کۆبوونه‌وه‌ى سازمانى خه‌بات و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان
رۆژى سێ شه‌ممه رێکه‌وتى ٩/٢/٢٠ ١٠ هه‌یئه‌تێکى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌ردانى پێوه‌ندییه کوردستانیه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، له‌شارى سلێمانى کرد. هه‌یئه‌تى سازمان که پێهاتبوون له‌به‌رێزان سه‌یید کامیل نورانى فه‌رد، عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامانى کومیته‌ى ناوه‌ندى و محمدامین ره‌حیمى کادرى پێوه‌ندى سلێمانى له‌لایه‌ن
به‌رێزان محمودى حاجى ساڵح به‌رپرسی پێوه‌ندییه کوردستانیه‌کان و کاک رێباز و کاک نه‌به‌ز ئه‌ندامانى پێوه‌ندى پێشوازى گه‌رمیان لێ‌کرا. له‌ودیداره دۆستانه‌یه‌دا هه‌یئه‌تى سازمان دوایین ئاڵوگۆره‌کانى سازمان و ئاکامى کونگره‌ى چواره‌مى سازمانیان دایه به‌رباس و هه‌روه‌ها له‌سه‌رسیاسه‌ته‌کانى سازمانى خه‌بات له‌مه‌ر٠ بارودۆخى جیهان و ناوچه‌که و به‌تایبه‌ت هه‌ل و مه‌رجى قه‌یراناویی ئێران و کوردستان شی کردنه‌وه‌یێک درا و پێویستى کارى هاوبه‌ش و یه‌کێتى و ته‌بایی له‌نێو ئۆپۆزیسونى کورد له‌کوردستانى ئێران باسی لێوه‌کرا. هه‌یئه‌تى پێوه‌ندییه کوردستانیه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی خۆیان به بۆنه‌ى به‌ستنى کۆنگره‌ى چواره‌م و هه‌روه‌ها به‌رزنرخاندنى هه‌ڵویست و سیاسه‌ته‌کانى سازمان، باسیان له‌هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى کوردستانى عێراق و پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کانى عێراق به گشتی کرد و زه‌روره‌تى یه‌ک گووتارى له‌نێو ساحه‌ى سیاسی کوردستانیان به گرینگ زانى. له‌کۆتایی دا هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پێوه‌ندى و دۆستایه‌تى گه‌رم و به‌رفراوانکردنى ر٠ادهى پێوه‌ندییه‌کان پێداگرییان کرده‌وه.