٢١٠ ٠ چالاکى مه‌ده‌نى خوازیارى ئازادى شیرین عه‌له‌م هوولی بوونه
شیرین عه‌له‌م هوولی کچى ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه‌ى کورد له‌دایک بووى دێى دێم قشلاق سه‌ر به ماکۆى کوردستانى ئێران به تاوانى موحاره‌به(دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا) له‌رێگه‌ى هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌رێکخراوه سیاسیه‌کان مه‌حکووم به ئیعدام کراوه.
دادگاى ناوبراو له رێکه‌وتى ٢٨ى سه‌رماوه‌ز له لقى ١٥ى دادگاى شۆر٠ش به سه‌رۆکایه‌تى قازى سهلهواتى به‌رێوه‌چوو و حوکمه‌که له ١٣ى به‌فرانبار به وهکیلهکهى راگه‌یه‌ندرا. ٢١٠ ٠ چالاکى مه‌ده‌نى و پارێزه‌رى مافى مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ، ناره‌زایه‌تیان به حوکمى شیرین دهربر٠یوه و خوازیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و حوکمه بوونه و هه‌روه‌ها داوایان له‌سه‌رجه‌م رێکخراو و دامه‌زراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ کردووه له‌پێناو رزگارى شیرین هه‌وڵ بده‌ن.