راپۆرتێک له‌سه‌ر ئیحتمالى هێرشی نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئاخوندى
به پێى ئه‌و هه‌والانه‌ى که له‌ده‌زگا زانیارییه‌کانى نێوده‌وڵه‌تى بلاوبۆته‌وه، ماشێن و دام و ده‌زگاى سه‌ربازى و زانیارى ئه‌مریکا و ئیسرائیل توانیویانه له هێندێک له‌ناوچه‌کانى ئیستراتژى و نزیک له‌ئێران جێگر بن.
هه‌روه‌ها باس له‌جم و جوولى هێندێک که‌شتى شه‌رکه‌رى ئه‌مریکا له که‌ناره‌کانى نزیک ئێران ده‌کرێ.
ئه‌و جم و جووڵانه له‌کاتێک دایه که باراک ئۆباما ٣٠ ژانویه له ووتووێژێک دا ئاماده‌یى وه‌لاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌لاتى عه‌ره‌بی وه‌ک ئیماراتى یه‌کگرتوو، کویت و به‌حره‌ین بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر نه‌وعه عه‌ملیاتێکى نیزامى حیزبوڵلا له‌کاتێ هێرشی ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆسه‌ر دام و ده‌زگا ئه‌تۆمیه‌کانى ئێران دهربر٠ى. هه‌روه‌ها ده‌وترێ که پێنتاگۆن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێ ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى له ناوچه‌ى که‌نداوى فارس به‌ره‌وسه‌ر ببات. ئاڵوگۆرێکى تر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بانگکردنه‌وه‌ى هێزه زه‌خیره‌کانه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی سوریه و جێگرکردنیان له‌ناوچه‌ى به‌رزاییه‌کانى جه‌ولان. حیزبوڵلاش ئاماده‌یی خۆى له‌ناوچه‌کانى باشور و رۆژئاواى لوبنان راگه‌یاندوه. سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌کانى رۆژئاوا و ئیسرائیل ده‌ڵێن، ئه‌و خۆته‌یارکردنانه له جه‌ریانى رێکه‌وتنامه‌ی ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌رى نێوان رژیمى ئێران و سوریه و حیزبوڵلا هاتۆته‌دى. ده‌گووترێ که ٣ لایه‌ن به‌ڵێنیان داوه به شێوه‌ى هاوبه‌ش کار بکه‌ن و ووتووێژه ته‌له‌فوونیه‌کانى لێپرسراوانى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ حیزبوڵلا و سه‌فه‌رى مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ رێبه‌رانى حیزبوڵلا و هه‌روه‌ها یارمه‌تیه ماڵیه سه‌رسوورهێنه‌ره‌کان بۆ ئه‌و تاقمه ئه‌گه‌رى راستى ئه‌و زانیاریانه زیاتر ده‌کات. جێگه‌ى باسه هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌رى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ سوریه ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا داواى له‌و وه‌لاته کرد که له رژیمى ئاخوندى دوور که‌وێته‌وه.