گیرانى عه‌بدولمالیک ریگى رێبه‌رى جوندوڵلاى به‌لوچستان
هه‌واڵده‌رییه‌کانى رژیمى ئێران له‌زمان وه‌زاره‌تى ئیتلاعات هه‌واڵیان دا که عه‌بدولمالیک ریگى گیراوه. رێکه‌وتى ٥/١٢/١٣٨٨ شیرکه‌تى فرۆکه‌وانى قرقیزستان رایگه‌یاند، که فرۆکه‌یێکى ئه‌و وه‌لاته رۆژى سێ شه‌ممه کاتێک که به‌سه‌ر ئاسمانى ئێرانه‌وه بووه له‌لایه‌ن ٢ فرۆکه‌ى شه‌رکه‌ر ناچار به نیشتنه‌وه کراوه و پاشان ٢ که‌س له دانیشتووانیان گرتووه.
پیش‌تر وه‌زیرى ئیتلاعاتى ئێران حه‌یده‌ر موسلحى گوتبووى که ریگى ٥ مانگ له‌ژێر چاودێرى دابووه و له‌جه‌ریانى سه‌فه‌رێکى ئاسمانى نێوان دوبه‌ى و قێرقیزستان گیراوه. له‌کاتێک دا که لێپرسراوانى رژیم ئیدعاى پشتیوانى وه‌لاتانى رۆژئاوا له جوندوڵلا ده‌که‌ن ، ئه‌و حیزبه له به‌یانیه‌یێکى ره‌سمى دا بلاوى کرده‌وه که رێبه‌ره‌که‌یان به هۆى زانیارى سرویسه زانیارییه‌کانى رۆژئاوا گیراوه. جوندوڵلا که ناوى خۆى نابووه جولانه‌وه‌ى خۆراگریی خه‌ڵکى ئێران له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٣ چه‌ندین عه‌ملیاتى له ناوچه‌کانى باشورى رۆژهه‌لاتى ئێران له‌دژى هێزه‌کانى رژیمى ئێران به‌رێوه‌برد. جوندوڵلا بۆ گه‌یشتنى خه‌ڵکه به‌لوچ و مافى سوننیه‌کانى به‌لوچستان له ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ا.