مانگرتنى زیندایێکى کوردلهزیندانهکانى رژیمى ئاخوندى
په‌خشان عه‌زیزى حهڵکى شارى مه‌هاباد ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه و خوێندکارى به‌شی "مهددکارى کۆمه‌لایه‌تى" لهزانستگاى تارانه. ناوبراو که سێ مانگ لهمهوپێش له‌گه‌ڵ ٢ ره‌فیقى خوێندکارى دیکه‌ى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه ده‌گیرێ، هه‌نووکه له‌ژوورى تاکه‌که‌سی دایه.
ناوبراو له‌بارودۆخێکى ناڵه‌بارى جه‌سته‌یی دایه و به هۆى ئه‌و فشاره روحیانهى که له لێکۆڵینه‌وه‌کان هاتۆتهسهرى له‌که‌شێکى ناڵه‌بار به‌سه‌ر ده‌با. جێگه‌ى باسه ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر ٢ کچه خوێندکاره‌که‌ى تر که له‌گه‌ڵ په‌خشان گیرابوون به دانانى بارمته ئازاد ده‌کرێن و تا ئێستا چه‌ندین جار به‌ڵینى ئازادى په‌خشانیان به دانانى بارمته داوه، به‌لام تا هه‌نووکه به‌ڵێنه‌که‌یان جێ به جێ نه‌کردووه. هه‌ر به‌و هۆیه ناوبراو ئێستا مانى له‌خواردن گرتووه.