زیاتر له ٩٠ رۆژنامه‌وان له‌ماوه‌ى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ له‌ئێران گیراون
رێکخراوێکى نێوده‌وڵه‌تى پارێزه‌رى ئازادى مه‌تبووعات رۆژى سێ شه‌ممه ٢٧/١١/١٣٨٨ له راپۆرتى سالانه‌ى خۆى له‌باره‌ى ئازادى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى که ئێستاش ٢٣ نووسه‌ر و به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵ له‌گرتووخانه‌کانى ئێران دان ئه‌و وه‌لاته‌ى له‌دواى چین خستۆته ریزى دووهه‌مى وه‌لاتانى مه‌ترسیدار بۆ رۆژنامه‌وانان. له‌و راپۆرته داهاتوو،
ئێران یه‌کێک له گه‌وره‌ترین سه‌رکووته‌کانى به‌ربلاو و وه‌حشیانه‌ى تا ئه‌و جێیه‌ى له‌بیرمابێ به خۆوه دێوه. ئه‌و راپۆرته له‌کاتێک دا بلاوبۆته‌وه که پێشتر رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور له به‌یانیه‌یێک باسى له زیندانى بوونى ٤٢ رۆژنامه‌وان له گرتووخانه‌کانى ئێران کردبوو. ئه‌و سازمانه رایگه‌یاندبوو، ته‌نیا له‌دواى کۆتایی هاتنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى خوولى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران، زیاتر له ١٠ ٠ رۆژنامه‌وان گیراون و زیاتر له ٥٠ رۆژنامه‌وانیش ناچار به جێهێشتنى ئێران بوونه.