جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیگه‌رانى ده‌ر٠بر٠ینى ئه‌مریکا، فه‌رانسه‌ و روسیه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى ئێران

نیگه‌رانى ده‌ر٠بر٠ینى ئه‌مریکا، فه‌رانسه‌ و روسیه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى ئێران

رێکه‌وتى ١٢ى فێوریه‌ى ٢٠ ١٠ ، ده‌وڵه‌ته‌کانى ئه‌مریکا، فه‌رانسه‌ و روسیه‌ له‌ نامه‌یێکى هاوبه‌ش بۆ ئاژانسی نێوه‌ده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌ویه‌ن پێیان داگرت که‌ کرده‌وه‌ى ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌رى ئێران بۆ پالاوته‌کردنى ئۆرانیوم به‌ خه‌ستایی زیاتر پاساوهه‌ڵگر نییه‌ و نیگه‌رانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و گومان له‌مه‌ر٠ هه‌وڵى ئێران

بۆده‌ست خستنى چه‌کى ناوکه‌یی به‌ره‌وسه‌ر ده‌بات. له‌واشینگتۆنیش، ووته‌بێژى کۆشکى سپى له‌کونفرانسێکى هه‌واڵده‌رى دا گووتى، ده‌وڵه‌تى ئێران شێوه‌ى کارى خۆى نه‌گۆر٠ێ، ده‌بێ چاوه‌ر٠وانى ئه‌نجامى بر٠یاره‌کانى بێت. ناوبراو هه‌روه‌ها وتى: هیچ بژارده‌یێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنى موناقشه‌ و مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی ئێران یه‌ک له‌وان بژارده‌ى هێرشی نیزامى وه‌لا نه‌ندراوه‌. جێگه‌ى باسه‌ له‌رۆژانى رابردوو بێنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل بۆ ر٠اکێشانى سه‌رنجى روسیه‌ بۆ توندتر کردنى گه‌مارۆکانى سه‌ر ئێران بۆ ئه‌و وه‌لاته‌ سه‌فه‌رى کردبوو.

14 سال و 9 ماه و 4 روز و 16 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

نیگه‌رانى ده‌ر٠بر٠ینى ئه‌مریکا، فه‌رانسه‌ و روسیه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى ئێران

نیگه‌رانى ده‌ر٠بر٠ینى ئه‌مریکا، فه‌رانسه‌ و روسیه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن