جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێش بینى هه‌لاوسانى ٥٠  له‌سه‌دى بۆ ساڵى داهاتوو له‌ئێران

پێش بینى هه‌لاوسانى ٥٠  له‌سه‌دى بۆ ساڵى داهاتوو له‌ئێران

ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیم له‌کاتى پیش که‌ش کردنى پرۆژه‌ یاساى بووجه‌ى ساڵى ١٣٨٩ ده‌یگووت: به‌ به‌ریچ,ه‌بردنى مه‌به‌ستدارکردنى یارانه‌کان له‌ساڵى داهاتوو، نه‌قدینه‌گى (هه‌لاوسانى پووڵ) له‌ئێران کۆ ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌لاوسان ده‌گاته‌ ١٠  له‌سه‌د و له‌نیوه‌ى به‌رێوه‌بردنى به‌رنامه‌ى پێنجه‌م ده‌گاته‌ ٥ له‌سه‌د. به‌لام له‌به‌رانبه‌ردا کارناسانى ئابوورى به‌پشت

به‌ستن به‌ تیورییه‌ عیلمیه‌کانى ئابوورى له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که‌ به‌ به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى مه‌به‌ستدارکردنى یارانه‌کان و به‌ره‌ڵلاکردنى نرخه‌کان، هه‌لاوسان له‌ساڵى داهاتوو ده‌گه‌ێنێته‌ ٥٠ ـ ٤٠  له‌سه‌د. نوێنه‌رى پێشووى خاوه‌ن کارانى رێکخراوى جیهانى کاریش ووتى: لابردنى یارانه‌کان هێڵى هه‌ژارى بۆ سه‌رووى یه‌ک میلیون تمه‌ن به‌ره‌وسه‌ر ده‌بات و نرخى هه‌لاوسانیش ده‌گاته‌ ٤٠  له‌سه‌د. ناوبراو زیادى کرد: به‌رنامه‌ى لابردنى سفره‌کانى پوولى نه‌ته‌وه‌یی و به‌ره‌وسه‌ر چوونى راده‌ى هێنانه‌ناوه‌وه‌(واردات)، له‌ ئاکامدا به‌ره‌وسه‌رچوونى زیاترى نرخى بیکارى به‌دواوه‌ ده‌بێت. ناوبراو به‌ ئیشاره‌کردن به‌وه‌ى که‌ ٢٠  هه‌زار میلیارد تمه‌ن به‌شی خه‌ڵک له‌ ٤٠  هه‌زار میلیارد تمه‌ن(به‌پێی پێش بینى بووجه‌ى ساڵى داهاتوو) لانى که‌م ١٢ له‌سه‌د نرخى هه‌لاوسان به‌ره‌وسه‌ر ده‌بات. جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌ که‌ پێشتر هێڵى هه‌ژارى به‌ ٩٠ ٠  هه‌زار تمه‌ن راگه‌یه‌ندرابوو، که‌ هه‌ر به‌و پێیه‌ له‌ساڵى داهاتوو حه‌ق ده‌ستى که‌متر له‌ ٥٠ ٠  هه‌زار تمه‌ن بژیوى بنه‌ماڵه‌ کرێکاریه‌کان که‌ ٤ که‌س و زیاترن ده‌خاته‌ مه‌ترسییێکى جیددییه‌وه‌.


14 سال و 9 ماه و 2 روز و 13 ساعت و 48 دقیقه پیش از این

پێش بینى هه‌لاوسانى ٥٠  له‌سه‌دى بۆ ساڵى داهاتوو له‌ئێران

پێش بینى هه‌لاوسانى ٥٠  له‌سه‌دى بۆ ساڵى داهاتوو له‌ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن