کوژران و بریندار بوونى ٩ کاسبکارى بانه
به پیى دوایین هه‌واڵه‌کان له هێرشی نامرۆڤانه‌ى هێزه چه‌کداره‌کانى رژیمى ئاخوندى له ٢٦ى رێبه‌ندانى بۆ سه‌ر کاسبکارانى بێ تاوان له‌ناوچه‌ى سنوورى چهمپاراوى بانه زانرا که ژماره‌ى قوربانیان ٩ که‌س بووه و غه‌ریب کورى که‌ریمى مه‌لا محه‌ممه‌د و نجم ا‌لدین کورى مام عه‌لى خه‌ڵکى ناوچه‌ى بله‌کێ کوژراون و یاسین
کورى عهبدوللا٠Ž و ئیبراهیم کورى سه‌عید و کارزان کورى که‌ریم و ٤ که‌سی تر به توندى بریندار بوونه. ئه‌و هێرشه لهجهریانى که‌مینێک و به هاویشتنى نارنجۆک و ته‌قه‌کردنى راسته‌وخۆ و له‌نیزیکه‌وه به‌رێوه‌چووه. جێگه‌ى باسه، ته‌نیا له سێ مانگى پاییز‌ى ئه‌مساڵ لانى که‌م ١٨ کاسبکارى ناوچه مهرزییهکانى کوردستانى ئێران به هۆى هێرشی به‌کرێگیراوانى رژیمى ئاخوندى کوژراو و لانى که‌م ٢٩ که‌سیش بریندار بوونه. خه‌ڵکى به‌ش مه‌ینه‌تى کوردستان به‌هۆى هه‌ژارى و نه‌بوونى پیشه‌ى گونجاو و بێکارى روو له‌مه‌رزه‌کان ده‌که‌ن بۆ په‌یداکردنى بژیوى خۆیان و ماڵ و منداڵیان و له‌به‌رانبه‌ر دا جینایتکارى ئاخوندى به جێی دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى دروست وهلامى خه‌ڵک به گولله و ئاسن ده‌داته‌وه.