رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ٢١ى مارسی وه‌کوو رۆژى جیهانى نه‌ورۆز ناساند
کۆمه‌ڵى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌کان له دانیشتنى خۆى له‌رۆژى سێشه‌ممه ٢١ى مانگى مارس ی وه‌کوو رۆژى جیهانى جێژنى نه‌ورۆز به ره‌سمى ناساند و له رۆژمێرى خۆى جێگرى کرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوى ده‌فته‌رى پێوه‌ندییه گشتیه‌کانى کۆمه‌ڵى گشتى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان دا هاتووه که ئه‌مرۆکه زیاتر له ٣٠ ٠ ملیۆن که‌س له‌ئێران، ئه‌فغانستان، تاجیکستان، کۆمارى ئازه‌ربایجان و باقى وه‌لاتانى ئاسیاى ناوهر٠است و قه‌فقاز، له‌ناوچه‌ى باڵکان، ده‌ریای ر٠هش و رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست وه‌رزى به‌هار به داب و نه‌ریتى کۆنى جێژنى نه‌ورۆز که باس له‌پێکه‌وژیان و هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ سروشت ده‌کا، جێژن ده‌گرن.