یه‌ک له‌سه‌ر سێى خوێندکارانى ئێرانى ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرن
ته‌نیا ٦٧%ى خوێندکارانى ئێرانى دواى چوونیان بۆ مه‌دره‌سه درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن. سه‌رۆکى رێکخراوى سازمانى نیزامى ره‌وانشناسی ئێران ده‌ڵێ، یه‌ک له‌سه‌ر سێى خوێندکارانى ئێرانى ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرن و ده‌که‌ونه به‌ر خه‌ساره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و تووشی لارێى ده‌بن.
هه‌واڵده‌رییه‌کانى رژیمى ئاخوندى له‌زمان سه‌رۆکى نیزامى ره‌وانشناسی ئێران بلاویان کرده‌وه، له ناوه‌ند و په‌روه‌رده سه‌رکه‌وتووه‌کانى فێرکردن و بارهێنان، ٩٨% له خوێندکاران درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن، به‌لام له‌ئێران ته‌نیا نزیک به ٦٧%ى خوێندکاران له‌قوتابخانه‌کان ئاماده ده‌بن و باقى ئه‌و رێژه‌یه مه‌دره‌سه به‌جێ ده‌هێڵن و تووشی کارى نه‌شیاو ده‌بن. ناوبراو ده‌ڵێ، ٥٠ له‌سه‌دى به‌لارێداچووان له‌شاره‌کانى تاران، مه‌شهه‌د، کرماشان و شیراز له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌یه که یا له خوێندگه‌کان ده‌رکراون و یا خویان ده‌ستیان له‌خوێندن هه‌ڵگرتووه. جێگه‌ى باسه زۆرێک له خانه‌واده‌کانى ئێرانى به هۆى نه‌دارى و هه‌ژارى له‌راده‌به‌ده‌ر ناتوانن خه‌رجى منداڵه‌کانیان بۆ درێژه‌دان به خوێندن دابین بکه‌ن و ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان به‌ره‌و سه‌ره له‌به‌ر نه‌بوونى داهاتوو وئاسوێکى روون بۆ زۆرێک له‌لاوان ده‌بێته هۆیێک بۆ ج٠Žێ هێشتنى خوێندنگاکان.