ژماره‌یێک رێکخراوى به‌شه‌ردۆستى وه‌لاتانى عه‌رب دژى رژیم هه‌ڵوێستیان گرت
چه‌ند رێکخراوى به‌شه‌ردۆستى وه‌لاتانى عه‌ره‌ب له‌رێکه‌وتى ٨/١٢/١٣٨٨ له راگه‌یه‌ندراوێکدا، بلاویان کرده‌وه، لێپرسراوانى ئێران ده‌بێ به زووترین کات سه‌رجه‌م هێرشه‌کان و رێوشوێنه ئه‌منیه‌تیه‌کان دژى نارازیانى ٢٢ى رێبه‌ندان راگر٠ن و ئه‌وکه‌سانه‌ى که به تاوانى به‌رێوه‌بردنى شۆر٠شى مه‌خمه‌لى گیراون ئازاد بکرێن.
موعته‌ز ئه‌لفه‌جیرى له‌دامه‌زراوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى مافى مرۆڤ له قاهیره گووتى، ئێمه له‌کرده‌وه‌ى توندوتیژانه‌ى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى ئێران سه‌رمان سوور ماوه. ناوبراو زیادى کرد: رژیمى ئێران ده‌بێ بزانێ کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى عه‌ره‌ب له‌پشت برایان و خوشکانى له‌ئێران که ته‌نیا داواى ویست و مافه‌کانى ره‌واى خۆیان ده‌که‌ن وێستاوه و ده‌وێستێ. جێگه‌ى باسه له ژوئیه‌ى رابردوو ٤٢ رێکخراوى پارێزه‌رى مافى مرۆڤى وه‌لاتانى عه‌ره‌بی خوازیارى ئازادى خێراى سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه بوون که له‌دواى نار٠هزایهتیهکان گیرابوون. ئه‌و رێکخراوانه داویان له‌ده‌وڵه‌تى ئێران کردبوو ئیزن بده‌ن لێکۆڵینه‌وه‌ێکى سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به کوژراو و مه‌حکووم به ئیعدامه‌کان به‌رێوه بچێ. له‌کۆتاییه‌کانى ساڵى ٢٠ ٠ ٩، ١٠ ٨ رێکخراوى غه‌یره حکوومى که زۆربه‌یان عه‌ره‌ب بوون، له‌نامه‌یێکى هاوبه‌ش دابۆ سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان داوایان له کۆمه‌ڵى گشتى کردبوو، بر٠یارنامهیێک بۆ مه‌حکووم کردنى پێشێل کرانى جیددى مافى مرۆڤ له‌ئێران په‌سه‌ند بکه‌ن.