بانگه‌وازى چه‌ند ئاخوندێک بۆ به‌رێوه‌بردنى ئیعدامى به کۆمه‌ڵى زیندانیه‌سیاسیه‌کان
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونى کۆنگره‌ى جیهانى دژى ئیعدام که له رێکه‌وتى ٦/١٢/١٣٨٨ له ژێنۆ ده‌ستى پێکردووه، ئاخوندێکى لایه‌نگرى مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد خوازیارى به‌رێوه‌چوونى ئێعدامى به کۆمه‌ڵى زیندانیان له‌شێوه‌ى ساڵى ١٣٦٧ له ئێران بووه.
رژیمى ئێران له‌و وه‌لاتانه‌یه که به هۆى زۆرى ئیعدامه‌کان که‌وتۆته به‌ر لۆمه‌ى کۆمه‌ڵگاى نیوه‌ده‌وڵه‌تى. له‌هه‌مان کاتدا ئاخوندێکى تر به ناوى حه‌مید روحانى نووسه‌رى کتێبی " نێهزه‌تى خومه‌ینى" ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر وه‌ک ساڵى ٦٧ چه‌ند هه‌زار زیندانى ئیعدام بکرێن، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن. که‌سانێک وه‌ک روح الله حوسێنیان و موسته‌فا پورئه‌حمه‌دى که هه‌ر سێکیان ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى باه‌رپێکراوانى ناوه‌ندى به‌ڵگه‌کانى شۆرشى ئێرانن هاونه‌زه‌ر و هاور٠ان له‌گه‌ڵ ئاخوند حه‌میدى روحانى. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ى که ئه‌و بیرۆکه‌یان بۆ کۆتایی هاتن به کێشه‌کان هه‌یه که‌م نین، ئاخوندانێک وه‌ک ئه‌حمه‌دى جه‌ننه‌تى، ئه‌حمه‌د خاته‌مى، عیلم‌و له‌ودا و زۆرێکى تر بانگه‌وازى کوشتارى به کۆمه‌ڵى زیندانیانى عه‌قیده‌تى و سیاسی له به‌ندینخانه‌کانى ئێران ده‌که‌ن. ئێران له ئاستى جیهان دووهه‌م وه‌لاته له ژماره‌ى به‌رێوه‌چوونى ئیعدام و له‌ناوچه‌که‌ش یه‌که‌م وه‌لاته. له‌دواى به‌رێوه‌بردنى ٢ حوکمى ئێعدامى زیندانیانى کوردى کوردستانى ئێران له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه هه‌نووکه ٢١ زیندانى کورد مه‌ترسی ئیعدامیان له‌سه‌ره. جێگه‌ى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که ساڵى ٦٧ى کۆچى خۆرى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى لهبر٠یارێکى دژى هه‌موو بایه‌خێکى مرۆڤایه‌تى نزیک به هه‌زاران زیندانى که ژماره‌یێکیان کورد بوون و له‌نێویان دا ٧ پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانیش به بێ موحاکه‌مه‌یێکى عادیلانه ئێعدام و گولله‌باران کرد.