فشاره‌کان بۆسه‌ر رۆژنامه‌وانانى کورد‌و که‌س و کاریان له ئێران
سه‌باح نه‌سرى رۆژنامه‌وان و چالاکى سیاسی کورد بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگ کراوه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه دووباره راپێچى به‌ندیخانه بکرێت. له‌دواى چه‌ندین جار بانگ کردن به شێوه‌ى ته‌له‌فوون و هه‌لاکووتانه‌سه‌ر ماڵ باوکى و فشارهێنان بۆ سه‌ریان ناوبراو ناچار به هه‌لا٠Žتن بووه و ئێستا بێ سه‌روشوێنه. سه‌باح به‌پرسی گۆڤارى "رۆژامه" بوو و له‌ساڵى ١٣٨٦ ده‌گیرێ و
سهرهر٠اى تێپه‌رکردنى یه‌ک و ساڵ و نیو حه‌بسی ته‌عزیرى له‌لایه‌ن ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم به ٦ مانگ زیندانى دواخراو بۆ ماوه‌ى ٥ سال مه‌حکووم کرا. به پێی هه‌واڵێکى تر بنه‌ماڵه‌ى رۆژنامه‌وان و مامۆستاى شارى پیرانشار که ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر ئێرانى به جێهێشت و ئێستا نیشته‌جێى کوردستانى عێراقه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعات که‌وتوونه‌ته ژێر ههر٠هشه و فشار و داواسیان لێده‌کرێ که ئه‌بووبه‌کر ناچار به هاتنه‌وه بکه‌ن. مامۆستا ئه‌بۆبه‌کر سه‌رنووسه‌ر بلاوکراوه "رێوان" بوو که به زمانى کورد ده‌رده‌چوو که له لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعات بلاوبوونه‌وه‌ى ریوان راده‌گیرێ و خۆشی ماوه‌ى ٣ مانگ ده‌خرێته زیندان ناوبراو له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌کانى ٢٢ى جۆزه‌ردان له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ سه‌رۆک کۆمارى ئێران پاش فشارهێنانه‌وه‌ى زیاتر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کان، ئێران به جێ دێڵێ. ئێستا ناوبراو له‌بارودۆخێکى مه‌ترسیدار دایه.