رایس ده‌ڵێ: رژیمى ئێران پشتیوان و سه‌رچاوه‌ى ئابوورى ترۆریستى نێونه‌ته‌وه‌ییه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له ووتووێژ له‌گه‌ڵ تلویزیونى فاکس نیوز، رژیمى ئێرانى به پشتیوان و سه‌رچاوه‌ى ئابوورى ترۆریسمى نێونه‌ته‌وه‌یی ناوهێنا و زیادى کرد که ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر ههر٠هشهکانى رژیم، بێ هه‌ڵوێست نابێ.
پێش که‌ش کارى فاکس نیوز ووتووێژه‌که‌ى به پر٠سیار له باره‌ى قسه‌کانى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ده‌ست پێ کرد و گووتى، ئه‌حمه‌دى نژاد گووتى که ئیسرائیل شکست دێنێ و ئیمپراتورى ئه‌مریکا له جیهان گه‌یشتۆته کۆتایی رێگه؟
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له وه‌لام دا گووتى: ئه‌و قسانه بۆ ئێمه‌ى ده‌رده‌خا که ئه‌حمه‌دى نژاد کێ یه و ناووه‌رۆکى رژیمه‌که‌یمان وه‌بیر دێنێته‌وه، رژیمى ئێران ده‌بێ بزانێ که ئه‌مریکا به هێزه‌وه ر٠اوهستاوه و به‌هێزه‌وه له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانى ر٠اوهستاوه و دیفاع له هاوپه‌یمانه‌کانى ده‌کا.
فاکس نیوز زیادى کرد، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێش که کاردانه‌وه‌ى ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌دا چى ده‌بێ؟ کاتێ رژیمى ئێران بر٠یارى به کارهێنانى چالاکیه ناوکه‌ییه‌کانى بدا، ئێمه ده‌بێ چى بکه‌ین؟
کاندولیزا رایس له وه‌لامدا گووتى: ئه‌وه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که ده‌ست پێ ر٠اگهیشتنى رژیمى ئێران به چه‌کى ناوکه‌یی چ شێواویێکى لێ ده‌که‌وێته‌وه و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌یه که ئێمه کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه ئه‌و رژیمه تواناى نه‌گاته ئه‌و حاسته. هه‌نگاوه‌کانى ئێمه هه‌ر ئه‌وه نیه که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه به‌رێوه‌ى ده‌به‌ین، به‌ڵکوو له رێگه‌ى ئه‌و ئابڵوقانه‌وه‌یه که ئه‌مریکا و ئوروپا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن.
رایس گووتى: رژیمى ئێران ههر٠شهیێکى جیددیه، ئه‌و رژیمه کێشه‌یێکى گه‌وره‌یه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و ههر٠هشانهى که ده‌یکا ته‌نیا به هۆى هه‌وڵه ناوکه‌ییه‌کانیه‌وه نیه به‌ڵکوو ئه‌و رژیمه پشتیوان و سه‌رچاوه‌ى ئابوورى ترۆریسمى نێونه‌ته‌وه‌ییه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه رێگه‌مان له‌وه گرتووه پێوه‌ندى به بانکانى رژیمى ئێرانه‌وه بکرێ، ئه‌و رژیمه پشتیوانى ئابوورى له حیزب ا... و حه‌ماس ده‌کا و که روونه ئه‌وه ههر٠هشهیه. هه‌روه‌ها ئه‌و رژیمه ته‌نیا ههر٠هشه نیه بۆ سه‌ر عێراق، له عێراق دا له هه‌ر شوێنێک هه‌ستمان به ههڵسوور٠انى تێکده‌رانه‌ى کردبێ به دوایاندا چووین و ئه‌و کاره‌مان ئاکامى باشى بووه.
فاکس نیوز پرسى: ئایا ر٠هوایه بڵێین رژیمى ئێران له ئێستادا له هه‌وڵى دارشتنى گه‌لاڵه‌ى شه‌ر٠ دایه؟
رایس له وه‌لامدا گووتى: پێم وایه که ئه‌وه لێکدانه‌وه‌یێکى راسته و ته‌نیا دژ به ئه‌مریکا و ئیسرائیل نیه، ئه‌وان هێزێکى تێکده‌رن له ناوچه‌که و ئه‌وه جێگه‌ى داخه، چوونکه خه‌ڵکى ئێران خه‌ڵکێکى باشن و فه‌رهه‌نگێکى ده‌وڵه‌مه‌ندیان هه‌یه، به‌لام ئه‌و رژیمه به‌راستى ههر٠هشهیه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له کۆتایی دا له‌گه‌ڵ خۆشحاڵى به‌بۆنه‌ى به‌رێوه چوونى نار٠هزایهتى دژ به پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد گووتى: له باره‌ى رژیمى ئێران ئه‌ندامانى هه‌ر دوو حیزبی گه‌وره‌ى ئه‌مریکا هاو ر٠ان.