جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ووتووێژى به‌ر٠ێز رێبوار حوسێنى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیا

ووتووێژى به‌ر٠ێز رێبوار حوسێنى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیا

له‌دیمانه‌یه‌ک دا، به‌رێز رێبوار حوسێنى ئه‌ندامى جێگرى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ده‌رباره‌ى کۆنگره‌ى چواره‌مى سازمان و به‌رنامه‌ى تازه‌ و روانگه‌ى سازمان له‌سه‌ر پێشهات و رووداوه‌کانى ئێران و چه‌ند ته‌وه‌رێکى دێکه‌ وه‌لامى پرسیاره‌کانى مێدیاى داوه‌.ئه‌وه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى ووتووێژى به‌رێزیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیایه‌.

١ـ ر٠اتان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز چییه‌ و تاکۆێ پاڵپشبتى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌که‌ن که‌ ده‌سه‌لاتى ئێرانى دوو شه‌قه‌ کردووه‌ و دیکتاتۆرى خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى تووشی قه‌یران کردوه‌؟
ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ى که‌ ناویان ناوه‌ بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز، هه‌ر چه‌ند له‌ئاکامى شه‌ر٠ى ده‌سه‌لات له‌نێوان مۆر٠ه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى نیزامى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌، ئه‌و قازانجه‌ى هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک سامیان له‌هێز و ده‌سه‌لاتى نار٠ه‌واى ئاخوندى شکاوه‌ و توانیویانه‌ ده‌نگى نار٠ه‌زایه‌تى و بێزاریان له‌و ده‌سه‌لاته‌ به‌رز که‌نه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ پشبتیوانى و هاندانى نارازیان شتێکى موسبه‌ته‌ و پێشمان وایه‌ تازه‌ ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه‌ سه‌رکووت و کپ ناکرێن و رۆژ به‌ رۆژ زیاتر په‌ره‌ ده‌ستێنێ.
٢ـ مه‌سه‌له‌ى دانووستاندن له‌گه‌ڵ رژیمى کۆمارى ئیسلامى براوه‌یه‌ له‌لاى ئێوه‌ ئه‌ى چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ هاوکارن که‌ ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ماده‌ى ١٥ و ١٩ى ده‌ستوور له‌ئ٠Žێران له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى هاوکارى بکه‌ن یان ئه‌و هێزانه‌ى که‌ به‌دواى ده‌رفه‌تێکدان بۆ هاوکارى سیاسی له‌نێوخۆى وه‌لات و له‌چوارچێوه‌ى کۆمارى ئیسلامى دا؟
و/ مه‌سه‌له‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى شتێکه‌ که‌ هه‌ر لایه‌نه‌ و به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و تێر٠وانینى خۆى له‌م باسه‌ ده‌ر٠وانێ. ئێمه‌ وه‌ک سازمانى خه‌بات به‌ ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌رابردوو، هه‌روه‌ها ناسینى رژیم که‌ بێجگه‌ له‌فێڵ و پیلانگێر٠ى به‌و باوه‌ر٠ه‌ گه‌یشتووین که‌ هه‌ر جۆره‌ ووتووێژ و دانووستاندنێکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و نیزام و ده‌سه‌لاته‌، بێجگه‌ له‌ره‌نج به‌ خه‌سارچوون و زیانى سیاسی هیچ شتێکى تر نییه‌ و رژیم به‌ مه‌به‌ستى زه‌ربه‌ لێدان له‌ته‌ره‌فى به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێشنیار ده‌کات. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئێمه‌ تا ئێستا نه‌بۆته‌ کۆسپ له‌سه‌ر رێگاى دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى که‌ باوه‌ر٠یان به‌ دانووستان و ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیم هه‌یه‌ و لێره‌دایه‌ که‌ پلورالیزمى سیاسی خۆى ده‌رده‌خات. ئه‌وانه‌شى که‌ پێیان وایه‌ که‌ له‌چوارچێوه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران و له‌نێوخۆى وه‌لات دا کارى سیاسی ده‌کرێ، له‌ماهیه‌تى ئه‌و رژیمه‌ و ده‌سه‌لات حاڵى نین.
٣ـ له‌سه‌ر هه‌ڵس و که‌وتى موجاهدینى خه‌ڵق له‌هه‌رێمى کوردستان به‌ تایبه‌ت له‌٩٠ ه‌کان بۆچوونى جیاواز هه‌یه‌، ئایا ئه‌مه‌ کارى نه‌کردۆته‌ سه‌ر پێوه‌ندییه‌کان ئێوه‌ له‌باشوورى کوردستان و وه‌ک دۆستێکى رێکخراوى موجاهدین له‌مباره‌وه‌ ر٠اتان چییه‌؟
و/ ئه‌و باسه‌ى که‌ له‌سه‌ر هه‌ڵس و که‌تى موجاهدین له‌نه‌وه‌ده‌کاندا هه‌یه‌، بابه‌تێکه‌ که‌ تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ به‌ڵگه‌یێکى حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانى موجاهیدین بخه‌نه‌ روو. له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٣ به‌دواوه‌، زۆربه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌کانى ئه‌مریکا و ئینگلیس لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى موجاهیدین کرد و نه‌یانتوانى به‌ڵگه‌یێک له‌سه‌ر ده‌خاڵه‌تى موجاهیدین له‌کاروبارى عێراقدا بدۆزنه‌وه‌، هه‌روه‌ها زۆربه‌ى به‌رپرسانى عێراقى به‌ سه‌دام حوسێن و وه‌زیره‌کانى حکوومه‌تى پێشووى ئه‌و وه‌لاته‌ گیران، به‌لام هیچ کاک له‌زانیارییه‌کان له‌باره‌ى ده‌خاڵه‌تى موجاهیدین له‌کاروبارى عێراق و وه‌ک ده‌ڵێن سه‌رکووتى ر٠اپه‌رینى کورد به‌شدارى کردبێ. ده‌سه‌لاتدارانى کوردستان له‌زۆر بۆنه‌دا ر٠ایانگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ جۆره‌ به‌ڵگه‌یێک له‌به‌رده‌ست دا نییه‌ و له‌م باره‌وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ نووسراو له‌زۆر چاوپێکه‌وتن دا ئاماژه‌یان پێداوه‌.
٤ـ هاوکارى له‌گه‌ڵ موجاهیدنى خه‌ڵق بۆ ئێوه‌ بۆ بۆته‌ بنه‌ما که‌ له‌کۆنگره‌ به‌ تێکرای ده‌نگ ته‌ئکیدى له‌سه‌ر ده‌که‌ونه‌وه‌؟
و/ مه‌سه‌له‌ى هاوکارى و هاوپه‌یمانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدین خه‌ڵقى ئێران له‌سه‌ر ئه‌ساسی خه‌باتى ئازادادیخوازانه‌ى گه‌لانى ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ماف و ئازادیه‌کانیان و گه‌لى کوردیش یه‌کێکه‌ له‌و گه‌لانه‌. هاوکارى و پێوه‌ندى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نێکى سه‌رانسه‌رى خاوه‌ن بر٠یار و رابردووى دورودرێژى تێکۆشبان بۆ رزگارى گه‌لانى بن ده‌ست له‌ئێراندا نه‌ک هه‌ر بۆ سازمانى ئێمه‌ بگره‌ بۆ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌کانى ترى کوردى له‌کودستانى ئێراندا یه‌کێکه‌ له‌پێداویستیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانى خه‌بات و تێکۆشان له‌پێناو ئازادى و رزگارى و به‌ئاکام گه‌یاندنى هه‌وڵه‌کان. مادام ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ى کوردستانى ئێراندا خه‌بات ده‌که‌ین بۆ رووخانى رژیم و ده‌سته‌به‌رکردنى ماف و ئازادیه‌کانى گه‌لى کورد خه‌بات ده‌که‌ین، ناکرێ پێوه‌ندى و هاوکاریمان له‌گه‌ڵ هێزێکى سه‌رانسه‌رى خۆر٠اگر و به‌هه‌ڵوێست و خاوه‌ن نفوز و مێژووى موباره‌زاتى له‌دژى دوو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتى دیکتاتۆرى پاشایه‌تى و ئاخوندى نه‌بێ. ئێمه‌ هاوکارى و هاوخه‌باتى و هاوپه‌یمانیمان پێ له‌دوورى و دژایه‌تى و نامۆیی باشتره‌. مادام یه‌ک دژمن و یه‌ک وه‌لات و هه‌ده‌ف و ئاواتمان هه‌یه‌. دۆستایه‌تى و هاوپه‌یمان و دۆستایه‌تى،مه‌نتیقى ترین کاره‌ بۆ هه‌ر هێز و لایه‌نێکى سیاسی.
٥ـ به‌رنامه‌تان بۆ یه‌کریزى سازمانه‌کانى کوردى رۆژهه‌لات چییه‌ و کۆنگره‌ له‌وباره‌وه‌ چ ده‌سه‌لاتێکى داوه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تى؟
و/ سه‌باره‌ت به‌ یه‌کریزى و کۆده‌نگى هێز و لایه‌نه‌کانى ترى کوردى له‌کوردستانى ئێراندا کۆنگره‌ له‌سه‌ر هه‌رچى زیاتر هه‌وڵ دان بۆ کۆده‌نگى و یه‌ک هه‌ڵوێستى و نیزیکى له‌پێناو وه‌دیهاتن و به‌ ئاکام گه‌یاندنى شۆر٠ش و خه‌باتى نه‌ته‌وه‌که‌مان پێداگرى کرده‌وه‌ و سه‌رکردایه‌تى سازمانیشى راسپاردووه‌ تا له‌م باره‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵ و توانایێک بخاته‌ کار و به‌ پێی پێویست و توانا بۆ هاوکارى و کۆده‌نگى و پێکهاتنى پلاتفۆرمێکى هاوبه‌ش له‌هه‌وڵ دابێت.
٦ـ چ ئاڵوگۆرێک له‌په‌یر٠ه‌و و به‌رنامه‌ى ئێوه‌ دا پێکهاتووه‌؟
و/ له‌ کۆنگره‌دا به‌ خوێندنه‌وه‌ى هه‌ل و مه‌رجى ئه‌ورۆى شۆر٠شى کوردستان و پێداویستی و داخوازى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى کۆمه‌لانى خه‌ڵک سازمانى خه‌بات زۆر شتى له‌به‌رچاو گرتووه‌. هه‌م بارودۆخى کوردستان و داخوازییه‌کانى گه‌ل به‌ تایبه‌ت چین و توێژى پێگه‌یشتووى مه‌به‌ست بووه‌ و له‌ لایه‌کى تریشه‌وه‌ ته‌واوکه‌رى ئه‌و پرۆژه‌ و بر٠یار و به‌رنامانه‌ بووه‌ که‌ له‌کۆنگره‌ى سێ دا ده‌ستى پێکردووه‌ و ر٠چاوکراون. بۆیه‌ له‌ ئامانجه‌ گشتیه‌کانى به‌رنامه‌ى سازمان دا که‌ پێى وابوو فیدراڵى له‌هه‌ل و مه‌رجى ئێستا دا گونجاوه‌، له‌م کۆنگره‌دا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ که‌ "مافى دیارى کردنى چاره‌نووس" بۆ گه‌له‌که‌مان شتێکى ستراتژییه‌ و له‌قۆناغى ئێستا پێمانوایه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى وه‌زعی سیاسی و واقعیانه‌ و هه‌روه‌ها ته‌جروبه‌ وه‌رگرتن له‌بارودوخى هه‌رێمى کوردستان و ر٠ه‌وتى خه‌باتى گشتى گه‌لى کورد خودمختارى جێگرتر و په‌سه‌ند ده‌زانین.



14 سال و 9 ماه و 6 روز و 16 ساعت و 9 دقیقه پیش از این

ووتووێژى به‌ر٠ێز رێبوار حوسێنى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیا

ووتووێژى به‌ر٠ێز رێبوار حوسێنى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن