بۆ ر٠وحى پاکى کۆچ کردوانى دڵسۆز و به‌وه‌فا.
باڵى خه‌یاڵ هه‌ڵى گرتم به‌ره‌و هه‌وارگه‌ى یاران, له دامێنى بۆکانى ر٠ازاوه و ته‌ره‌غه‌دا ناوچه ومه‌کۆى شۆر٠ش, له گونده‌کانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره, له عه‌یشاباد, قه‌ره‌گوێز, شاریکه‌ند, قاره‌وا, قاقلاوا, گڵۆلان, سارده‌کۆسان, زاواکێو, گه‌نمان, یه‌ک شه‌وه, ئینجگه, ئه‌حمه‌دائاوا, قه‌له‌نده‌ر, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دڵم به‌بینینى ئه‌و ناوچه شادبوو
به‌لام داخه‌که‌م به‌شێکى زۆرله‌و دڵسۆزانه‌ى ر٠ۆژگارێک پێمانه‌وه ماندوون و له‌کاتى حه‌سته‌مدا, و له‌کاتى ناخۆشیدا به‌ده‌ممانه‌وه بوون و به دڵسۆزیان له‌ئازاره‌کانمانیان که‌م ده‌کرده‌وه، له‌ژیاندا نه‌ماون و به‌ره‌و دوامه‌نزڵگه، کۆچیان کردوه. له‌م لاوه له‌دامێنى پیرچۆپان وشێخ چۆپاندا, له‌دێى گوێزى, کانى به‌ن, مه‌رخۆز, سیاده‌ر, قه‌ره‌چه‌ل, کێله‌شین, پیرومه‌ران, و ته‌واوى ناوچه‌ى سه‌قزى سه‌ربه‌رز، که رۆژانێک مه‌نزڵگاو جێى مانه‌وه‌مان بوون، ژماره‌ێیک له ئازیز و خۆشه‌ویستان که به گیانى کوردانه و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویستیى، خۆیان ده‌خسته مه‌ترسى و لهوپهر٠ى نه‌بوونى و نه‌دارى سفره و نانیان ئى پێشمه‌رگه بوو، کۆچى دواییان کردوه‌و دیدار ئاخره‌تیان بووم. له‌دا رازاوه‌کانى ناوچه‌ى سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت، له سیسێر، نستان، سارتکا، جبه‌ره‌ند، ئه‌شخه‌ڵ، لیلانا، ووسوه‌که‌ل، بانه‌زێر، بناویله، کۆڵه‌سه، ژماره‌ێیک له‌و دڵسۆزانه‌ى ماڵیان سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه بوو له‌کاتى حه‌سته‌مدا، هاور٠ا و هاوکار و خه‌مخۆر بوون کۆچى دواییان کردوه. له بانه‌ى سه‌ربه‌رز، مه‌کوى لاوانى خوێن گه‌رم و نیشتمان په‌روه‌ر، له دامێنى ده‌شتى شوا و له خاسه‌گه‌وره له ساوانى شه‌هیدان، له ده‌شته‌تاڵ، ده‌شتى بۆیه‌ن، سه‌رم له ئاواییه‌کانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره دا، ژماره‌ێیکى زۆر له دڵسۆزان کۆچى دواییان کردوه و دیدار ئاخره‌تیان بووم. به‌داخه‌وه به‌هۆى بوونى دژمنى چاوچنۆک و سته‌مى بێدادى ئاخوندانى دژ به نیشتمان و هاونیشتمان و دژمن به ئازادى، دژمن به پاکى و راستى، له‌کاتى خۆیدا نه‌متوانى به‌شدارى پرسه‌یان بکه‌م ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ههر٠هشهى رژیم نه‌کرا و نه‌تواندرا سه‌ره‌خۆشى به که‌س و کاریان رابگه‌ێنین و له غه‌مى ئازیزیان به‌شداربم. سلاو بۆ رۆحى پاکى ئه‌و دایکه به شه‌ره‌ف و دڵسۆزانه‌ى ماڵ و ژیانیان و خۆشیان پێشمه‌رگه بوو، سلاو بۆ ئه‌و پیاوه مه‌ردانه‌ى پێشمه‌رگه‌یان به پشتیوانى خۆیان ده‌زانى و له‌هیچ دڵسۆزییه‌ک درێغیان نه‌ده‌کرد. داخ و هه‌زار جار داخ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌کرا، وه‌لامى چاکه‌یان بده‌ینه‌وه و ته‌مه‌نیان ئه‌وه‌نده نه‌بوو، ئازادى نیشتمان و کۆتایى سته‌م ببینن. بێگومان رۆژێک دا سێبه‌رى قێزه‌ون و ده‌ستى سته‌م له‌سه‌ر نیشتمان هه‌ڵده‌گیرا ئه‌وکاتیش که ئازادى نیشتمانمى گرته‌وه، ده‌چمه سه‌ر گۆر٠ى ئه‌و ژن و پیاوه دڵسۆزانه‌ى له‌گه‌ڵمان بوون، خۆشی و شادیان بوونى پێشمه‌رگه بوو، ئاره‌زوویان ئه‌وه بوو به‌ردى سارد و گه‌رم نه‌ێیته رێی پێشمه‌رگه، له‌سه‌ر گڵکۆیان گوڵى وه‌فا و ئه‌مه‌ک داده‌نێم، که بێگومان، دڵسۆزى و هه‌ستى پاکیان واى کرد پێشمه‌رگه دڵخۆش و به‌رده‌وام با له‌سه‌ر رێبازى کوردایه‌تى، له‌ریزى سازمانى خه‌بات ى خوێناویدا. رۆحى شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات و دایکان و باوکانى کۆچ کرد‌و شادبن و خودا به‌هه‌شتى به‌رینیان به نسیب بکا.
سیامه‌ند
٢٧ ى ره‌مه‌زان
٦ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٧
٢٨/٩/٢٠ ٠ ٨سپتامبر