نار٠هزایهتى خه‌ڵکى بانه به هۆى جینایه‌تى نوێی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم
رۆژى دووشه‌ممه ٢٦ى رێبه‌ندان ١٥ى فێوریه‌ى ٢٠ ١٠ ، هێزه به‌کرێگیراوه‌کانى رژیمى ئاخوندى ته‌قه‌یان له چه‌ند که‌سی بێ تاوان له‌نزیک دێى سیاگوێز و چه‌مپاراو له‌سنوورى کوردستانى عێراق کردووه. به هۆى ئه‌و هێرشه‌ى هێزه به‌کرێگیراوه‌کانى رژیمى ئاخوندى چه‌ند که‌س بریندار و کوژراون. ناوى سێ که‌س له‌وان بریتیه له:
غه‌ریب کورى که‌ریم مه‌لا محه‌ممه‌د، نه‌جمه‌ى مام عه‌لى و کارزان کورى که‌ریم و که‌سێکى کوردستانى عیراق به ناوى ره‌سوڵ حه‌سه‌ن بریندار بووه. ره‌سول حه‌سه‌ن گهر٠ێندراوهته پێنجوێن. چه‌ند که‌س له‌بریندار و کوژراوه‌کانیش براونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى بانه به پێی دوایین هه‌واڵه‌کان خزم و که‌س و کارى ئه‌و کوژراو و بریندارانه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى بانه و فه‌رماندارى کۆبوونه‌وه و ناره‌زایه‌تیان له‌و جینایه‌ته‌ى ئاخوندان دهربر٠وه. جێگه‌ى باسه ئه‌و که‌سانه، هیچ بار و که‌ل و په‌لێکى قاچاغیان پێ نه‌بووه. به پێی زانیارییه‌کان به‌رپرسی ئه‌و هێرشه ناجوامێرانه‌یه که‌سێک بووه به ناوى سه‌رگورد پووریان مۆره‌ى به‌کرێگیراوى رژیمى ئاخوندى.