ده‌بوێرن. بۆ ڕهواندهوهی ته‌می ئه‌م گومانه‌ی که له‌سه‌ر پێناسه‌ی گه‌لی کورد هه‌یه، که ده‌توانم بڵێم ئه‌م گومانه‌ش به‌رهه‌می ناسێۆنالیزمه توندڕه‌وه‌کانی ناو گه‌لانی ئێرانه به‌گشتی، بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ده‌بێ وه‌خۆ که‌وێ و کار بۆ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بکات و له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی ئێران، نزیکایه‌تی بکا و په‌یام و داخوازیه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێرانیان له‌گه‌ڵ بێنێته گۆڕێ. ناکرێ بۆ هه‌میشه کورد و ویسته‌کانی تووشی له‌مپه‌ر و به‌ربه‌ره‌کانی ببێته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌و تاقم و ده‌ستانه‌ی که هاتونه‌ته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، یان ده‌کرێ بڵێم له‌لایه‌ن خودی ئه‌وکه‌سانه‌ش که شانبه‌شانی ڕۆڵه‌ی کورد جه‌نگاون و له ڕاپه‌ڕینه‌کاندا به‌شدار بوون و داوای ئازادی و حکومه‌تی دیموکراتی و یه‌کسانی و ... هتد یان کردوه.
بۆ لێک گرێدانی ئه‌م دوو چه‌مکه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کرد، پێویستمان به لێدوانی زیاتری ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ده‌ورانی دوایی ڕاپه‌رینه‌که و هاتنه سه‌ر کاری ئاخونهدهکان.
کورد شانبه‌شانی بزوتنه‌وه‌کانی تر که‌وته خه‌باتکردن بۆ وه‌ده‌سهێنانی مافه‌کانی و هه‌ر له کانگای ئه‌م خاڵه‌شه‌وه چه‌ندان بزوتنه‌وه‌ی تری چه‌پ و ڕاست دامه‌زران که تاکو ئێستاش له مه‌یدانه‌که‌دان، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی که چه‌ند هێز و لایه‌نی تر که له پێش ڕاپهڕینهکدا هه‌بوون و دامه‌زرابوون. هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته‌ش دا و نه‌یاره‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران، به چه‌پ و ڕاسته‌وه هه‌موویان له کوردستان کۆبوونه‌وه بۆ به‌ر به‌ره‌کانی و تێکۆشان له دژی ڕێژیمی ئاخوندی.
کوردستان بووه مه‌یدانی تێکۆشانی هه‌مه لایه‌نه بۆ گشت نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی و به‌م جۆره هه‌ر چه‌ند ده‌توانم بڵێم که کوردستان بوه مه‌یدانی شه‌ڕ و تووشی هێرش و په‌لامار بۆوه و زیان وه‌به‌ر سامانی سروشتی و خه‌ڵکه‌که‌ی که‌وت، به‌م جۆره‌ش ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ کوردی ئێران و خۆ ڕێکخسنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌تایبه‌تی و نه‌یارانی جمهوری ئیسلامی ئێران سه‌رده‌مانێکی زێڕین و له‌یاد نه‌چوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل و لایه‌نه‌کانی ئێران به‌گشتی توانیان خۆیان ئورگانیزه بکه‌ن و هه‌موو وێکڕا خاڵ و که‌ناڵی هاوبه‌ش وه‌دۆزن بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئاخوندی.
کوردیش توانی داواکانی بخاته ڕوو له‌و کات دا و نه‌یاره‌کانی جمهوری ئیسلامی به‌جۆرێک له جۆره‌کان له ویست و داخوازیه‌کانی کورد ئاگادار بکاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م یه‌کگرتن و یهکڕیزیهیی نه‌یارانی ڕێژیمی ئاخوندی به‌داخه‌وه ورده ورده ساردی تێکه‌وت و به‌جورێک له‌جۆره‌کان لاواز بوو. به‌ڕای من ته‌نها ئه‌و که‌مه کار و تێکۆشانه‌ی که نه‌یارانی ڕێژیمی ئاخوندی کردیان له کوردستان، له‌ڕووی کاری دیپلۆماتی و سیاسی و نیزامیه‌وه، له ده‌ورانی پێش ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕێبه‌ندان دا بیان کردایه، ده‌یان توانی زۆر به‌سه‌رکه‌وتوانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ پێشهواکردن و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ڕاپه‌ڕینه. ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تریش زۆر ئه‌سته‌م ده‌بوو بۆ ئاخونده‌کان که ئاوا به ئاسانی بتوانن جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات وهدهسبگرن.
سه‌ره‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی ڕێژمی ئاخوندی و دڕنده‌یی ئه‌و ڕێژیمه و نابه‌رابه‌ری و دیکتاتۆری ئه‌م ڕێژیمه، هێزێکی ئۆپزسیۆنی نه‌ته‌وه‌کانی لێ که‌وته‌وه، که دیارترینیان ده‌توانم بڵێم کورد و فارسن. به‌ڵام ئۆپزیسۆنێکی لاواز و بێ په‌یوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کتر، که ده‌توانم بڵێم ئه‌م ڕه‌وته تاکو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه و نه‌یارانی جمهوری ئیسلامی ئێران هه‌ریه‌که‌ی به شێوه‌ی خۆی و به پلان و ویستی خۆی، هه‌م وه‌ک هێز و لایه‌نیش هه‌میش وه‌ک نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز به جیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن و تێده‌کۆشن. به‌ڕای من ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی شیاوی یه‌کگرتوو هه‌بایه، بۆ نموونه له‌به‌ینی نه‌یارانی ئیسلامی ئێران به هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه‌وه، وه به‌تایبه‌تیش کورد و فارسه‌وه ئه‌وه ئومێدبوونێک به به‌رخودان و ڕاپه‌ڕین و ئامانجی پاش ڕاپه‌ڕینیش هه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌وه وه هه‌میش له‌لایه‌ن ئۆپزسیونی نه‌یاری ڕێژیمی ئاخوندیه‌وه به گه‌شبینتر و ڕوونتر چاو لێ ده‌کرا. بۆیه گرنگه که کورد بۆ دروسبوونه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی هێز و لایه‌نه‌کانی ئێستایی نه‌یاری ڕێژیمی ئاخوندی هه‌نگاو هه‌ڵبێنێ و له ئێستاوه به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌و کارا له‌گه‌ڵ گه‌لانی تر و لایه‌ن و هێزه‌کانی تری نه‌یاری ڕێژیمی ئاخوندی دابڕێژێ، تا له داهاتودا نه‌هێڵن لایه‌ن و هێزی دیکتاتۆر بێنه مه‌یدانه‌که و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست بگرن.
پێناسه‌یه‌ک له پێکهاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز.
جه‌ماوه‌ری ناوخۆ که ده‌توانم وه‌ک دوو لایه‌نی جیاواز پێناسه‌یان بکه‌م که ئه‌میش زورینه‌ی چینی چه‌وساوه و بێزار له‌و ده‌سه‌ڵاته له خۆ ده‌گرێ، که خوێندکار و مامۆستا و که‌سانی ئاینی و چینی کرێکار و جوتیار و لایه‌نگرانی هێزی ئۆپزیسۆنی خارج له ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامی ئێرانن ده‌گرێته‌وه، به‌شه‌که‌ی تریشی ئه‌وانه‌ن که له‌ده‌سه‌ڵات دا بوون و به‌شێکیان له‌سه‌ر خودی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات کێشه‌یان له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ئێران هه‌یه و به‌شه‌که‌ی تریشیان تازه حاڵی بوون له‌و زوڵمه‌ی که دژ به گه‌لانی ئێران ده‌کرێ و که‌وتونه‌ته به‌ربه‌ره‌کانی دژی سیاسه‌تی ڕێژیم. ده‌کرێ بڵێم ئه‌مانه هه‌مووی ده‌توانن وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆ پێکهاته‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئێستایی گه‌لانی ئێران، که به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناسراوه پێناسه بکرێن. پێکهاتههی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز تێکه‌لاوی ئه‌م به‌شانه‌ن که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی ٢٢ی ڕبهندانی ساڵی ١٣٥٧ ده‌کرێ بڵێم هاوشێوه‌ن له‌لاوازی چینی به‌ڕێوبه‌ری و وه‌ڵامی داهاتوی ئه‌م ڕاپه‌رینه ڕاپه‌ڕینی سه‌وز هه‌ر وه‌کو ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی لێڵ و نادیاره، که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌توانێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که جارێکی دیکه‌ش گه‌لانی ئێران تووشی هه‌مان گرفتی سیاسی ببنه‌وه و لایه‌نێک یان ئه‌وانه‌ی که ته‌نها ڕایان گه‌یاندوه دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری جمهوری ئیسلامی ئێرانن و له شێوازه له ده‌سه‌ڵات ڕه‌خنه‌یان هه‌یه بتوانن بێنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و له‌پاشانیش گوێ بۆ ویست و داخوازی گه‌لانی ئێران شل نه‌که‌ن و حکومه‌تێکی تری هاوشێوه‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران به شێوازێکی دیکه بێته مه‌یدانه‌وه که دوربێ له خواست و ویستی گه‌لانی ئێران.
گومانی تێدا نیه هه‌ر جۆره کێشه‌یه‌ک و ڕاپه‌ڕینێک له ناوخۆی ووڵات جا بۆ هه‌ر ئامانجێک بێ و دژی سیاسه‌ته‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران بێ، به قازانجی زۆری گه‌لانی ئێران ته‌واو ده‌بێ. ئه‌مه جیاواز له‌وه‌ش که دنیای ده‌ره‌وه هه‌ست به‌و نیگه‌رانی و بێزاریهیی گه‌لانی ئێرانی، ده‌کا، که باوردۆخیان گه‌یشتۆته شوێنێک که ئیدی چیتر له‌وه زیاتر ناتوانن ئه‌و زوڵمه قبوڵ بکه‌ن وگیانفیدایانه دێنه سه‌ر شه‌قام و دروشمی بڕۆخێ ئه‌و ده‌سه‌ڵات و ڕێژیمه ده‌ڵێنه‌وه. خه‌ڵک ده‌بنه قوربانی و زیندانی ده‌کرێن، ئه‌مانه هه‌مووی ڕووی ڕه‌شی ئه‌و ڕێژیمه بۆ خه‌ڵک ڕوون ده‌کاته‌وه و سیستمی دیکتاتۆری ده‌سه‌ڵاتداری ڕێژیمی ئاخوندی بۆ دنیای ده‌ره‌وه ده‌خاته ڕوو. به‌ڵام ئه‌م بزوتنه‌وه، بێ سه‌رپه‌رشت و سه‌رکردایه‌تیه‌کی ڕه‌وایی گه‌لانی ئێرانه، که من پێم وایه بۆ تۆکمه کردنی پێناسه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌بێ به دروشم و پێناسه‌ی میللی خۆیه‌وه، به ئامانج و داخوازی نه‌ته‌وه‌ی خۆیه‌وه، لاوازیه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پڕ بکاته‌وه و پێناسه‌یه‌کی نوێ و گه‌رمتر به‌م بزوتنه‌وه‌یه ببه‌خشێ. ئه‌رک ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هێزی ئۆپزیسیۆنی دژ به ڕێژیم له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێران که هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازی ڕه‌وایی گه‌لانی ئێران به کورد و فارس و باقی نه‌ته‌وه‌کانی تر.
ڕۆڵی کورد، نابێ ته‌نها سه‌یرکردن و دوری نواندن بێ له‌م بزوتنه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێ هه‌وڵ بدا وه‌ک لایه‌نێکی به‌هێز و ڕه‌وایی بزوتنه‌وه‌که داوا و مافه‌کانی خۆی به‌رز کاته‌وه و ڕێڕهویکی نوێ و زیاتر گونجاوتر، پێناسه‌یه‌کی نوێی ڕهوایانهتر که ویست و داخوازیه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لانی ئێران بێ به‌م بزوتنه‌وه‌یه ببه‌خشێ.
ڕاسته ماڵی کورد له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووس ساز بۆخۆیان کۆک و ته‌با نین و بۆچونکانیان وه‌ک یه‌ک نین، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نیه که بۆ ڕزگاربوونی گه‌لی کورد له‌و زوڵم و سهتهمه زۆره‌یی که له‌سه‌ریه‌تی و بۆ وه‌ده‌سهێنانی ماف و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان هه‌موویان هاوڕا و کۆکن. ده‌توانن له‌م خاڵه‌وه گه‌شه به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بده‌ن و پێناسه له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بکه‌ن و شوعار و ئامانجی خۆیان ئاشکرایانه ده‌رببڕن.
زۆر جاراران گوێمان لێ ده‌بێ، زۆر که‌س و لایه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نن که کورد به‌ژداری ئه‌م بزوتنه‌وه نیه که ئه‌مه خۆی له خۆیدا وانیه، ده‌کرێ بڵێم کورد ڕاسته‌وخۆ له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا به‌ژداره، به‌ڵام زۆر ژیرانه. هه‌تا که‌سێکی نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌تاوانی ئه‌وه‌ی دژی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئاخوندی جوڵاوه‌ته‌وه، له‌سێداره ده‌درێ، له‌و لاوه ده‌یان ڕؤڵه‌ی کورد به‌و تاوانه‌وه له سێداره ده‌رێن. تا که‌سێک له‌وان زیندانی ده‌کرێ ده‌یان که‌سی کورد له‌زیندان دا دهڕزێندرێن. ئێمه وه‌کو کورد هه‌رگیز نابێ بڵێین وه‌ڵا کورد به‌ژدار نیه له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا، ئه‌مه بۆچونێکی ناڕه‌وا و چه‌وته به‌ڕای من که له‌داهاتوو دا ده‌توانێ ڕێگه خۆشکهربێ بۆ که‌سانی ناسێۆنالیست، پێمان بڵێن جاخۆ ئێوه به‌ژداریتان نه‌کرد، ئه‌مه له کاتێک دایه که کورد ٣١ ساڵه دژی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌جه‌نگێ و خوێن ده‌ڕێژێ و ماڵ وێران ده‌کرێ.
مه‌یدانێکی ئاواڵا له به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی کورد و گه‌لی کورد دا له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ده‌بینم، که ده‌توانێ خه‌باتی ژیرانه‌ی تێدا بکا و بۆ هه‌میشه پێشه‌نگی کاروانی ڕزگاری بێ و دژی زوڵم و زۆرداری خه‌بات بکا. که تێیدا ویست و داخوازیه‌کانی خۆی به‌یان بکا. دوباره له بیره‌وه‌ری ٢٢ی ڕێبه‌نداندا، سڵاو ده‌نێرم بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی . سڵاو ده‌نێرم بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌لکی خۆڕاگری کوردستان و باقی گه‌لانی تری ئێران و ئه‌م ڕۆژه‌یان لێ پێروۆز ده‌که‌م، که به وره‌و باوه‌ڕی به‌رزو پۆڵاینیان توانیان ڕێژیمی پاشایه‌تی ٢٥٠ ٠ ساڵه بڕوخێنن.