دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یه‌کیه‌تى ئوروپا پێشێل کارى که‌مینه‌ مه‌زهه‌بیه‌کانى له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانى مه‌حکوم کرد

یه‌کیه‌تى ئوروپا پێشێل کارى که‌مینه‌ مه‌زهه‌بیه‌کانى له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانى مه‌حکوم کرد

رۆژى هه‌ینى ٥ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ـ ٢٦ى سیپتامبرى ٢٠ ٠ ٨، فه‌رانسه‌ وه‌ک سه‌رۆکایه‌تى یه‌کیه‌تى ئوروپا ر٠اگه‌یێندراوێکى له‌ باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى که‌مینه‌ مه‌زهه‌بیه‌کان له‌ ئێران ده‌رکرد.

له‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌ که‌ یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ پێشێل کارى ئازادى مه‌زهه‌ب و دین و به‌تایبه‌ت پێشێلکارى ئازادى به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى مه‌زهه‌بی له‌ ئێران نیگه‌رانى ده‌ربر٠یوه‌.
به‌ پێى ر٠اگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کیه‌تى ئوروپا فشار بۆ سه‌ر که‌مینه‌ مه‌زهه‌بیه‌کان له‌لایه‌ن رژیمى ئێران له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى ر٠ابردوودا زیاتر بووه‌.
یه‌کیه‌تى ئوروپا هه‌روه‌ها له‌ به‌ره‌و سه‌ر چوونى گیرانه‌کان له‌ مانگى ئارویل تا ئێستا نیگه‌رانه‌. ئه‌و گیراوانه‌ که‌سانێکن که‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر دینى مه‌سیحیه‌ت. ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵه‌ى به‌هاییانیش له‌ ناو ئه‌و گیراوانه‌دان. یه‌کیه‌تى ئوروپا داواى کردوه‌ که‌ به‌ زوویی به‌ بێ وه‌ستان ئازاد بکرێن و هه‌ر نه‌وعه‌ پێشێلکارى و توند و تیژیێک بۆ سه‌ریان ر٠ابگیرێ.
له‌ ر٠اگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کیه‌تى ئوروپادا هاتووه‌: ر٠اپۆرت گه‌لێک هه‌ن که‌ نیشان ده‌ده‌ن مه‌سیحی و به‌هاییه‌کان، لایه‌نگرانى ته‌سه‌وف و سونیه‌کان له‌ ئێراندا به‌ به‌رده‌وامى به‌ جۆره‌ها شێوه‌ سه‌رکوت ده‌کرێن، وه‌ک ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى داراییان، بێ رێزى به‌ شوێنه‌ پیرۆزه‌کانیان هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ زیندانى و توندوتیژی و هه‌ر٠ه‌شه‌ى مردنیان لێ ده‌کرێ.
سه‌رۆکایه‌تى یه‌کیه‌تى ئوروپا نیگه‌رانه‌ له‌و بر٠یاره‌ى مه‌جلیسى رژیمى ئێران که‌ سه‌باره‌ت به‌ قانوونى سزاى مردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى واز له‌ دینى خۆیان دێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌و قانونه‌ ده‌رچێ، پێشێلکارى ئازادى دین و مه‌زهه‌به‌، ئه‌و قانوونانه‌ ماده‌ى ١٨ى کونوانسیۆنى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مه‌ده‌نى و سیاسى، که‌ رژیمى ئێرانیش ئیمزاى کردوه‌ پێشێل ده‌کا و گیانى ژماره‌یێکى زۆر له‌و ئێرانیانه‌ى له‌ مانگه‌کانى ر٠ابردوودا به‌ هۆى عه‌قیده‌ و مه‌زهه‌به‌وه‌ به‌ بێ دادگایی زیندانى کراون، ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
یه‌کیه‌تى ئوروپا داواى له‌ رژیمى ئێران کردوه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و قانوونه‌دا بکا و ته‌واوى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ هۆى مه‌زهه‌به‌وه‌ گیراون ئازاد بکا و هه‌ڵبژاردنى مه‌زهه‌ب و دین ئازاد بکا له‌ ئێراندا.

16 سال و 1 ماه و 27 روز و 6 ساعت و 2 دقیقه پیش از این

یه‌کیه‌تى ئوروپا پێشێل کارى که‌مینه‌ مه‌زهه‌بیه‌کانى له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانى مه‌حکوم کرد

یه‌کیه‌تى ئوروپا پێشێل کارى که‌مینه‌ مه‌زهه‌بیه‌کانى له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانى مه‌حکوم کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن