جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

که‌مانچه‌ ژه‌نى ناودارى کورد وه‌لى ره‌حیمى (وه‌لى عاشق) کۆچى دوایى کرد

که‌مانچه‌ ژه‌نى ناودارى کورد وه‌لى ره‌حیمى (وه‌لى عاشق) کۆچى دوایى کرد

هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگ و پێشه‌نگ له‌ بوارى مۆسیقا، که‌مانچه‌ ژه‌ن وه‌لى ر٠ه‌حیمى ناسراو به‌ (وه‌لى عاشق) له‌ ته‌مه‌نى ٧٧ ساڵى دا ماڵئاوایى یه‌کجارى کرد. به‌پێى هه‌واڵ هونه‌رمه‌ند له‌ دێى ئاشخانه‌ى شارى بێجنۆرد به‌هۆى سه‌کته‌ى دڵ کۆچى دوایى کرد.
مامۆستا وه‌لى به‌ یه‌کێک له‌ که‌مانچه‌ ژه‌نه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانى ناوچه‌ى

کرمانجى خوراسان ناسرابوو که‌ شاره‌زایێکى باشى له‌ میلۆدى گۆرانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌بوو و له‌ که‌مانچه‌ ژه‌نى دا بێ وێنه‌ بوو.
مامۆستا وه‌لى ره‌حیمى ساڵى ١٩٣٢ له‌ ناوچه‌ى ئاشخانه‌ى سه‌ر به‌ شارى بێجنۆرد له‌ دایک بووه‌ و له‌ ته‌مه‌نى ٨ ساڵیه‌وه‌ به‌هۆى باوکیه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش که‌مانچه‌ژه‌نێکى لێزان بووه‌، ده‌ستى به‌ ژه‌نینى که‌نانچه‌ کردوه‌.
ته‌رمى هونه‌رمه‌ند وه‌لى ره‌حیمى به‌ به‌شدارى ژماره‌یێکى به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆستان له‌ دێى ئاشخانه‌ى شارى نێجنۆردى ناوچه‌ى کرمانجى باکوورى خوراسان به‌خاک سپێردرا.

14 سال و 9 ماه و 4 روز و 16 ساعت و 9 دقیقه پیش از این

که‌مانچه‌ ژه‌نى ناودارى کورد وه‌لى ره‌حیمى (وه‌لى عاشق) کۆچى دوایى کرد

که‌مانچه‌ ژه‌نى ناودارى کورد وه‌لى ره‌حیمى (وه‌لى عاشق) کۆچى دوایى کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن