جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆکشتنى ٣ ژن له‌کوردستان

خۆکشتنى ٣ ژن له‌کوردستان

له‌رۆژى ٢١ ى رێبه‌ندان له‌شارى مه‌ریوان مێهرانه‌ى شه‌ریفى به‌ هۆى کێشه‌ى کۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌ کۆتایی به‌ ژیانى خۆى هێنا، ناوبراو ساڵى رابردوو مێردى کردبوو. هه‌روه‌ها رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢٩ى رێبه‌ندان "ویدا عزیزیانى" که‌ به‌ هۆى کێشه‌ى خانه‌واده‌ییه‌وه‌ خۆى سووتاندبوو له‌ بیمارستانى

بێعسه‌تى شارى سنه‌ به‌ هۆى قوڵ بوونى بر٠ینه‌کانى پاش حه‌وتوویێک ده‌مرێ. به‌ پێى هه‌واڵێکى تر ژنێکى تر خه‌ڵکى تازاواى سه‌ر به‌ شارى جوانرۆ به‌ ناوى "ره‌عنا" که‌ ٧ منداڵیشى هه‌بوو خۆى سووتاند و به‌ هۆى سووتانه‌وه‌ مرد. خۆکوژى له‌کوردستان به‌ هۆى نه‌بوونى پشتیوانى قانونى و باو بوونى داب و نه‌ریته‌ کۆنه‌ کۆمه‌لایه‌تى و که‌له‌پووییه‌کان رۆژ به‌ رۆژ وه‌ک دیارده‌یێکى ئاسایی له‌زیادبوون دایه‌. جێگه‌ى باسه‌ موسه‌وى، به‌رێوه‌به‌رى گشتى ده‌فته‌رى خه‌ساره‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کانى بێهزیستى ئه‌مرۆ ٥/١٢/١٣٨٨ له‌دیمانه‌یێک له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى مێهر رایگه‌یاند، به‌ پێى سه‌رژمێرییه‌کانى بێهزیستى ئامارى خۆکوژى له‌ئێران ٧ که‌س له‌ ١٠ ٠ ٠  نه‌فه‌ر و له‌ژێر ٣٠  ساڵه‌وه‌یه‌.

14 سال و 8 ماه و 28 روز و 11 ساعت و 46 دقیقه پیش از این

خۆکشتنى ٣ ژن له‌کوردستان

خۆکشتنى ٣ ژن له‌کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن