به بۆنه‌ى ٢ى ر٠هشهممه رۆژى ج٠یهانى زمانى زگ‌ماک
سه‌یید کامیل نورانى فه‌رد
زمان گه‌وره‌ترین داهاتى فه‌رهه‌نگى مرۆڤایه‌تیه و ر٠هوتى به‌ره‌وپێش چوونى مرۆڤایه‌تى له رێگه‌ى زمانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ جیل و نه‌سله‌کانى داهاتوو و ئه‌گه‌ر زمان له کۆمه‌ڵگایێک بستێندرێته‌وه چه‌رخه‌ى به‌ره‌وپێش چوونى کۆمه‌لایه‌تى مرۆڤ ده‌وێستێ. پاراستن و به‌هێزکردنى فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پوورى کۆمه‌ڵگایێک به‌پاراستن و به‌هێزکردنى زمانى ئه‌و کۆمه‌ڵگایه دێته‌دى، ئه‌وه زمانه که رابردوو و داهاتوو به یه‌ک ده‌به‌ستێته‌وه و گه‌وره‌ترین ده‌ور لهر٠هوتى گه‌شه‌سه‌ندنى کۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگى کۆمه‌ڵگاکان ده‌بینێ.
چه‌نده زمان له‌ژیانى مرۆڤدا ده‌ور و کاریگه‌رى هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش زمانى دایکى، کاریگه‌ره له‌سه‌ر پێش که‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى کۆمه‌ڵگاکان له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانى کۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگى و...هتد. سهرهر٠اى ئه‌وانه‌ش ده‌رکه‌وتووه قسه‌کردن به زمانى زگماکى به گه‌شه سه‌ندن و شوناسخوازى پته‌وترى مندالان و هه‌ڵسووکه‌وتى باشترى ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ساره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له‌قۆناغى جه‌وانى و پێگه‌یشتووى دا ده‌ورى ئه‌رێنى ده‌بینێ. پسپۆر٠ان و لێکۆڵه‌ره‌وان ده‌ریانخستووه که قسه‌کردن و خوێندن به زمانى زگماکى هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که‌سانێکى به‌هره‌مه‌ند و به توانا و خه‌لاق دروست ببێ.
له‌کاتێک دا که زۆربه‌ى وه‌لاتانى خاوه‌ن زمانه جیاجیاکان به‌و حه‌قیقه‌ته ده‌زانن که زمانى جۆراوجۆر مایه‌ى پێش که‌وتن و مانه‌وه‌ى شارستانیه‌ته‌کانه و له‌هه‌وڵى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌دان و پاراستنى زمانه جۆراوجۆره‌کانن، وه‌کوو سوئیس که ٤ زمانى لێکجیاوازى تێدایه و هێندوستان ٧٠ زمانى تێدایه‌و هه‌مووش به‌یه‌ک ر٠اده رێزیان لێده‌گیرێ و به‌کارده‌هێندرین و هه‌رگیز به کۆسپێک نایه‌نه ئه‌ژمار له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌و وه‌لاتانه و هه‌روه‌ها له‌کاتێکدا که ته‌واوى هه‌وڵه‌کانى جیهان له‌پێناو ئه‌وه‌دایه که پێش له له‌ناوچوونى زمانه جیاجیاکان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان بگیردرێ و سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانیش به‌هه‌ست کردن به‌و راستیه له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٠ رۆژى ٢١ى فێوریه‌یان وه‌کوو رۆژى جیهانى زمانى زگماکى دیارى کردووه و پێشنیاریان به وه‌لاتان کردووه که سیسته‌مى بارهێنان و په‌روه‌رده‌ى خۆیان به شێوه‌یێک دار٠ێژن که زمانى زگماکى بپارێزرێ، به‌داخه‌وه شاهیدین که ده‌سه‌لاتدارانى دژه مرۆڤى ئێران به بیانووى دوور له‌راستى وه‌کوو په‌ره‌دان به بیرۆکه‌ى ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌بی و له‌تکردنى ئێران له‌هه‌وڵى توانه‌وه و له‌ناوبردنى زمانه جیاوازه‌کانى تر‌ى پێکهاته‌ى ئێرانن و له‌رێگه‌ى به فه‌رمى ناسین و بالاده‌ست کردنى زمانى فارسی، به‌سه‌ر هه‌موو پێکهاته‌ى ئێران له‌یاساى بنهر٠هتى ئێران(له‌کاتێکدا که ئێران خاوه‌ن چه‌ندین نه‌ته‌وه و زمان و فه‌رهه‌نگى جیاوازه) خه‌ساره‌تێکى هه‌ره گه‌وره‌یان له‌زمانه جیاوازه‌کانى پێکهاته‌ى ئێران داوه و به‌و شێوه‌یه رۆژانه له‌مه‌دره‌سه و خوێندگاکان سووکایه‌تى به زمانه جیاجیاکان ده‌کرێ و مندالانى غه‌یره فارسى ئێران له‌کاتى چوون بۆ خوێندنگه له‌ناوکاو بێ ئه‌وه‌ى شاره‌زاییان هه‌بێ ده‌که‌ون به سه‌ر زمانێکى نامۆ که تا ئه‌و کاته نه‌قسه‌یان پێکردووه و نه گوێیان لێبووه. به‌رده‌وام ده‌بێ سه‌رنجیان له‌لاى ماناى ووشه‌کانى مامۆستا بێ که به زمانێکى جیاواز له‌زمانى خۆیان ده‌دوێ. یه‌کێک له‌سیاسه‌ته‌کانى دژه مرۆڤى ئاخوندى درێژه‌کێشانى ئه‌و ر٠هوتهیه بۆ لاوازى و ته‌نانه‌ت له‌ناوچوونى زمانه جیاجیاکان له‌ناو ئێران‌دا.
به زانینى ئه‌و حه‌قیقه‌تانه سازمانى خه‌بات وێراى سێ حیزبی تر‌ى کوردستانى ئێران له‌راگه‌ێندراوێکى هاوبه‌ش دا داواى له‌سه‌رجه‌م کۆمه‌لانى خه‌ڵکى کوردستان کرد که رێز له‌و رۆژه گرینگه به له‌به‌رکردنى جه‌ل و به‌رگى کوردى و چالاکى تر‌ى پێوه‌ندیدار بگرن و هه‌روه‌ها داواى له‌کورده‌کانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتیش کردووه که له‌به‌رده‌م سه‌فارتخانه‌کانى ئێران و رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، په‌یره‌وه‌ى کردنى ئه‌وسیاسه‌ته له‌لایه‌ن رژیمى ویلایه‌تى فه‌قیه مه‌حکووم بکه‌ن و داواى یارمه‌تى له وه‌لاته دیموکراته پێش که‌وتووه‌کانى جیهان بکه‌ن که بۆ پارستن و گه‌شه‌دان به زمانى زگماکى یارمه‌تیمان بده‌ن و به یه‌ک ده‌نگ هاوارى مافخوازى گه‌لى کورد به گوێى دیکتاتۆران و وه‌لاتانى جیهان دا بده‌ن.