جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ ٦٣ کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان

ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ ٦٣ کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان

سارۆ

له‌ شارى نیۆیۆرک ٦٣ هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان به‌ر٠ێوه‌ چوو. له‌و کۆبونه‌وه‌ چه‌ند رۆژه‌یه‌دا، سه‌رۆک کۆمارو، سه‌رۆک وه‌زیرو، نوێنه‌رى ولاتانى ئه‌ندامى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ووتاریان خوێنده‌وه‌ و هه‌وڵیان دا سیاسه‌ته‌کانى حکومه‌ته‌کانیان له‌ پێوه‌ند به‌ کێشه‌ سیاسیه‌کان بخه‌نه‌ روو، له‌ هه‌مان کاتیشدا پێشنهاده‌کانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ده‌ست نیشان بکه‌ن.

له‌و کۆبوونه‌وه‌ گرینگه‌ جیهانیه‌دا، وه‌ک ده‌وره‌کانى رابردوو ئه‌حمه‌دى نژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیم قسه‌ى کرد، قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد پر٠بوو له‌ هه‌ڵه‌و دوور له‌ شێوه‌ سیاسه‌تى ئوسوولى حکومه‌ت و ده‌سه‌لاتێک که‌ به‌ته‌نگ میلله‌ته‌که‌ى و چاره‌نووسى با. ووتاره‌که‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد، پێک هاتبوو له‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ وولاتان، سوکایه‌تى کردن به‌ رێکخراوه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان، حه‌زى شه‌ر٠ خوازى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى. وه‌ک هه‌میشه‌ ئه‌حمه‌دى نژاد هێرشى بۆسه‌ر ئیسرائیل بردو به‌زاهیر دیفاعى له‌ خه‌ڵکى فلستین کرد هه‌روه‌ها ئوروپا و ئه‌مریکاى به‌وه‌ تاوانبار کرد بوونه‌ جا گه‌مه‌ى ئیسرائیل و ئه‌و وولاته‌ به‌که‌یفى خۆى بۆ کێشه‌کانى به‌کاریان دێنا. به‌وته‌ى زۆربه‌ى شاره‌زایان قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ر٠یزى با بنه‌ماترین و با که‌ڵک ترین ووتار و ئاخاوتنه‌کان بووه‌ که‌ سه‌رۆکى وولاتێک له‌ کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان داویه‌تى. ئه‌حمه‌دى نژاد وه‌ک سه‌رۆکى یه‌کێک له‌ کۆنترین وولاتانى جیهان، ده‌یتوانى په‌یامى ئاشتى، ته‌بایى بۆ کۆمه‌ڵگایى جیهانی پا با، به‌لام ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ى په‌یامى شه‌ر٠، وێرانى جه‌نگ، دواکه‌وتوویى پا بوو. له‌جیات ئه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌ێیکى شیاو و سه‌رده‌میانه‌ بۆ ئاڵۆزیه‌کان له‌ خۆرهه‌لاتى ناوه‌ر٠است و گه‌لاڵه‌ مه‌ترسیداره‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیمه‌که‌ى باس بکات. قسه‌ى له‌ناوبردنى ئیسرائیل و به‌رده‌وام بوونى گه‌لاڵه‌ ئه‌تۆمیه‌کانی دووپات کرده‌وه‌، و جارێکى دیکه‌ له‌ ته‌پڵى شه‌ر٠ى دایه‌وه‌. سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ راگه‌ێنه‌کانى رژیم، باس له‌ سه‌رکه‌وتنى سه‌فه‌رى ئه‌حمه‌دى نژاد و گرینگى ووتاره‌که‌ى ده‌که‌ن و بلاویان کرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکى رژیم جا بایه‌خ ترین سه‌رۆکى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌به‌ر چاوى راگه‌ێنه‌ جیهانیه‌کان بووه‌ و گرینگى زۆریان پا داوه‌. با گومان ده‌با راگه‌ێنه‌کانى رژیم به‌پێچه‌وانه‌ى راستیه‌کان باس له‌ ووتاره‌که‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد بکه‌ن و به‌ بالایدا هه‌ڵ بده‌ن و رابگه‌ێنن سه‌فه‌رێکى سه‌رکه‌وتووى بووه‌. دیاره‌ راگه‌ێنه‌ جیهانیه‌کان له‌به‌ر گرینگى ووتاره‌که‌ى و بایه‌خى ئه‌حمه‌دى نژاد وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێکى مودێر٠ن و پێش که‌وتوو گرینگیان پا نه‌داوه‌، به‌ڵکوو گرینگه‌که‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌حمه‌دى نژاد ووتارێک ده‌خوێنێته‌وه‌ که‌ شه‌ر٠ و وێرانى و دواکه‌وتوویى سیاسه‌تى ده‌سه‌لاته‌که‌ى ده‌رده‌خا بۆیه‌یان گرینگى به‌ ئه‌حمه‌دى نژاد دا، چونکه‌ سه‌رۆک کۆمارى در٠نده‌ترین، دواکه‌وتووترین، رژیمى ده‌سه‌لاتداره‌ که‌ هاوه‌لاتیانى به‌با هیچ بنه‌ماێیک زیندانى ده‌کا، مافى ئازادى هه‌ر تاکێک پا شێل ده‌کا، نه‌ته‌وه‌کانى پێک هێنه‌رى ئێران سه‌رکوت ده‌کا، مافى مه‌زهه‌بى بیرو بۆچونى ئازاد له‌ ئێرانێکى پێک هاتوو له‌ بیرو بۆچوونى جیاجیا قه‌ده‌غه‌ ده‌کا. به‌کورتى ئه‌وه‌ى رژیمى ئێران له‌ماوه‌ى ده‌سه‌لاتداریدا له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى ئێران به‌ کرده‌وه‌ به‌رێوه‌ى بردوه‌، سه‌رکوت، ئیعدام، گرانى، شه‌ر٠ و ده‌یان دیارده‌ و ره‌فتارى نا مرۆڤانه‌ بووه‌. بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ خۆ ده‌نوێنا ده‌با راگه‌ێنه‌ گشتیه‌کانى رژیم به‌ چ رووێک باس له‌ گرینگى ووتاره‌که‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد و سه‌فه‌رى ناوبراو بۆ نیۆیۆرک بکه‌ن. جا ى سه‌رسور٠مانه‌، ئه‌حمه‌دى نژاد راده‌گه‌ێنا له‌ ئێراندا ئازادى رێزى لێ ده‌گیرا و هه‌موو که‌س ده‌توانا قسه‌ى خۆى بکاو ره‌خنه‌ له‌ به‌رپرسان بگرا. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ به‌ ده‌یان له‌ رۆڵه‌کانى کورد و ئازادیخوازى ئێران له‌ زیندانه‌کانى رژیم دا له‌ژێر شکه‌نجه‌ و هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئێعدامدان. ئه‌حمه‌دى نژاد ده‌با ئازادى به‌ چ شێوه‌ێک لێک بداته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیه‌که‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد ماناى ئه‌وه‌ با هه‌رکه‌س له‌ ئێراندا، له‌ چوارچێوه‌ى ده‌سه‌لاتى ولایه‌تى فه‌قێهدا با و ئه‌مرى ئاخوندان به‌جا بگه‌ێنا ئه‌وه‌ رێگه‌ى پا ده‌درا بژى و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌کرا. که‌س نیه‌ نه‌زانا رژیمى ئێران، تا چ راده‌ێیک با به‌زه‌ییانه‌ سه‌ره‌تایى ترین مافى مرۆڤى پا شێل کردوه‌. به‌راستى روداریى و با ئابر٠ویش راده‌ى هه‌یه‌، که‌ با گومان ئه‌حمه‌دى نژاد، و ئاخوندان له‌ سنووریان تا په‌ر٠اندوه‌ ده‌نا چۆن له‌ روویان نه‌ ده‌هات ئه‌و درۆ گه‌وره‌ بکه‌ن که‌ ئازادى له‌ ئێراندا هه‌یه‌ و هه‌موو که‌س مافى له‌به‌رچاو گیراوه‌.

16 سال و 1 ماه و 23 روز و 19 ساعت و 49 دقیقه پیش از این

ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ ٦٣ کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان

ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ ٦٣ کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن