سالانه ٨٠ ٠ هه‌زار پێکدادانى ماشێن له‌ئێران رووده‌دا
سه‌رژمێرییه ر٠هسمهییهکان ده‌رى ده‌خه‌ن که سالانه ٨٠ ٠ هه‌زار ته‌سادوفى ماشێن له‌ئێران رووده‌دا و ئێران له‌ریزى یه‌که‌مى رووداوه مهرگهێنهرهکانى رێگه‌وبان له جیهانه. رێگاوبانى ئێران مه‌ترسیداره و ماشێنه به‌رهه‌م هێندراوهکانیش ئه‌منیه‌تى پێویستیان نییه و ئه‌و کێشانه وایان کردووه ئامارى پێکدادان له‌ئێران هه‌روا له‌سه‌ره‌وه بمێنێته‌وه.
به پێى ئامارى پولیسى رێگه‌وبانى ئێران له‌ساڵى ٨٧، ٢٨٠ هه‌زار که‌س به هۆى رووداوى ماشێن بریندار بوونه و به‌شێوه‌ى نێوه‌نجى رۆژانه ٧٦٠ که‌س و له‌هه‌ر سه‌عاتێک ٣١ که‌س به هۆى پێدادانى ماشێن بریندار ده‌بن. به پێى هێندێک لهبهراوهردهکان زیانى ماددى ئه‌و رووداوانه ده‌گاته ٥ هه‌زار میلیارد تمه‌ن. لهبهرهبهرى نزیک بوونه‌وه‌ى نه‌ورۆز و به هۆى زۆربوونى هاتووچۆ و به له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌و راستیانه پێویسته زیاتر مه‌رجه‌کانى خۆپاراستن له‌لایه‌ن هاوولاتیان له‌به‌چاو بگیردرێ.