ده‌ستیوه‌ردانى ئێران له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق
هیلارى کلینتون وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا وریایی دا رژیمى ئێران له‌هه‌وڵى ده‌ستێوه‌ردان له ئاکامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى عێراقه. ناوبراو گووتى، ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى ئێران بۆته هۆى گه‌وره‌ترین نیگه‌رانى ئێمه.
خاتوو کلینتون گووتى، ئه‌مریکا هه‌وموو هه‌وڵێکى خۆى ده‌خاته‌گه‌ر٠ بۆ باشتر به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌کان له رێکه‌وتى ٧ى مارس و به‌و شێوه‌یه پێش به کاریگه‌رى ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژیمى ئێرانیش ده‌گرێ. له‌لایێکى تریشه‌وه هه‌ر له‌و پێوندییه دا، رۆژنامه‌ى واشینگتون پۆست سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژیمى ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارلمانى عێراق وریایی دا و نووسى: رژیمى ئێران خه‌ریکى هێنانه ناوه‌وه‌ى پوڵ و باقى یارمه‌تیه‌کان بۆ هاوپه‌یمانه‌کانى له‌عێراقه تا له‌رێگه‌ى پووڵ ده‌نگى خه‌ڵک بکر٠نهوه. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن که‌سێک به‌ناوى قاسمى سوله‌یمانى رێبه‌رى ده‌کرێت. به پێى ئه‌و راپۆرته ده‌وترێ، رژیمى ئێران مانگانه ٩ میلیۆن دولار به مه‌جلیسى به‌رزى ئیسلامى عێراقى و ٨ ملیۆن دولاریش به بزووتنه‌وه‌ى توندره‌وى سه‌در یارمه‌تى ماڵى ده‌ده‌ا. له‌درێژه‌ى ئه‌و راپۆرته دا هاتووه باشترین رێگه با به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ئاشکراکردنى کرده‌وه‌کانى ئێرانه.