جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تێک شکانى ئیستراتیژى رژیمى ئێران له‌ عیراق

تێک شکانى ئیستراتیژى رژیمى ئێران له‌ عیراق

ئێمه‌ ده‌زانین تۆ کێیت و چاوه‌ر٠ێى چى ده‌که‌ى، ئه‌وه‌ په‌یامێکى هێزه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌کانه‌ بۆ جوخه‌کانى ترۆر و چه‌کداره‌کانى سه‌روه‌ رژیمى ئاخوندى که‌ له‌ ئێران بارهێندراون و ئێستا له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان راسپێردراوه‌ مه‌رگ باره‌کانیان بۆ عێراق بگه‌ر٠ێننه‌وه‌.

راپۆرتى سى ئێن ئێن له‌گه‌ڵ بلاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ زیادى ده‌کات که‌ ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا بابه‌ت گه‌لى ئه‌و په‌یامه‌ که‌ له‌ودا وێنه‌ى ده‌ست به‌ندێکى تێدایه‌ بلاو کردۆته‌وه‌ که‌ له‌سه‌رى نوسراوه‌: به‌خێر بێن ئێمه‌ چاوه‌ر٠ێى ئێوه‌ین. له‌لاێکى دیکه‌وه‌ وێنه‌ى چه‌کداره‌ شیعه‌کانى بلاو کردۆته‌وه‌ و داواى له‌ خه‌ڵک کردوه‌ هاوکاریان بکه‌ن و له‌رێگه‌ى تیلیفۆنه‌وه‌ ئاگاداریان بکه‌ن. ژنر٠اڵ لوید ئاستین، فه‌رمانده‌ى ژماره‌ ٢ى ئه‌مریکا له‌ عێراق له‌و پێوه‌ندیه‌دا گوتى: زۆرێک له‌ فه‌رمانده‌ جینایه‌تکاره‌کانى تاقمه‌ تایبه‌تیه‌کان که‌ عیراقیان به‌جا هێشتووه‌ و بۆ دابین کردن و راهاتن چوونه‌ته‌ ئێران، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن دووباره‌ بگه‌ر٠ێنه‌وه‌. به‌شێوه‌ێیکى سه‌رکه‌وتوانه‌، به‌شێک له‌وانه‌مان له‌ مه‌یدانى به‌ره‌ور٠وو بونه‌وه‌دا وه‌ده‌ر ناوه‌. ئێمه‌ له‌ باکور و باشور، بۆ پێشگرتن له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌یان بۆ عێراق، هه‌نگاوى جیددیمان هه‌ڵگرتوه‌. هه‌ر ئه‌و قسانه‌ له‌لایه‌ن ئادمیر٠اڵ پاتریک درسکول ووته‌بێژى هێزه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌کان له‌ عێراق دووباره‌ بۆوه‌. زیاد له‌وه‌ گرتنى ئه‌و چه‌کدارانه‌ و ئاشکرابوونى ئه‌نباره‌ پر٠ له‌ چه‌ک و چۆڵه‌کانیان هه‌موو رۆژێک درێژه‌ى هه‌یه‌. به‌تایبه‌ت به‌ گرتنى هه‌ر که‌سێکیان، زانیارییه‌کى زۆرمان ده‌ست ده‌که‌وا که‌ گرتنه‌کانى دوایى به‌ دوادا دێت هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ى که‌ به‌ دواى گرتنى عه‌لى فه‌یسه‌ڵ اللامى به‌ر٠ێوه‌به‌رى گشتى ستادى ریشه‌کێش کردنى حیزبى به‌عسى عیراق، له‌لایه‌ن هێزه‌ فره‌ ره‌گه‌زه‌کان به‌تاوانى هاوکارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیمى ئێران و سا که‌سى دیکه‌ له‌ ئه‌ندامانى ئه‌و ستاده‌ش هه‌ر به‌و تاوانه‌ گیران به‌کرده‌وه‌ هه‌وڵه‌کانمان ده‌ستى پا کرد.به‌پێى راپۆرتى ته‌له‌فیزیۆنى ئه‌لرافدین ى عیراق، هێزه‌کانى عیراقى یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌ به‌رچاوه‌کانى تاقمه‌کانى سه‌روه‌ رژیمى ئاخوندیان له‌ پارێزگاى دیاله‌ که‌ ناوى حوسێن شاعوره‌، گرتووه‌. ناوبراو له‌ کوشتنى ٨٠  هاووه‌لاتى عیراقى ده‌ستى هه‌بوه‌ و کوژراوه‌کان له‌ سا گۆر٠ى به‌ کۆمه‌ڵ نێژراون. ئاشکرابوونى کانتێریکى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و ته‌قینه‌وه‌ له‌ پارێزگاى بابل، له‌و بابه‌تانه‌یه‌ که‌ له‌ماوه‌ى رۆژه‌کانى رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌کانى عیراقى و فره‌ ره‌گه‌ز راگه‌ێندراوه‌. نوێنه‌رێکى پارلمانى عیراق له‌باره‌ى گرتنى تروریستانى سه‌روه‌ رژیمى ئاخوندى ده‌ڵێ: ده‌ستێوه‌ردانى رژیمى ئاخوندى نه‌ ئه‌مر٠ۆ به‌ڵکو له‌مێژه‌ ده‌ستى پێکردوه‌. سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵکوژى خه‌ڵکى عیراق له‌رێگه‌ى نفوزى چه‌کداره‌کانى سه‌روه‌ هێزى قودس له‌ ئۆرگانه‌کانى ئه‌منیه‌تى و باقى دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌ستى پێکرد و بووه‌ هۆى کوشتنى زاناکان، مامۆستایانى زانستگا و دوکتور و موهه‌ندیسان و که‌سایه‌تیه‌کانى عه‌شیره‌ته‌کان. سه‌رله‌شکر قاسم عه‌تا وته‌بێژى گه‌لاڵه‌ى ئه‌منیه‌تى به‌غدا له‌ قسه‌گه‌لێکدا له‌ کۆنفرانسى چاپه‌مه‌نى که‌ رۆژى ٥ شه‌ممه‌ ٣ى ره‌زبه‌ر له‌ ته‌له‌فزیۆنى ئه‌لجه‌زیره‌ بلاو بۆوه‌، گوتى: هۆى زیاتر بوونى ترۆر له‌چاو رابردو، بوونى بۆمبه‌ چه‌سپیه‌کان و چه‌کى با ده‌نگه‌ که‌ له‌لایه‌ن چه‌کداره‌ تایبه‌تیه‌کان که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێن بۆ عێراق. به‌پێى راپۆرتى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌لشه‌رقیه‌، ژنر٠اڵ ده‌یوید برکنل که‌ له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شدار بوو پێى داگرتوه‌ که‌ هۆى زیادبوونى توندوتیژى، گه‌ر٠انه‌وه‌ى هێزه‌کانى ترۆره‌ که‌ له‌ ئێران را هاتن و ئێستا ده‌گه‌ر٠ێنه‌وه‌ بۆ عێراق. پا ده‌چا رژیم ئامانجى گرینگتر له‌ زیادبوونى عه‌مه‌لیاتى ترۆریستى که‌ خه‌رجێکى زۆرى بۆ ئه‌دا، پێو شوێن بگرا و ئه‌وه‌ش ترساندنى حکوومه‌تى عیراقه‌. ته‌له‌فزیۆنى ئه‌لشه‌رقیه‌ى عیراق رۆژى ٥ شه‌ممه‌ ٣ى ره‌زبه‌ر ئاشکراى کرد رژیمى ئێران په‌یامى داوه‌ به‌ ده‌وڵه‌تى عێراق و هه‌ر٠ه‌شه‌ى لێکردوه‌ که‌ سزاى تاڵ چاوه‌ر٠ێى هه‌ر عیراقییه‌که‌ که‌ به‌ر له‌ وه‌ر٠ا خستنى هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ واژوى رێکه‌وتننامه‌ى ئه‌منیه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌لاته‌ موافقه‌ت بکا. ئه‌لشه‌رقیه‌ زیادى کرد لێپرسراوانى رژیمى ئێران به‌ داروده‌سته‌ى خۆیان له‌ پارلمانى عێراق راگه‌یاندوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکه‌وتننامه‌ رازى نه‌بن و ئه‌وه‌ى رازى با له‌ناوى ده‌به‌ن. به‌قسه‌ى چاودێرانى سیاسى ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ راست با به‌ماناى ئه‌وه‌یه‌ که‌ رژیم له‌دواى شکستى ئیستراتیژیکى له‌ عێراق، ئێستا له‌ هه‌وڵى دزى و فێڵ دایه‌و نا هومێدانه‌ به‌ دواین حه‌ربه‌، یانى هه‌ر٠ه‌شه‌ى راسته‌وخۆ په‌ناى بردوه‌.

16 سال و 1 ماه و 23 روز و 18 ساعت و 28 دقیقه پیش از این

تێک شکانى ئیستراتیژى رژیمى ئێران له‌ عیراق

تێک شکانى ئیستراتیژى رژیمى ئێران له‌ عیراق


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن