به‌رێوه‌چوونى چالاکى ته‌بلیغاتى
ئه‌ندامان و دۆستانى سازمان به بۆنه‌ى ٢ى ر٠هشهممه رۆژى جیهانى زمانى زگ‌ماک له شاره‌کانى بۆکان، بانه و سه‌قز چالاکى ته‌بلیغاتیان به شێوه‌ى دروشم نووسین له‌سه‌ر دیواره‌کان و بلاوکردنه‌وه‌ى دروشم و هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شی ٤ حیزبی سیاسی کوردستانى ئێران به‌و بۆنه‌وه به‌رێوه‌بردووه.
ئه‌ندامان و دۆستانى سازمان له‌شارى سه‌قز له‌و شوێنانه چالاکى ته‌بلیغاتیان به‌رێوه‌برد، گهر٠هکى بلوارى بهارستان، سیل‌و و سی و دوو میترى ، پارکى لاله، شه‌قامى حافز گهر٠هکى شاناز و ته‌پى مالان و که‌ریم ئاوا و به‌رد بر٠ان و هه‌روه‌ها لهدێهاتهکانى کێله‌شین و میره‌دێ تراکت و ئێعلامیهیان بلاوکردۆته‌وه و له‌شارى بۆکانیش لهگهر٠هکهکانى کوڵ ته‌په، کوى فه‌رهه‌نگیان، ئه‌میرئاوا، گه‌ره‌کى ئه‌بوزه‌ر، کهمهربهندى چالاکى ته‌بلیغاتى به‌رێوه‌چووه.
له‌شارى بانه گهر٠هکى ئازاده‌گان، شاره‌کى ته‌وحید، گهر٠هکى بیمارستان، گهر٠هکى پاساژى خدرى و به‌رده‌م ئاموزش و په‌روه‌رش، قوتابخانه‌ى راهنمایی لاهورى و گهر٠هکى خوار مزگه‌وتى جامیع و هه‌روه‌ها له دێهاته‌کانى کانى سوور، کۆخان، ساوان، شوێ بهبهرینى چالاکى ته‌بلیغاتى به‌رێوه‌چووه.
ده‌ستخۆشی به یه‌که‌یه‌که‌یان ده‌ڵێن و هیوامان وایه له‌خزمه‌ت به گه‌ل و سازمان به‌رده‌وام بن.