ئاڵمان سه‌فیرى خۆى له ئێران بانگهێشت کرد
رۆژى شه‌ممه ٦ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ٢٧ى سیپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان گووتى: به هۆى به‌شدارى سه‌فیرى ئه‌و وه‌لاته له رێ و ره‌سمى رێژه‌ى حه‌وتووى به ناو دیفاعى پیرۆز، سه‌فیرى خۆى بانگهێشت کردوه‌ته‌وه بۆ ئاڵمان.
ئه‌و ووته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان هه‌واڵى حه‌وتوونامه‌ى ئیشپیگلى له‌و باره‌وه ته‌ئید کرد و گووتى: هربرت، هانزویتس سه‌فیرى ئاڵمان لاى رژیمى ئێران بانگکراوه بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان.
به پێى نووسراوه‌ى حه‌وتوونامه‌ى ئیشپیگلى چاپى ئاڵمان، فرانک والتر ئه‌شتاین مایر، داواى له سه‌فیرى ئاڵمان له تاران کردوه تا رۆژى دوو شه‌ممه ٢٩ى سیپتامبر له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان ئاماده بێت.
به پێى ر٠اپۆرتى ئه‌و حه‌وتوونامه، ئه‌شتاین مایر زۆر ناره‌حه‌ته له‌وه‌ى که سه‌فیرى ئاڵمان به‌شدارى له‌و رێ و ره‌سمه‌ى رژیم دا کردوه.