بارودوخى مافى مرۆڤ له‌ئێران خه‌رابتر بووه
نۆیى پیلاى، کومیسه‌رى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانرۆژى هه‌ینى ١٤/١٢/١٣٨٨ له‌درێژه‌ى دانیشتنى شوراى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له ژنۆ گووتى: بارودۆخى مافى مرۆڤ له‌ئێران زۆر خه‌راپتر بووه و به جیددى جێگه‌ى نێگه‌رانیه.
خاتوو پیلاى که راپۆرتى ساڵى ٢٠ ٠ ٩ى پێش که‌ش به‌شورا ده‌کرد ئیشاره‌ى به سه‌رکوتى نارازیان له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئێران کرد.
له‌هه‌مان کاتدا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان به ره‌خنه‌ى توند له پێشێل کردنى مافى مرۆڤ له‌ئێران، به توندى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌تى ئێران له‌شوراى مافى مرۆڤى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژایه‌تى دهربر٠ى. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان گیدۆ وێستروو له ژنۆ گووتى: هه‌وڵى ئێران بۆ ئه‌ندامه‌تى له‌و شورایه، سووکایه‌تى به ته‌واوى ئه‌و بایه‌خانه‌یه که شورا له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌وان پێکهاتووه.