ئاوردانهوهێکی خێرا له راپه‌ڕینی ٢٢ی رێبه‌ندانی ١٣٥٧ و ده‌رئه‌نجامه‌کانی، به‌شی یه‌که‌م.
ریبوار حسینی
رێبــوار حسێنی
٢٢ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی خۆری سه‌ره‌تای نوخته‌گۆڕانێکی مێژوویی و هێنانه گۆڕی قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تی بوو له میژووی گه‌لانی ژێرده‌سته و له مهنگهنهداروی ئێران به گشتی و به‌بێ جیاوازی. خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووی ژێر ده‌سه‌لاتی ره‌ش و دیکتاتۆری ٢٥٠ ٠ ساڵه‌ی پاشایه‌تی که ماوه‌ێکی دوور و درێژ له هه‌ل و مه‌رج وشێوه و شوێنی جیاجیا له به‌شه‌کانی ئێران دا ناوه و ناو له گۆڕێ بوو و،له هێندێک قۆناغ و شوێنی جیای وه‌ڵات دا جیاوازتر له هێندێک شوینی تر بوو، گه‌یشته لوتکه.
گه‌لانی ئێران سه‌ره‌ڕای جیاوازی تیره و نه‌ته‌وه و زمان و ئایین و مه‌زهه‌ب، هه‌موو یه‌ک ئاواتیان هه‌بوو ئه‌ویش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و گه‌یشتن به ئازادی بوو . ئه‌وسه‌رده‌مانه جه‌ماوه‌ر به تێکڕا ده‌یان زانی که چیان ناوێ، به‌ڵام له به‌ر نه‌بوونی سازمانده‌هی و سه‌رکرده‌و نه‌بوونی ئه‌زمونی پێویستی شۆڕش و ئامانجه‌کانی شۆڕش، نه‌یان ده‌زانی چیان ده‌وێ! ئه‌وان تێکڕا نیزام و ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریان نه‌ده‌ویست و هێنده تینوی ئازادی و رزگاری له ده‌ست ئه‌و نیزام و ده‌سڵاته بوون، هه‌ر که‌س به هه‌ر ناو و بیر و باوه‌ڕێکه‌وه خۆێ وه‌ک رێ پیشانده‌ر و رێبه‌ر نیشان بدایه، مادام وته و کرده‌وه‌کانی له دژی دیکتاتۆری بایه، به ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و شۆڕش و حه‌ره‌که‌ته‌یان ده‌زانی. ره‌مزی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و راپه‌ڕین و شۆڕشه له‌وسه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه بوو که تێکڕای جه‌ماوه‌ر و گه‌لانی دانیشتوی وڵات به بێ جیاوازی ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی، یه‌کگرتوو و یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئامانج بوون، داوا و شیعاری گوند نشینێکی دووره ده‌ست له گه‌ڵ دانیشتوانی ناوه‌ند و باقی شاره گه‌وره‌کانی تر له سه‌رتاسه‌ری ئێران دا، یه‌ک بابه‌ت و یه‌ک شێوه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وشتانه‌ی باسمان کردن، پێویسته ئاماژه به شتێکی راست و حاشاهه‌ڵنه‌گر بکه‌ین که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌ی که به‌رچاوتر له گه‌لانی تری ئێران تامی تاڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و بێ به‌شیانه‌ی چیشتبوو و پتر له‌وانی تر ماف و ئازادیه‌کانی پیشێل کرابوو و فشار و ماڵویرانی وسهرو ماڵ به‌تاڵان براوی و مه‌حروم کردنی زیاتری به‌ر که‌وتبوو، گه‌لی خۆ راگر‌و خه‌باتگێڕی کورد بوو. ئه‌م گه‌له به هۆی ئه‌وه وه که له رابردوو دا و له قۆناغه جۆراو جۆره‌کانی مێژووی ده‌سڵاتداری پاشایه‌تی دا خاوه‌نی چه‌ندین راپه‌ڕین و شۆرشی خوێناوی و ره‌وای رزگاریخوازانهبوو و له پێناو ئازادی و رزگاری خۆی و باقی گه‌لانی تری وه‌ڵات دا سه‌ر بزێوتر و فیداکارتر بوو(سه‌ر بزێو به‌مانای قه‌بوڵ نه‌کردنی زوڵم و زۆرداری راپه‌ڕین بۆ ئازادی و رزگاری)، به‌شی زیاتری له ئه‌شکنجه و ماڵوێرانی وکۆیلهیی و بێ به‌شی به‌ر که‌وتبوو.به‌ڵام له‌سه‌رده‌می پێشهات و روودانی ئه‌م رووداوه به‌رچاو ومیژووییه دا،شۆڕش و خه‌باتگێڕانی کورد له کودستانی ئێران دا خاوه‌نی تهشکێلات و ته نزیماتێک نه‌بوون که بتوانێ هه‌ست و سۆزی شۆشڕگێڕیی کۆمه‌ڵانی کورده‌واری به‌ره‌و راسته رێی ئامانجدار و له پێناو ئاواتی جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماف و داوارهواکانیان رێبه‌ری بکا و خه‌ت و ره‌ویه‌و ریبازێکی پێویست له پێناو رزگاری و په‌ره‌گرتنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی دا ده‌ست نیشان بکات. راسته حیزب و لایه‌نی سیاسی کوردی به‌نا له ناوه‌وه و له تاروگهدا هه‌بوون و هێندێکیان خاوه‌نی ئه‌زمونی کاری سیاسی و رێکخراوه‌یی و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداریشدا هه‌بوون ، به‌ڵام له به‌ر په‌رته‌وازه‌یی و تاساوی و ههڵوهشاویی و نه‌بوونی ته‌شکێلاتی ناوجهماوهر، نادیاری و ناروونی له خه‌ت و رێبازی سیاسیاندا وشوێندانانی بیر‌و باوه‌ڕی ده‌ره‌کی و دوور له بیر‌و باوه‌ڕی کۆمه‌ڵانی کورده‌واری و بێ باوه‌ڕی و ناکۆکی نه گونجان له گه‌ڵ هاورێ و هاوباوهڕانیان، خاوه‌نی هیچ پڕۆژه و ئاڵتڕناتیڤێکی وا نه‌بوون که بتوانن هه‌له‌که وهقۆزن و فرسه‌تی پیشهاتوو له‌ده‌ست نه‌ده‌ن. تا پێیان زانی و وه‌خه‌به‌ر هاتن، که‌سانێکی که تا ئه‌و ده‌م له هیچ معادهلاتێکی سیاسی ناوچه‌یی و جیهانی دا خاوه‌نی هیچ ویجهه وئیعتبارێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی نه‌بوون، زۆر زیره‌کانه و فێلبازانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ستی مه‌زهه‌بی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی وڵات، به واده و به‌ڵێنی و چاوبه‌ست، رێبه‌ری ئه‌و راپه‌ڕین و شۆڕشه‌یان گرته ده‌ست و له ماوه‌ێکی کورت‌دا سه‌رنجی چین و توێژه‌کانی ناو کومه‌ڵگای ئێرانیان به هه‌موو نه‌ته‌وه و په‌یڕه‌وانی ئایینه جۆراوجۆره‌کانه‌وه بۆ لای خۆیان راکێشا و بوونه میراتگری خوێن و فرمێسک و ماڵوێرانی و چاره‌ره‌شی گه‌لانی راپه‌ڕیو و به‌ش مه‌ینه‌ت وفیداکار و دوارۆژ نادیاری ئێران. شۆرش و راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران سه‌ری گرت. خومه‌ینی و تاقمه‌که‌ی بوونه داشدار و بڕیارداری وڵات. گه‌لان و نه‌ته‌وه جیاجیاکانی دانیشتوی ئێران، داوای مافه نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادیه‌کانیان کرد و چاوه‌ڕوان بوون که ده‌سه‌ڵاتی تازه، قه‌ره‌بوی هه‌موو ده‌رد و ره‌نج وخوێن و ماڵوێرانیهکانیان بۆده‌کاته‌وه. به‌نیاز بوون ئیتر مادام تۆماری ته‌مه‌نی دێوه‌زمه‌ی پاشایه‌تیان به هه‌موو ده‌م و ده‌زگا ترسناکه‌کانیه‌وه، له سۆنگه‌ی خه‌بات و فیاکاری و خوێنی شههیدانیانهوه خراوه‌ته ناو زبڵدانی مێژووه‌وه، له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌لاتی ئاخونده‌کاندا ده‌حه‌سێنه‌وه و کاروانی پیشکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری و ئازادی ده‌گاته سه‌ر مه‌نزڵی پیکه‌وه‌ژیانی شایانیان. به هیوا بوون ئه‌و نه‌مامه‌ی که به‌خوێنی رۆڵه فیداکار و جگه‌ر گۆشه‌کانیان ئاویان دابوو، بۆیان ببێته داری به‌ری و هه‌مویان له به‌رو بوومه‌که‌ی وه‌ک یه‌ک به‌شدار بن. به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو ئه‌م نیزام و ده‌سه‌ڵاته به رێبه‌ری و رێنوێنی خومه‌ینی سه‌رکرده‌و دامه‌زرێنه‌ری، رووی راستی خۆی ده‌رخست و هه‌ر که زانیان تا راده‌ێک جێگیر بوون و هێز و توانایه‌کیان هه‌یه، له هه‌موو به‌ڵێنه‌کانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه و وڵامی داوخوازی گه‌لانیان به هێرش و گرتن و کوشتن و زیندان و ئه‌شکنجه دایه‌وه و له پێناو ده‌سه‌لاتی ره‌ش و، به ده‌یان قات دڕندانه‌تر له ده‌سه‌لاتی پێش خۆیان، هه‌ر جۆره رهخنهر و ناڕهزایهتێک له خۆیان و ده‌سه‌ڵات و یاسا و رێساکانیان، به دژایه‌تی شۆرش و شه‌ڕ له گه‌ڵ خودا و به‌ربه‌ره‌کانی ئایین و ئه‌حکامی شه‌رع له قه‌له‌م دا و زیندان و شکهنجهگاکانیان سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دان کردنهروه و شه‌پۆلی ئیعدام و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی به‌بێ مه‌حکه‌مه و دادگای سه‌حرایی، به‌شێوه‌ێکی دوور له‌هه‌ر رێ و شوێنێکی ئایینی و مرۆیی وه‌رێ خست و بنه‌ماڵه و خێزان نه‌ما له وڵات‌دا که به‌شی له‌م کوشتار و بێ عهداڵهتیهی رژیم به‌ر نه‌که‌وێ. له‌م هه‌ل و مه‌رجه دا گه‌لی کورد که تارهدهێک له شێوه‌ی لایه‌ن و حیزبی سیاسی دا خۆی رێکخستبووهوه. پێش له هوموو گه‌لان و چین و توێژه‌کانی تری وڵات ماهیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و بهریوهبهرهکانی بۆ ده‌ر که‌وت و بوێرانه و خۆراگر،هه‌م یه‌که‌م ریفراندۆمیانی ته‌حریم کرد وههم داخوازیه ره‌واکانی خۆی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادیه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی هێنانه گۆڕێ، به‌ڵام هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاودا له‌گه‌ڵ وڵامی ره‌د و هه‌ڵوێستی شه‌ڕخوازانه‌ی کاربه‌ده‌ستان به‌ره‌و روو بوو، ناچار خۆی بۆ خه‌بات و تیکۆشانێکی ره‌وای سه‌خت و درێژ خایه‌ن ئاماده کرد و له پێناو مانه‌وه و دیفاع له ویست و داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌باتگێڕی کورده‌واری، خه‌باتی چه‌کداری و شه‌ڕی پارتیزانی هه‌ڵبژارد ولهم پێناوه‌دا حه‌ماسه و فیداکاری بێ وێنه‌ی له خۆی نیشاندا‌و توشی گه‌لێک دهرربهدهری و ماڵوێرانی و ته‌نگ و چهڵهمههات، به‌ڵام ئیستاشی له‌گه‌ڵدابێ سه‌ری بۆ دژمن نه‌وی نه‌کرد و ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانه ئیستا دوای تێپه‌ر بوونی ٣١ ساڵ، هه‌روا به‌رده‌وامه و خه‌باتگێڕانی ئه‌م بزاڤه ئازادیخوازیه، ئاڵای به‌رزی به‌روه وگه‌یشتن به ئاوت و ئامانجی گه‌لیان سه‌ره‌رای جیاوازی بیر‌و بۆچونی سیاسی و خه‌ت و رێبازی جۆراوجۆ وناکۆکیه‌کانی نێوانیان، به‌ئه‌مانه‌ته‌وه شه‌کاوه راگرتوه. شتێکی تری که جێگای ئاماژه پێدانه و حاشای لێ ناکرێ ئه‌وه‌یه که له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌دا کوردستان نه‌ک هه‌ر مه‌کۆی خه‌بات و راپه‌ڕینی گه‌لی کورد بوو، به‌ڵکو سه‌نگه‌ری خۆراگری و گۆره‌پانی تێکۆشانی باقی هێز و لایه‌نه سهرانسهریهکانی ئێرانیش بوه و رێزی له هه‌وڵ تێکۆشانی ئه‌وانیش گرتوه و له سۆنگه‌ی ئه‌و کاره‌وه زیاتر بۆ ته نیشانه‌ی هێرشی رژیمی ئاخوندی و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی.
ئه‌م دام و ده‌زگا خوێن‌ڕێژ و ناڕه‌وایه، بۆ مانه‌وه‌ی خۆێ جیا له شه‌ڕی ناوخۆیی کوردستان، شه‌ڕیکی بێ ئاکام و وڵات وێرانکه‌ری له گه‌ڵ رژیمیکی تری وه‌ک خۆی دیکتاتۆرو دژی مرۆڤایه‌تی ،( رژیمی به‌عس) به سه‌رۆکایه‌تی سه‌ددام حسین ی خوێن رێژ، هه‌ڵگیرساند که بۆ ماوه‌ی ٨ ساڵ ده‌سته ده‌سته گه‌نج و لاوانی فریوخواردوی ئێرانی له ریزه‌کانی: سپای پاسداران ، به‌سیج ، جوندوڵڵا ، ئه‌رته‌ش و خۆفرۆشانی به کرێگیراو دا، به گه‌روی ئه‌ژدیهای شه‌ڕدا کرد و وڵاتی توشی وێرانیک کرد ئیستاش که ئیستایه شوێنه‌واری ئه‌و شه‌ڕه به زه‌قی دیارن و سه‌رمایه‌یکی زۆری گه‌ره‌که تا ئهوشوێنهوارانه به‌ته‌واوی وهسڕێن و نه‌مێنن. رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه نه‌ک هه‌ر نه‌یارانی ده‌ره‌کی و دژبه‌رانی ئاشکرای خۆی کرده هه‌ده‌ف و شه‌ڕی له‌گه‌ڵکردن و فتوای جیهادی له‌سه‌ر دان، بگره به‌شێکی به‌رچاو له مۆره خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و که‌سایه‌تیه به‌رچاوه‌کانی ناو خوددی ده‌سه‌لاتیش، بچوکترین ناره‌زایه‌تی و گه‌له‌یی کردنیان که ئاکار و وتار و هه‌ڵسوکه‌وتی رژیم و کاربه‌ده‌ستانی، هه‌ڵپه‌ساردن و ته‌بعید و زیندان و کوشتنی به‌دواوه بوه و هه‌یه و تائێستا به ده‌یانیان لێ زیندانی کراون یان وه‌لانراون و ته‌نانه‌ت شت وگومیش کراون .
رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه، هه‌ر بۆ گه‌لانی ئیران و ناوچه‌که مایه‌ی چاره‌ره‌شی و گێره و کێشه‌و نه‌بوه، به‌ڵکو له هه‌ر جێگایکی ئه‌م جیهانه دا حه‌ره‌که‌ت و جوڵانه‌وه‌یکی تونرۆیانه سه‌ری هه‌ڵدابێ ، خۆی لێکردۆته ده‌م راست وله پێناو په‌ره‌پیدانی رێباز و سیاسه‌تی چهوتیناندا و شێواندن و له مه‌ترسی خستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت جیهانیش، به‌و په‌ڕی تواناوه به‌شێوه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی پشتیوانی کردون و سه‌روه‌ت و سامانی ولات و گه‌لانی به‌شمه‌ینه‌ت و ره‌ش و رووتی به دوو ده‌ستی له ئیختیار ناون . له‌به‌رده‌م هه‌ر جۆره هه‌وڵ و تێکۆشانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی دا بۆ نه‌مانی ئه‌و کێشانه و سه‌قامگیرکردنی ئارامی و هیمنایه‌تی، کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی داناوه وئاژاوه‌ی گێڕاوه و بۆته ماکه‌ی هه‌موو کرده‌وه تیرۆریستیه‌کان له سه‌رتاسه‌ری دنیادا و به‌م کرده‌وه و هه‌ڵس و که‌وتانه‌ی، داهات وسه‌رمایه و ژێرخانی ئابوری وڵاتی تۆشی قه‌یران کردوه . سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسمان کردن، به هۆی سه‌ره رۆیی و پیشێلکاری و گوێنه‌دان به بانگه‌وازه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و سوور بونیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به ده‌ست راگه‌یشتن به چه‌ک و چۆڵه‌ی ئه‌تۆمی، داهاتووی وڵات و گه‌لانی ئیرانیان خستۆته مه‌ترسی شه‌رێکی نه‌خوازراوی وا که به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر رووبدات وڵات به‌ره‌و وێرانی ده‌با و گه‌لانی دانێشتوی وڵاتیش توشی ماڵوێرانی ودوارۆژ نادیاری ده‌کا وکیشهێکی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییش ده‌نێته‌وه. هه‌ر ئێستا وڵاتانی ئه‌ورۆپا و ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی که پێیان وابوو ده‌کرێ له رێگای دیالۆگ و ووت و ویژی سیاسیه‌وه رژیمی ئێران رازی که‌ن ده‌ست له‌و سه‌ره‌رۆیی و پیشێلکاریانه هه‌ڵگرێ، به کۆی ده‌نگ بریار له‌دژی ئێرانی ئاخوندی ده‌رده‌که‌ن و ته‌حریمی ده‌خه‌نه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازیشی لێده‌که‌ن. ئه‌مانه هه‌مووی له باری ده‌ره‌کی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، لهباهر ناو خۆییشدا گه‌لانی ئێران به‌گشتی و چین و توێژی رووناکبیروچالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی ، خاوه‌نی هیج جۆره ماف و ئازادی رادهربرینێک نین و ئازادی چاپه‌مه‌نی ورێکخراوه مه‌دنی و سینفیه‌کان رۆژ دوای رۆژ زیاتر ده‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری به‌کرێگیراوانی ئه‌م دام و ده‌زگایه و، سه‌ر نوسه‌ر و به‌رێوه‌به‌ر وئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان ده‌گیرێن و ده‌کوژرێن و ئه‌زیه‌ت و ئازار ده‌درین. شه‌پۆلی ئیعدامه‌کان تادێ زیاتر ته‌وژم ده‌گرێ و سه‌ر کوت و ترساندن وده‌رکردن و راگواستن و دوور خستنهرهوه، هه‌ردێ و زیاتر خۆی ده‌نوێنێ. به‌ڵام به‌و حاله‌ش هه‌ستی به‌رزی خۆراگری و بانگه‌واز بۆ ئازادی و کۆتایی هێنان به بێدادی و ناعه‌داڵه‌تی، رۆژ له‌دوای رۆژ، ئیعدام دوای ئیعدام زیاتر په‌رده‌ستێنێ . هه‌ستی پیرۆزی یازادیخوازی و راده‌ی رووناکبیری جه‌ماوه‌ر ئیتر تازه له‌و ئاسته‌دا نه‌ماوه ونییه که نه‌زانن، مانا وناوه‌رۆکی دیموکراسی و مافی به‌رانبه‌ر و دابین کردنی مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ چییه! توێژی تازه پێگه‌یشتوی خوێنده‌واری خاوه‌ن شعوری سیاسی و خه‌باتگێڕ له پێناو دابین کردنی ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤ دا، به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له تیکنۆلۆژی پیشکه‌وتووی سه‌ردم، پێوه‌ندی راسته‌و خۆی به دنیای مودیڕنی ده‌ره‌وه هه‌یه و له هه‌موو روودا و به‌سه‌رهات و ئاڵوگۆڕه جۆراوجۆره‌کانی دنیا، له که‌مترین کات دا ئاگاداره و ده‌توانێ ده‌نگ و ره‌نگی ئاشتی و ئازادیخوازانه‌ی خۆی به گوێی جیهانیان بگه‌ێنێ و سه‌رنجیان بۆلای داوارهواکانیان راکێشێ، هه‌ر وه‌ک ئیستا که هه‌موو دنیا پشتیوانی داوا ره‌واکانی چێن و توێژه‌کانی وه‌زاڵه‌هاتوی ئێرانن و نه‌فرین ده‌نێرن بۆ ده‌سه‌لاتی حاکم و کرده‌وه‌کانی مه‌حکوم ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه و زۆرشتی تریش که له‌م گوتاره‌ی ئێمه‌دا مه‌جالی باسکردنیان نییه، ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تی کاربه‌ده‌ستان و مۆره‌کانی ئه‌م رژیمه‌یه له‌سه‌ر ده‌سڵات و به‌رێوه‌به‌ری، که به درێژایی ته‌مه‌نی شومی ئه‌م نیزامه هه‌ر هه‌بوه و هه‌ر جاره له‌شێوه و به هۆێکی جیاوازه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه که به‌ر چاوترینیان شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌ریان له دوای ئاکامی هه‌ڵبژاردنی ناره‌واو پر له فێڵ و گزیکاری بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری دا هاتۆته ئاراوه.