راگه‌یه‌ندراوى ١٧٧ زاناى ئه‌تۆمى سه‌باره‌ت به پێشێل کردنى مافى مرۆڤ له‌ئێران
١٧٧ که‌س له زانایانى ئه‌تۆمى ئاڵمان، له‌راگه‌یه‌ندراویێک دا پێشێل کردنى به‌رده‌وامى مافى مرۆڤ له‌ئێرانیان مه‌حکووم کرد و رایانگه‌یاند، به برواى ئێمه یه‌کێک له گرینگ‌ترین مه‌به‌سته‌کانى ده‌وله‌تى ئێران له‌ووته ره‌سمیه‌کانیان له‌پێوه‌ند به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى، به‌لارێدابردنى بیروراى گشتى جیهان له‌پێشێل کردنى مافى مرۆڤ له‌ئێرانه.
ئه‌و زانایانه، وێر٠اى مه‌حکووم کردنى پێشێلکارییه به‌ربلاوه‌کانى رژیم به‌تایبه‌ت سه‌رکووتى نارازیان له دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى و شکه‌نجه و و ئازارى زیندانیان، خوازیارى ئازادى خێرای زیندانیانى سیاسی و رۆژنامه‌وانى و به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێکى ئازادانه و به‌ره‌سمى ناسینى مافى یاسایی حیزبه سیاسیه‌کان و بزووتنه‌وه‌ى خوێندکارى و ژنان له‌ئێران بوونه.