دیدارى کومیته‌ى نوروێژى سازمانى خه‌بات و حیزبی دیموکرات
رۆژى سێ شه‌ممه رێکه‌وتى ٢/٣/٢٠ ١٠ کومیته‌ى نوروێژى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و کومیته‌ى نوروێژى حیزبی دیموکراتى کوردستان کۆبوونه‌وه‌یێکى هاوبه‌شیان پێکهێنا. هه‌یئه‌تى سازمان له به‌رێزان عه‌بدولا قادرى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی کومیته‌ى نوروێژى سازمان، مه‌حموود یۆسفى به‌رپرسی پێوه‌ندى کومیته‌ى نوروێژ و عومه‌ر که‌ریمى ئه‌ندامى کومیته پێکهاتبوون، هه‌روه‌ها
کومیته‌ى نوروێژى حیزبی دیموکراتى کوردستان پێکهاتبوون له‌به‌رێزان ئه‌سعه‌د خزرى، محمدئه‌مین مه‌عرووفى و خوسره‌وى قادرى. له‌ودیداره دۆستانه‌یه‌دا هه‌یئه‌تى سازمان له‌سه‌ر به‌ستنى کۆنگره‌ى چواره‌م باسێکیان پێش که‌ش کرد و هه‌یئه‌تى حیزبی دیموکراتیش وێراى پیرۆزبایی له‌سه‌ر مێژووى پێوه‌ندیه‌کانى دوولایه‌ن لیدوانێکیان پێش که‌ش کرد. پاشان له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسی و بارودۆخى ناوچه‌یی و کوردستانى ئاڵوگۆرى بیرورایان کرد و له‌کۆتایی دیداره‌که‌دا هه‌دوو لایه‌ن پێیان له‌سه‌ر زه‌روره‌تى هاوکارى و کارى هاوبه‌ش و دروست کردنى سه‌کۆیێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌کانى کوردستانى ئێران داگرته‌وه.